خه‌ندان-
بڕیاره ئه‌مشه‌و له‌ماڵی مامجهلا له شاری به‌غدا، بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی كۆببێته‌وه و تاوتوێی دواین پێشهاته سیاسییه‌كانی عێراق بكرێت.
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی خه‌ندان، ئه‌مشه‌و بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی پێشوازیدهكات له‌سه‌ركرده‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی، موسه‌ننا سامه‌ڕائی سه‌رۆكی ھاوپه‌یمانی عه‌زم و ره‌یان كلدانی سه‌رۆكی بزوتنه‌وه‌ی بابلیون و بڕیاریشه كۆبونه‌وه‌یه‌كی گرنگ به‌ڕێوه‌بچێت.
باس له‌دواین پێشهاته سیاسییه‌كانی عێراق و له‌نێویشیاندا پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ ده‌كرێت
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان، له‌كۆبونه‌وه‌كه‌ی نێوان سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و سه‌ركرده‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ موسه‌ننا سامه‌ڕائی و ره‌یان كلدانی باس له‌دواین پێشهاته سیاسییه‌كانی عێراق و له‌نێویشیاندا پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ ده‌كرێت.
دوێنێ یه‌كشه‌ممه بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان به‌سه‌ردانێك گەیشتە بەغدا و بڕیاره له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسیه‌كانی عێراق كۆببێته‌وه بۆ گفتوگۆكردن له‌باره‌ی دۆخی عێراق و پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراق.
له‌دوای به‌ڕێوه‌چونی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌ختی په‌رله‌مانی عێراق له 10ی (تشرینی یەکەم/10)ی 2021، چه‌ندین جار بافڵ جەلال تاڵەبانی سه‌ردانی به‌غدای كردوه و له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسیه‌كان كۆبوه‌ته‌وه به‌تایبه‌تی لایه‌نه‌كانی ناو چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی كه یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان لێكتێگه‌یشتنی له‌گه‌ڵیدا هه‌یه بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت.