خه‌ندان-
شۆڕش ئیسماعیل وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم له‌دیدارێكدا له‌گه‌ڵ به‌رپرسی راوێژكارانی باڵای سه‌ربازی هاوپه‌یمانان له عێراق و شاندێكی باڵای سه‌ربازی رایگه‌یاند، "به هه‌وڵ و پشتیوانی به‌رده‌وامی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان، رۆژ له دوای رۆژ هه‌نگاو ده‌نێین بۆ دروستبونی هێزێكی نیشتیمانی به‌هێز، له ژێر چه‌تری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌دا
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، ئه‌مڕۆ له‌میانی سه‌ردانی بۆ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ شۆڕش ئیسماعیل وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم، جه‌نه‌ڕاڵ دۆسێج به‌رپرسی راوێژكارانی باڵای سه‌ربازی هاوپه‌یمانان له عێراق و كۆڵۆنێڵ بۆڵس به‌رپرسی ده‌سته‌ی راوێژكارانی سه‌ربازی هاوپه‌یمانان له هه‌ولێر و شاندی یاوه‌ری، پیرۆزباییان لهفهریق روكن عیسا عوزێر سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌ركان و لیوا روكن به‌ختیار محه‌مه‌د سدیق ئه‌مینداری گشتیی وه‌زاره‌ت كرد، به‌بۆنه‌ی ده‌ستبه‌كاربونیان له‌پۆستی نوێ‌دا.
پرسی دوایین جموجۆڵی تیرۆریستانی داعش، روبه‌ڕوبونه‌وه و له ناوبردنیان له ته‌واوی ناوچه‌كه تاوتوێكران
له كۆبونهوهكیشدا، ده‌رباره‌ی دوایین هه‌وڵه‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، له پڕۆسه‌ی یه‌كخستنه‌وه و رێكخستنه‌وه‌ی هێزه‌كان و پڕۆسه‌ی چاكسازی، له ته‌واوی سێكته‌ره سه‌ربازی و ئیدارییهكاندا له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، هه‌روه‌ها پرسی دوایین جموجۆڵی تیرۆریستانی داعش، روبه‌ڕوبونه‌وه و له ناوبردنیان له ته‌واوی ناوچه‌كه، به هه‌ماهه‌نگی سوپای عێراق له‌رێگه‌ی ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌ش، گفتوگۆیان له‌باره‌وه كرا.
پڕۆسه‌ی چاكسازی له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به‌رده‌وامه و له‌م پێناوه‌شدا، هه‌وڵه‌كانمان چڕكردۆته‌وه
وه‌زیری پێشمه‌رگه، وێڕای ستایشی ته‌واوی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان رایگه‌یاند، "پڕۆسه‌ی چاكسازی له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به‌رده‌وامه و له‌م پێناوه‌شدا، هه‌وڵه‌كانمان چڕكردۆته‌وه، توانیومانه گۆڕانكاری زۆر له بواره‌كانی سه‌ربازی و ئیداریدا بكه‌ین له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه".
به هه‌وڵ و پشتیوانی به‌رده‌وامی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان، رۆژ له دوای رۆژ هه‌نگاو ده‌نێین بۆ دروستبونی هێزێكی نیشتیمانی به‌هێز
وتیشی، "به هه‌وڵ و پشتیوانی به‌رده‌وامی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان، رۆژ له دوای رۆژ هه‌نگاو ده‌نێین بۆ دروستبونی هێزێكی نیشتیمانی به‌هێز، له ژێر چه‌تری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌دا".
هیوادارین وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به‌رده‌وام بێت له‌چاكسازیه‌كان
له‌لای خۆیه‌وه، جه‌نه‌ڕاڵ دۆسێج، خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی بۆ پڕۆسه‌ی چاكسازی له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، هه‌روه‌ها باسی له هه‌مو ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی ماوه‌ی رابردو كرد، كه بونه‌ته جێگه‌ی سه‌رنج و دڵخۆشی ئه‌وان، راشیگه‌یاند، "هیوادارین وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به‌رده‌وام بێت"، و له‌م پێناوه‌دا پاڵپشتی و پشتیوانی خۆی بۆ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه دوپاتكرده‌وه.
له‌دوای كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌زیری پێشمه‌رگه، جه‌نه‌ڕاڵ دۆسیچ، سه‌ردانی فه‌ریق روكن عیسا عوزێر، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌ركان و لیوا روكن به‌ختیار محمد سدیق، ئه‌مینداری گشتیی وه‌زاره‌تی كرد و له‌نزیكه‌وه پیرۆزبایی لێ‌كردن، به‌بۆنه‌ی ئه‌ركی نوێیان، هاوكات هیوای خواست به ده‌ستبه‌كاربونیان له‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ركان و ئه‌مینداریه‌تی گشتیی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، گۆڕانكاری جۆریی زیاتر بكه‌ن، له رێگه‌ی ئه‌وانیشه‌وه پڕۆسه‌ی چاكسازی فراوانتر و خێراتر بكرێت.