زێڕی یه‌ده‌گی عێراق به‌ڕێژه‌ی 35% زیاد ده‌كات

05:47 - 27/06/2022

2290جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

بانكی ناوه‌ندی عێراق ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه‌ ڕایگه‌یاند، عێراق به‌كڕینی 34 (سی و چوار) ته‌ن زێڕ، به‌ڕێژه‌ی 35% یه‌ده‌گی زێڕی زیاد بوه‌، له‌ لیستی پله‌به‌ندی وڵاتانی عه‌ره‌بیش بوه‌ته‌ چواره‌م وڵات كه‌ زۆرترین زێڕی هه‌یه‌.

بانكی ناوه‌ندی عێراق له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، "كڕینی بڕێكی نوێی زێڕ كه‌ بڕه‌كه‌ی نزیكه‌ی 34 (سی و چوار) ته‌ن بو، بوه‌ هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ بڕی زێڕی عێراق به‌ڕێژه‌ی 35% زیاد بكات". 

زیادكردنی زێڕ له‌ چوارچێوه‌ی ستراتیژیه‌تی بانكی ناوه‌ندیه‌ بۆ به‌ڕێوه‌بردنی سه‌روه‌ت و سامانی وڵات

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، زیادكردنی زێڕ له‌ چوارچێوه‌ی ستراتیژیه‌تی بانكی ناوه‌ندیه‌ بۆ به‌ڕێوه‌بردنی سه‌روه‌ت و سامانی وڵات، به‌ مه‌به‌ستی به‌ده‌ستهێنانی به‌رزترین ئاستی سه‌قامگیری و توانای ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی گۆڕانكارییه‌ ئابورییه‌ ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان.

كۆی گشتی زێڕی عێراق گه‌یشتوه‌ته‌ 130.39 (سه‌د و سی ته‌ن و سی و نۆ كیلۆ) زێڕ

ئاشكراشیكردوه‌، "كۆی گشتی زێڕی عێراق گه‌یشتوه‌ته‌ 130.39 (سه‌د و سی ته‌ن و سی و نۆ كیلۆ) زێڕ، به‌مه‌ش له‌ریزبه‌ندی جیهانیدا پله‌ی 30ی گرتوه‌ و له‌ریزبه‌ندی وڵاتانی عه‌ره‌بیش بوه‌ته‌ پله‌ی چواره‌مین وڵات بۆ زۆرترین بڕی زێڕ". 

باسی له‌وه‌شكردوه‌، "زێڕ یه‌كێكه‌ له‌ گرنگترین سه‌روه‌ت و سامانه‌كانی بانكه‌ ناوه‌ندییه‌كان و دامه‌زراوه‌ داراییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، هه‌روه‌ها په‌ناگه‌یه‌كی سه‌لامه‌ته‌ له‌ بارودۆخی نادڵنیاییدا، به‌هۆی قبوڵكردنی له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی".

نیشانەکردن

عێراق ئابوری_عێراق