سلێمانی؛ لەماوەی 24کاتژمێردا لە کۆی 202 پشکنینی کۆرۆنا 50 حاڵەتیان پۆزەتیڤ بون

10:49 - 27/06/2022

1241جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

د. هێرش حەیدەر، ئەندامی تیمی روبەڕوبونەوەی کۆرۆنا لە سلێمانی رایگەیاند، ئامارەکانی کوردستان و عێراق ڕو لە زیادبونی خێرایە دەبێت هەموان  بگەڕێینەوە سەر ڕێنماییەکانی خۆپارێزی، دەشڵێت، لەماوەی 24 کاتژمێردا لە کۆی 202 (دوسەد و دو) پشکنینی کۆرۆنا 50 ( پەنجا) حاڵەتیان پۆزەتیڤ بون.

لە کۆی 202 (دوسەد و دو) پشکنینی کۆرۆنا 50 ( پەنجا) حاڵەتیان پۆزەتیڤ بون

د.هێرش حەیدەر، ئەندامی تیمی بەرەنگاربونەوەی کۆرۆنا لە سلێمانی ئەمڕۆ دوشەممە لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە فەیسبوک بڵاویکردوەتەوە،" ، لەماوەی 24 کاتژمێردا لە کۆی 202 (دوسەد و دو) پشکنینی کۆرۆنا 50 ( پەنجا) حاڵەتیان پۆزەتیڤ بون، لەماوەی دو مانگی رابردودا ئەمە بەرزترین رێژەی توشبونە بە کۆرۆنا لە سلێمانی".

زیاتر لە 1900 ( هەزار و نۆسەد) حاڵەتی نوێی توشبون بە کۆرۆنا لە هەمو عێراق تۆمارکراوە

ئاماژەی بەوەشکرد،" تەنها دوێنێ یەکشەممە، زیاتر لە 1900 ( هەزار و نۆسەد) حاڵەتی نوێی توشبون بە کۆرۆنا لە هەمو عێراق تۆمارکراوە".

ئامارەکانی کوردستان و عێراق ڕو لە زیادبونی خێرایە

ئاشکراشیکردوە،" ئامارەکانی کوردستان و عێراق ڕو لە زیادبونی خێرایە، دەبێت هەموان بگەڕێینەوە سەر ڕێنماییەکانی خۆپارێزی".

 410 ( چوارسەد و دە)حاڵەتی نوێی توشبون بە کۆرۆنا تۆمارکراوە

ئەمە لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ وەزارەتی تەندروستی هەرێم بڵاویکردەوە، لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردودا،  410 ( چوارسەد و دە)حاڵەتی نوێی توشبون بە کۆرۆنا تۆمارکراوە.

هاوکات بە گوێرەی ئامارەکانی تەندروستی عێراقیش لەماوەی 24 کاتژمێر رابردودا 1905( هەزار و نۆسەد و پێنج) حاڵەتی نوێی کۆرۆنا تۆمارکراوە و دو کەسیش بەوهۆیەوە مردون.