مەکسیک لێکۆڵینەوە لە دۆسیەی مردنی 50 کۆچبەر لەناو بارهەڵگرێک لە تێکساس دەکات

10:15 - 28/06/2022

1584جار خوێندراوەتەوە

خەندان-
دوای ئەوەی رۆژی دوشەممە پۆلیسی ئەمریکا مردنی 50 کۆچبەری راگەیاند کە لەناو بارهەڵگرێک لە تێکساس تەرمەکانیان دۆزرابونەوە، سەرۆکی مەکسیک رایگەیاند، وڵاتەکەی لێکۆڵینەوە لەو دۆسیەیە دەکات چونکە 22 کەسیان دانیشتوی وڵاتەکەی بون، هەروەها لەکۆبونەوەی لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکادا پرسی کۆچبەران تەوەری سەرەکی کۆبونەوەکانی دەبێت.

22 کەسیان دانیشتوی مەکسیک بون 
ئاندریس مانوێل لۆپیز ئۆرادۆر، سەرۆکی مەکسیک لەلێدوانێکدا باسی لەوەشکردوە، روداوەکە دڵتەزێنە و لەم کاتەدا 50 کۆچبەر مردون، کە 22 کەسیان دانیشتوی مەکسیک، حەوت کەسیان خەڵکی گواتیمالا و دو کۆچبەر خەڵکی هندۆراس بون، 19 کەسیش ناسنامەکانیان نەزانراون.
پرسی کۆچبەرانیش تەوەری سەرەکی کۆبونەوەکانم دەبێت
باسی لەوەشکردوە، 12ی مانگی داهاتو لە واشنتن لەگەڵ جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا کۆدەبێتەوە و پرسی کۆچبەرانیش تەوەری سەرەکی کۆبونەوەکانی دەبێت.
زۆرێک لە کۆچبەران بۆ گەیشتن بە ئەمریکا رێگای بارهەڵگرەکان بەکاردەهێنن
پۆلیسی ئەمریکا لەبارەی روداوەکە ئەوەی خستوەتەڕو، ئۆتۆمبێلەکە لە شاری سان ئانتونیوچارڵز دۆزراوەتەوە کە 240 كيلۆمەتر لە سنوری مەکیسکەوە دورە و زۆرێک لە کۆچبەران بۆ گەیشتن بە ئەمریکا رێگای بارهەڵگرەکان بەکاردەهێنن، بەوهۆیەش چەندینجار روبەڕوی مەرگ دەبنەوە، ئەویش بەهۆی بەرزبونەوەی پلەی گەرمی ناو بارهەڵگرەکان کە بۆ سەروی 40 پلە بەرزدەبێتەوە.

نیشانەکردن

ئەمریکا کۆچبەر