خه‌ندان-
به‌رپرسانی شاری كرێمنچهك له ناوه‌ڕاستی ئۆكرانیا ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه رایانگه‌یاند، سوپای روسیا بازاڕگهیهكیان له ناوه‌ڕاستی شاره‌كه كردوه‌ته ئامانج كه زیاد له 1.000 (هه‌زار) هاوڵاتی تێدابوه و به‌هۆی هێرشەکەشەوه تا ئێستا تەرمی زیاد له 10 (ده) هاوڵاتی دۆزراونەته‌وه و زیاتر له 40 (چل) كه‌سی دیكه‌ش به سه‌ختی برنداربون.
به‌پێی تۆڕی هواڵی BBC، به‌رپرسانی شاری كرێمنچهك ئه‌مڕۆ له به‌یاننامه‌یه‌كیاندا بڵاویانكرده‌وه، هێزه‌كانی سوپاس روسیا هێرشێكی ئاسمانیان كردوه‌ته سه‌ر بازاڕگه‌یه‌كی شاره‌كه كه 1.000 (هه‌زار) كه‌سی تێدابوه و به سه‌دان كه‌سیش برینداربون.
به سه‌دان كه‌س بێسهرو شوێنن
ئاماژه‌یان بهوهشكردوه، تیمه‌كانی فریاكه‌وتنی خێرایی شاره‌كه و به‌رگری شارستانی چونه‌ته شوێنی بۆردومانه‌كه و له گهڕانهكانیاندا به‌دوای برینداره‌كان، ته‌رمی زیاد له 10 (ده) هاولاتیان دۆزیوه‌ته‌وه و زیاتر له 40 (چل) كه‌سیش به سه‌ختی برنداربون، تا ئێستاش به سه‌دان كه‌سیش بێسهرو شوێنن.
هێرشه‌كه زه‌ره‌ر و زیانێكی ماددی و گیانی ئێجگار گه‌وره‌ی به‌دوایخۆیدا هێناوه
به‌رپرسانی شاری كرێمنچهك باسیان له‌وه‌شكردوه، هێرشه‌كه زه‌ره‌ر و زیانێكی ماددی و گیانی ئێجگار گه‌وره‌ی به‌دوایخۆیدا هێناوه و له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه، سه‌ركرده‌ی وڵاتانی جیهانیش ئیدانه‌ی هێرشه‌كه‌یان كردوه و پاڵپشتیان بۆ ئۆكرانیا دوپاتكردوه‌ته‌وه.
به هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌ست له ئۆكرانیا و ئۆكرانییه‌كان هه‌ڵناگرین
له‌سه‌ر هیچرشهكهش بۆریس جۆنسن، سه‌رۆك وه‌زیرانی بریتانیا رایگه‌یاند، "هێرشه‌كه‌ی ئه‌م ئێواره‌یه، جارێكی دیكه خواستی شه‌ڕه‌نگێزی و وه‌حشیگه‌ری روسیا بۆ جیهان سه‌لماند، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌ست له ئۆكرانیا و ئۆكرانییه‌كان هه‌ڵناگرین".