هه‌واڵگری عێراق ده‌ستگیركردنی "تیرۆرستێك"ی به‌هاوكاری ئاسایشی سلێمانی راگه‌یاند

07:11 - 27/06/2022

1888جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

شانه‌ی راگه‌یاندنی سه‌ربازی عێراق رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه‌ هێزه‌كانی هه‌واڵگری و ئاسایشی پارێزگای سلێمانی، تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركرد كه‌ له‌لایه‌ن دادگاوه‌ به‌پێی مادده‌ی 4ی تیرۆر داواكراو بو.

شانه‌ی راگه‌یاندنی سه‌ربازی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، له‌ چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیه‌كی باڵا له‌گه‌ڵ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان له‌ هه‌رێمی كوردستان، تیمه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هه‌واڵگری له‌گه‌ڵ ئاسایشی پارێزگای سلێمانی سه‌ر به‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی هه‌واڵگری و ئاسایش، تۆمه‌تبارێكی هه‌ڵهاتویان ده‌ستگیركرد، كه‌ له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌رییه‌وه‌ به‌پێی مادده‌ی 4ی تیرۆر فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی هه‌بو.

پرۆسه‌ی ده‌ستگیركردنه‌كه‌ی به‌هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری بو له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانی

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، ئه‌و تیرۆرسته‌ له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌ پارێزگای سلێمانی، پرۆسه‌ی ده‌ستگیركردنه‌كه‌ی به‌هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری بو له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانی، له‌ پرۆسه‌كه‌شدا رێوشوێنی یاسایی پێویست به‌رامبه‌ری گیراوه‌ته‌به‌ر و ئاراسته‌ی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار ده‌كرێت.

هه‌ر ئه‌مڕۆ شانه‌ی راگه‌یاندنی سه‌ربازی رایگه‌یاند، تیمه‌كانی هه‌واڵگری له‌ پارێزگای ئه‌نبار و له‌ بۆسه‌یه‌كدا توانیویانه‌ 2 (دو) تیرۆرست ده‌ستگیربكه‌ن كه‌ له‌لایه‌ن دادگاوه‌ به‌پێی مادده‌ی 4ی تیرۆر فه‌رمانی ده‌ستگیركردنیان هه‌بوه‌.

نیشانەکردن

ئاسایشی گشتی