خهندان-
لەسەر داوای وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، بڕی وەزیری دارایی، رەزامەندی بۆ تەرخانکردنی بڕی 187 ملیۆن و 828 هەزار دینار بۆ پڕۆژەی چاککردن و نۆژەنکردنەوەی تونێلی دەربەندیخان دەربڕی.
وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن بڵاویكردهوه، "لەسەر داوای وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن و دوای ئاراستەکردنی نوسراو و دەرخستە، وەزارەتی دارایی بە نوسراوی ژمارە (8343) و بە واژۆی وەزیری دارایی، رەزامەندی بۆ تەرخانکردنی بڕی 187.828000 (سهد و ههشتاو حهوت ملیۆن ههشتسهد و بیست و ههشت) هەزار دینار بۆ پڕۆژەی چاککردن و نۆژەنکردنەوەی تونێلی دەربەندیخان دەربڕی، بەمەبەستی چاککردنەوەی تونێلەکە و کارئاسانیکردن بۆ هاتوچۆی هاوڵاتیان.
لە مانگی نیسانی رابردودا لەمیانی بەسەرکردنەوەی تونێلەکەدا، دانا عهبدولكهریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، وەک پلانی خێرا هەوڵدەدەن بەزوترین کات تونێلی دەربەندیخان نۆژەنبکرێتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، کە رەزامەندی ئەنجومەنی وەزیران وەرگیراوە و بڕیاردراوە لیژنەیەکی ھاوبەش لە ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و وەزارەتی پلاندانان پێکبھێنرێت، بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ باشترین کۆمپانیای ناوچەکە تایبەت بە دروستکردنی تونێلی دوەمی دەربەندیخان.