هه‌واڵگری ئۆكرانیا: پوتن ته‌نها چه‌ند ساڵێكی ته‌مه‌نی ماوه‌ و مردنی نزیكه‌

11:21 - 27/06/2022

7012جار خوێندراوەتەوە

ڤلادیمیر پوتن، سه‌رۆكی روسیا

خه‌ندان-

به‌رپرسی هه‌واڵگری سه‌ر به‌ به‌رگری ئۆكرانیا ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه‌ رایگه‌یاند، ڤلادیمیر پوتن، سه‌رۆكی روسیا به‌ده‌ست نه‌خۆشییه‌كی كوشنده‌وه‌ ده‌ناڵێنێت و له‌ رێگه‌ی هه‌واڵگر و سیخوڕه‌كانیانەوه‌ بۆیان ده‌ركه‌وتوه‌ "ته‌مه‌نی درێژی پوتن ته‌نها دوساڵه‌".

به‌پێی رۆژنامه‌ی Evening Standard، كیرێڵۆ بودانۆڤ، به‌رپرسی هه‌واڵگری سه‌ر به‌ به‌رگری ئۆكرانیا ئه‌مڕۆ له‌ چاوپێكه‌وتنێكیدا رایگه‌یاندوه‌، پوتن هێنده‌ی ژیان به‌ به‌ره‌وه‌ نه‌ماوه‌ و مه‌رگی ئه‌و سه‌رۆكه‌ی روسیا نزیكه‌.

پوتن ئه‌گه‌ر ژیانی درێژه‌ بخایه‌نت، ناگاته‌ دو ساڵ
وتیشی، "بپێی راپۆڕتی به‌شێكی له‌ سیخوڕ و هه‌واڵی ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كانی وڵاته‌كه‌مان له‌ نزیك كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی روسیا (كرێمڵن)، بۆمان ده‌ركه‌وتوه‌ كه‌ پوتن به‌هۆی نه‌خۆشییه‌كی درێژخایه‌نه‌وه‌ ده‌ناڵێنێت و ئه‌گه‌ر ژیانی درێژه‌ بخایه‌نت، ناگاته‌ دو ساڵ".
پوتن ده‌یه‌وێت ته‌ندروست باشی خۆی بسه‌لمێنێت
به‌رپرسی هه‌واڵگری سه‌ر به‌ به‌رگری ئۆكرانیا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، پوتن به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نایه‌وێت نیشانه‌كانی نه‌خۆشییه‌كه‌ی ده‌ربكه‌ون و به‌هه‌مو توانایه‌كییه‌وه‌ ده‌یه‌وێت ته‌ندروست باشی خۆی بسه‌لمێنێت.
سوپای ئۆكرانیا به‌ جێبه‌جێكردنی پلانێك، له‌ چه‌ندمانگی داهاتودا به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌ به‌سه‌ر روسیادا تۆمارده‌كات
ئاشكراشیكردوه‌، "سوپای وڵاته‌كه‌مان به‌ جێبه‌جێكردنی پلانێك، له‌ چه‌ندمانگی داهاتودا به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌ و شایسته‌ به‌سه‌ر هێزه‌كانی روسیادا تۆمارده‌كات و ئه‌و دو سه‌ربازه‌ خۆبه‌خشه‌ ئه‌مریكیه‌ش كه‌ له‌ ریزه‌كانی وڵاته‌كه‌مان دژ به‌ روسیا ده‌جه‌نگان و له‌ هێرشێكدا ده‌ستگیركران، له‌ رێكه‌وتنێكدا ئاڵوگۆڕیان پێده‌كرێت و ئازاد ده‌بن".