خەتیب زادە: بۆ زیندوکردنەوەی رێکەوتنی ئەتۆمی، تۆپەکە لە گۆڕەپانی واشنتندایە

09:58 - 27/06/2022

710جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

سەعید خەتیب زادە، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، زیندوکردنەوەی رێکەوتنی ئەتۆمی ساڵی 2015 لەگەڵ هێزە جیهانییەکاندا پشت بە واشنتن دەبەستێت و تۆپەکە لەئێستادا لە گۆڕەپانی ئەواندایە.

 پێشبینی دەکرێت گفتوگۆکان بۆ رزگارکردنی رێکەوتنی ئەتۆمی ساڵی 2015 ئەنجامی هەبێت

سەعید خەتیب زادە، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، ئەمڕۆ دوشەممە، لە کۆنفرانسی رۆژنامەوانی هەفتانەی خۆیدا رایگەیاند،" پێشبینی دەکرێت گفتوگۆکان بۆ رزگارکردنی رێکەوتنی ئەتۆمی ساڵی 2015 ئەنجامی هەبێت، ئەمەش پاش سەردانیکردنی ژمارەیەک لە گەورە دیپلۆماتکارانی یەکێتی ئەوروپا بۆ تاران".

زیندوکردنەوەی رێکەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ هێزە جیهانیەکاندا پشت بە واشنتن دەبەستێت

ئاماژەی بەوەشکرد،" زیندوکردنەوەی رێکەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ هێزە جیهانیەکاندا پشت بە واشنتن دەبەستێت، لەئێستادا تۆپەکە لە گۆڕەپانی ئەواندایە".

گفتوگۆ ناڕاستەوخۆکانی نێوان واشنتن و تاران لەبارەی بەرنامە ئەتۆمییەکەوە لە قەتەر دەستپێدەکەنەوە

لەلایەکی دیکەوە، محەمەد ماراندی راوێژکاری گروپی دانوستانکاری بەرنامە ئەتۆمیەکەی ئێران رایگەیاندوە،"گفتوگۆ ناڕاستەوخۆکانی نێوان واشنتن و تاران لەبارەی بەرنامە ئەتۆمییەکەوە لە قەتەر دەستپێدەکەنەوە".

قەتەر لەلایەن تارانەوە بۆ دەستپێکردنەوەی گفتوگۆکان دەستنیشانکراوە

باسی لەوەشکردوە،" قەتەر لەلایەن تارانەوە بۆ دەستپێکردنەوەی گفتوگۆکان دەستنیشانکراوە، چونکە بە دەوڵەتێکی دۆستی خۆی دەزانێت".

رێکەوتنی ئەتۆمی  باشترین رێگەیە بۆ رێگەگرتن لە ئێران لە بونە خاوەنی چەکی ئەتۆمی

لای خۆشییەوە، جۆن کێربی، وتەبێژی ئاسایشی نیشتیمانی ئەمریکا رایگەیاند،"هیچ شتێک لە هەڵوێستی ئەمریکا سەربارەت بە بەرنامە ئەتۆمیەکەی ئێران نەگۆڕاوە، رێکەوتنی ئەتۆمی  باشترین رێگەیە بۆ رێگەگرتن لە ئێران لە بونە خاوەنی چەکی ئەتۆمی".

 گفتوگۆی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەستپێدەکەنەوە

هاوکات، جۆزێپ بۆرێڵ، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا رایگەیاند،"لەچەند رۆژی داهاتودا گفتوگۆی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەستپێدەکەنەوە".

ئێران و ئەمریکا لەساڵی 2015 رێکەوتنی ئەتۆمیان واژۆکرد، بەڵام لەساڵی 2018 بە بڕیاری دۆناڵد ترامپ ئەمریکا کشانەوەی خۆی راگەیاند و کۆمەڵێک سزای توندی بەسەر ئەو وڵاتەدا سەپاند.