خەندان-
وەزارەتی دەرەوەی روسیا رایگەیاند، بڕیاریانداوە هەشت دیپلۆماتکاری یۆنانی بەهۆی ئەوەی کەسی ویستراو نین لەماوەی هەشت رۆژدا وڵاتەکەیان جێبهێڵن، دەشڵێت یۆنانیش بەهەمان بیانو بڕیاری دەرکردنی ژمارەیە دیپلۆماتکاری روسیای لە وڵاتەکەی داوە.
بڕیارمانداوە، هەشت دیپلۆماتکاری یۆنانی دەربکەین
وەزارەتی دەرەوەی روسیا ئەمڕۆ دوشەممە، بڵاویکردوەتەوە،" بەهۆی ئەوەی کەسانی نەویستراون لە وڵاتەکەماندا، بڕیارمانداوە، هەشت دیپلۆماتکاری یۆنانی دەربکەین و پێویستە لەماوەی هەشت رۆژدا وڵاتەکەمان جێبهێڵن".
باڵیۆزی یۆنانیان لە روسیا بانگکردوە و ناڕەزایەتیەکانی خۆیان لە هاوکاریەکانی ئەو وڵاتە بۆ ئۆکرانیا پێڕاگەیاندوە
ئاشکراشیکردوە،" باڵیۆزی یۆنانیان لە روسیا بانگکردوە و ناڕەزایەتیەکانی خۆیان لە هاوکاریەکانی ئەو وڵاتە بۆ ئۆکرانیا پێڕاگەیاندوە و هۆکاری دەرکردنی نێردە دیپلۆماتیەکانیان پێڕاگەیاندوە".
یۆنانیش هەمان بڕیاری لەبارەی دیپلۆماتکارەکانمانەوە داوە
ئاماژەی بەوەشکردوە،" لەدوای ئەو هەڵوێستەی روسیا، یۆنانیش هەمان بڕیاری لەبارەی دیپلۆماتکارەکانمانەوە داوە".
یۆنان، یەکێکە لە دەوڵەتانی ئەندام لە پەیمانی باکوری ئەتڵەسی( ناتۆ) و یەکێتی ئەوروپا
یۆنان، یەکێکە لە دەوڵەتانی ئەندام لە پەیمانی باکوری ئەتڵەسی( ناتۆ) و یەکێتی ئەوروپا، بەشێک لەو سزایانە لە خۆی دەگرێت کە یەکێتی ئەوروپا بەسەر روسیای سەپاندوە بەهۆی هێرشەکانی لە ئۆکرانیا.
هاوکات لەدوای دەستپێکردنی ئۆپراسیۆنەکانی روسیا لە ئۆکرانیا، چەند جارێک هاوکاری سوپای ئۆکرانیای کردوە، کە له 27ی (شوبات/2)ی ئه‌مساڵ، نزیكه‌ی 40 (چل) ته‌ن كه‌لوپه‌لی سه‌ربازی و به‌رگری ره‌وانه‌ی هێزه‌كانی به‌رگری ئۆكرانیا كرد، دواتریش لەسەرەتای ئەم مانگە بڕیاریدا 122 (سه‌د و بیست و دو) زرێپۆشی سه‌ربازی له جۆری "BMP-1" و 15.000 (پازده هه‌زار) گوله هاوه‌نی 73 (حه‌فتا و سێ) ملیمه‌تر و 2.100 (دو هه‌زار و سه‌د) موشه‌كی 122 (سه‌د و بیست و دو) ملیمه‌تری ره‌وانه‌ی ئۆكرانیا بكات.
20.000 (بیست هه‌زار) چه‌كی ئۆتۆماتیكی له جۆری 3.2، 1.000.000 (یه‌ك ملیۆن) فیشه‌كی كڵاشینكۆڤا (AK-47)، 60 (شه‌ست) موشه‌كی به‌رگری ئاسمانی له جۆری "ستینگه‌ر" و 1.100 (هه‌زار و سه‌د) موشه‌كی دژه تانك له جۆری "RPG-18"یش بەشێکی دیکە بون لە هاوکارییەکانی ئەو وڵاتە.