كۆبونه‌وه‌ی بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی و سه‌ركرده‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی كۆتاییهات.. نوێكرایه‌وه‌

10:53 - 27/06/2022

7409جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

كۆبونه‌وه‌ی ماڵی مام له‌ نێوان یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تی بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی و  چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی، هاوپه‌یمانی عه‌زم به‌سه‌رۆكایه‌تی موسه‌ننا سامه‌ڕائی و بزوتنه‌وه‌ی بابلیون به‌سه‌رۆكایه‌تی ره‌یان كلدانی كه‌ نزیكه‌ی سێ كاتژمێری خه‌یاند كۆتاییھات.

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی، ئه‌مشه‌و بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی له‌ ماڵی مامجه‌لال له‌ به‌غدا پێشوازیكرد له‌ سه‌ركرده‌كانی چوارچێوه‌ی ھه‌ماھه‌نگی كه‌ پێكهاتبون له‌ نوری مالیكی، هادی عامری، قه‌یس خه‌زعه‌لی و موسه‌ننا سامه‌رائی له‌ هاوپه‌یمانی عه‌زم و ره‌یان كلدانی له‌ بزوتنه‌وه‌ی بابلیون.

گفتوگۆ له‌باره‌ی دوایین پێشهاته‌كان و یه‌كخستنی هه‌وڵه‌كان بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عیراق كرا 

له‌ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتوه‌، "له‌و كۆبونه‌وه‌ گرنگه‌دا كه‌ به‌ مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی دوایین هه‌نگاوه‌كانی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عیراق ئه‌نجامدرا، گفتوگۆ له‌باره‌ی دوایین پێشهاته‌كان و یه‌كخستنی هه‌وڵه‌كان بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عیراق كرا و جه‌خت له‌ دروستكردنی حكومه‌تێكی به‌هێز كرایه‌وه‌ كه‌ توانای زاڵبون به‌سه‌ر ئاڵنگارییه‌كان و تێپه‌ڕاندنی ئاسته‌نگه‌كانی هه‌بێت".

داواكرا هه‌وڵه‌كان خێرا بكرێن تاوه‌كو به‌زوترینكات حكومه‌تێكی نیشتمانیی خزمه‌تگوزار دروستبكرێت

له‌درێژه‌ی كۆبونه‌وه‌كه‌دا داواكرا هه‌وڵه‌كان خێرا بكرێن تاوه‌كو به‌زوترینكات حكومه‌تێكی نیشتمانیی خزمه‌تگوزار دروستبكرێت كه‌ كار بۆ بونیادنانی داهاتوویه‌كی سه‌قامگیر بكات و له‌هه‌مو ئاسته‌كاندا خزمه‌تگوزاری پێشكه‌ش بكات، جه‌ختیش له‌وه‌ كرایه‌وه‌ مافه‌ یاسایی و ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عیراق پارێزراوبێت".

نیشانەکردن

بافل تاڵەبانى