سەرۆکی تورکیا: سورین لەسەر ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانمان لە باکوری سوریا

08:00 - 27/06/2022

1401جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

 

رەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند، سورن لەسەر ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنی سەربازی نوێ لەباکوری سوریا، دەشڵێت، ئامانجمان پاراستنی ئاسایشی سنورەکانمانە.

 سورین لەسەر ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنێکی سەربازی نوێ لە باکوری سوریا

رەجەب تەیب ئەردۆگان، ئەم ئێوارەیە لە وتارێکدا رایگەیاند،"سورین لەسەر ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنێکی سەربازی نوێ لە باکوری سوریا، لەگەڵ تەواوکردنی کەموکوڕییەکانی ناوچەی ئارام، دەستپێدەکەین بە ئامانجی پاراستنی ئاسایشی سنورەکانمان".

لەکۆبونەوەی ناتۆ بەڵگەکان دەخەینە رو

ئاماژەی بەوەشکرد،" لە کۆبونەوەی (لوتكه‌ی ناتۆ) له‌رێگه‌ی به‌ڵگه‌ و زانیاری و ڤیدیۆوه‌ باس له‌و دەنگۆیانەوە ده‌كه‌ین كه‌ له‌باره‌ی به‌ په‌كه‌كه‌ و یه‌په‌گه‌وە بڵاوکراونەتەوە".

دەچینە قۆناغێکی نوێی بڕیارەکەمانەوە (لەبارەی سوریا) بۆ دروستکردنی ناوچەیەکی پارێزراو بە قوڵایی 30 کیلۆمەتر

 پێشتر و لەسەرەتای ئەم مانگە، ئەردۆگان رایگەیاند، دەچینە قۆناغێکی نوێی بڕیارەکەمانەوە (لەبارەی سوریا) بۆ دروستکردنی ناوچەیەکی پارێزراو بە قوڵایی 30 کیلۆمەتر، هێرشده‌كه‌ینه‌ تەل رەفعەت و مه‌نبج لە تیرۆریستان.

 

ئاماژەی بەوەشکردوە،" پلانی حکومەتەکەی ئەوەیە لەرێگەی دروستکردنی پشتێنەی ئەمنییەوە، ملیۆنێک ئاوارەی سورییش بە ئارەزومەندانە بۆ وڵاتەکەیان بگەڕێنێتەوە، ئەو پڕۆژەیەش لە کەمترین ماوەدا جێبەجێ دەکەن".

 

لای خۆشییەوە،  نێد پرایس، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند،  ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا پشتیوانی خۆی بۆ بەردەوامی ئاگربەست لەو ناوچەیە دوپاتدەکاتەوە و باوەڕی وایە دەبێت هەمو لایەنەکان رێز لە سنورەکانی ئاگربەست بگرن و ئارامی ناوچەکانی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا بپارێزن، بۆیە ئیدانەی ئەو لایەنانەش دەکەن کە هەوڵی زیادکردنی گرژییەکان دەدات و داوای چارەسەری سیاسی دەکەن بۆ کێشەکانی ناوچەکە.