خه‌ندان-
دره‌نگانی شه‌وی رابردو له‌ئه‌نجامی روداوێكی شه‌ڕكردن له قه‌زای سه‌یدسادق، مێردمنداڵێكی ته‌مه‌ن 17 ساڵ كۆتایی به‌ژیانی هات و قائیمقامی قه‌زاكه‌ش رایده‌گه‌یه‌نێت، تۆمه‌تباری سه‌ره‌كی ئه‌و روداوه ده‌ستگیركراوه.
دیاری ره‌فیق قائیمقامی قه‌زای سه‌یدسادق به خه‌ندان-ی راگه‌یاند، دره‌نگانی شه‌وی رابردو، له‌ئه‌نجامی دروستبونی ده‌مه‌قاڵێ له‌نێوان دو مێردمنداڵ كه ته‌مه‌نی هه‌ردوكیان له‌خوار 17 ساڵه‌وه‌یه له‌نزیك بازاڕی سه‌یدسادق، شه‌ڕ دروستبوه و له‌و شه‌ڕه‌شدا چه‌قۆ به‌كارهێندراوه.
له‌ئه‌نجامی شه‌ڕه‌كه مێردمنداڵێك كه ته‌مه‌نی نزیكه‌ی 16 ساڵه به‌ناوی ئاكار هیوا عه‌لی چه‌قۆی به‌ركه‌وتوه
وتیشی، "له‌ئه‌نجامی شه‌ڕه‌كه مێردمنداڵێك كه ته‌مه‌نی نزیكه‌ی 16 ساڵه به‌ناوی ئاكار هیوا عه‌لی چه‌قۆ به‌ر ملی به‌ركه‌وتوه و به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌شیه‌وه به‌رله‌وه‌ی بگه‌یه‌ندرێته نه‌خۆشخانه كۆتایی به‌ژیانی هاتوه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له‌ئێستادا مێردمنداڵه‌كه‌ی دیكه كه تۆمه‌تباری سه‌ره‌كی روداوه‌كه‌یه ده‌ستگیركراوه و تا ئێستاش هۆكاری سه‌ره‌كی روداوه‌كه نه‌زانراوه، لێكۆڵینه‌وه‌ی هێزه ئه‌منیه‌كانیش له‌وباره‌یه‌وه به‌رده‌وامه.