خه‌ندان-
به‌كارهێنانی مۆبایله زیره‌كه‌كان زۆربه‌ی كات ئاگاداریی ته‌واوی نوێكارییه‌كانی ئامێره زیره‌كانیان نین و به‌شیچوه‌یه‌كی گشتیش، پاش به‌كرهێنانیان روبه‌ڕوی ره‌خنه‌ی جۆراوجۆری وه‌ك كه‌مبونه‌وه‌ی رێژه‌ی بارگاویكردن له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا و وه‌ستانی له‌ناكاو ده‌بنه‌وه، بۆیە له‌رێگه‌ی شه‌ش سێتینه‌وه به‌شێك به‌م ره‌خنان بوه‌ستێنه.
تۆڕی هه‌واڵی Cnet، ئه‌مڕۆ چه‌ند رێنماییه‌كی كرداریانه‌ی بۆ به‌كارهێنه‌رانی ئامێری زیره‌كی ئایفۆن بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر یه‌كێكیت له‌و كه‌سانه‌ی كه شێوازی ئاسایی كاركردن و سێتینی ئایفۆنه‌كه‌ت به‌شێوه‌یه‌كی گشتی بێزاریكردویت، ئه‌وا له رێگه‌ی شه‌ش سێتینی جیاواز و گرنگه‌وه ئاستی كاركردنی ئافۆنه‌كه‌ت به‌ره‌و پێشبه‌ره.
له رێگه‌ی شه‌ش سێتینی جیاوازه‌وه ده‌توانیت ڤێرژنی 15.5ی IOS، به‌شێوه‌یه‌كی باشتر كار پێبكه‌یت
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی تا كۆتاییه‌كانی ئه‌مساڵ ڤێرژنی 16ی IOS، به‌رده‌ستنابێت بۆیه له رێگه‌ی شه‌ش سێتینی جیاوازه‌وه ده‌توانیت ڤێرژنی 15.5ی IOS، به‌شێوه‌یه‌كی باشتر كار پێبكه‌یت و كاری ئایفۆنه‌كه‌شت په‌ره‌پێبده‌یت.
شه‌ش سێتینه تایبه‌ته‌كه‌ی Cnet بۆ به‌كارهێنه‌رانی ئایفۆن:
یه‌كه‌م: گه‌وره‌كردنی ئاگاداركردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی هاتو، پڕ به سكرینی مۆبایله‌كه‌ت
پاش ئه‌وه‌ی له‌سه‌رو ڤێرژنی IOSی 14وه، له‌كاتی قوفڵكردنی سكرینه‌كه‌ت كاتێ ئاگاداركردنه‌وه‌ی په‌یه‌وه‌ندی هاتو به‌شێوه‌یه‌كی بو ته‌واوی سكرینه‌كه‌ی داگیرده‌كرد، په‌ره‌پێده‌ران ئاگاداركردنه‌وه‌كه‌یان به‌شێوه‌یه‌كی گشتی كه‌م كردوه كه ته‌نها له به‌شی سه‌ره‌وه‌ی مۆبایله‌كه ده‌ربكه‌وێت، به‌ڵام به‌كارهێنه‌ران ره‌خنه‌یان له په‌ره‌پێدانگرت و له ئێستادا له‌ڕێگه‌ی
Settings > Phone > Incoming Calls and tap Full Screen ده‌توانیت جارێكی دیكه ئاگاداركردنه‌وه‌ی ڤێرژنی IOSی 14 بگێڕیته‌وه.
دوه‌م: گۆڕینی ده‌نگی سیرسی ئایفۆنه‌كه‌ت
به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ده‌نگی ئایفۆنه‌كه گۆڕانی به‌سه‌ردا هاتوه ده‌نگێكی نوێ بۆ ئایفۆن زیادكراوه و به‌شێوه‌یه‌كی گشتیش ته‌واوی چۆنیه‌تی گه‌ڕان و دۆزینه‌وه‌ی هه‌ر سێتینێكی په‌یوه‌ست به ئه‌پڵ ئایدیه‌كه‌ت ده‌گۆڕێت، له رێگه‌ی
Settings > Siri & Search > Siri Voice
ده‌توانیت ده‌نگی سیری ئایفۆنه‌كه‌ت بگۆڕیت.
سێیه‌م: راگرتنی 5Gی ئایفۆنه‌كه‌ت، كاتێك پێویست نییه
به‌هۆی ئه‌وه‌ی له ئایفۆن 12 و 13دا رێگه به گۆڕانكاری خودكارانه‌ی نێوان 4G LTE و 5G networks ده‌درێت، بۆیه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ئه‌م گۆڕانكارییه كاریگه‌ری له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی بارگه‌ی پاتری ئایفۆنه‌كه ده‌بێت و وای لێده‌كات به‌خێرایی بارگه‌ی پاترییه‌كه‌ی داببه‌زێت، بۆیه راگیركردن و به‌كارهێنانی یه‌كێك له 4G LTE و 5G networks بارگه‌ی پاترییه‌كه‌ت ده‌پارێزێت، ئه‌ویش له رێگه‌ی
Settings > Cellular > Cellular Data Options > Voice & Data and tap LTE.
چواره‌م: ئاگاداركرنه‌وه‌ی ته‌واوه‌تی له په‌یامه هاتوه‌كانه‌وه
به‌شێوه‌یه‌كی گشتی كه یه‌كه‌مجار ئایفۆن به‌كارده‌هێنیت ئاگاداركردنه‌وه‌كانت به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی پێده‌گات بۆ نمونه كاتێك یه‌كێك په‌یامێكت بۆ ده‌نێرێت ته‌نها ناوی كه‌سه‌كه و ئاپه‌كه بونی هه‌یه به‌ڵام له ڕێگه‌ی
Settings > Notifications > Show Previews and selecting Always
ده‌توانیت نامه‌ی كه‌سی نێرده‌ریش بخوێنییه‌وه له‌كاتێكدا سكرینی ئایفۆنه‌كه‌ت قوفڵه.
پێنجه‌م: وه‌ستاندنی به‌كارهێنانی ڤیدیۆگرتن به كوالێتی HDR
راسته كاتێك به ئایفۆنه‌كه‌ت له رێگه‌ی HDR كوالێتییه‌كی تایبه‌تتر به ڤیدۆكانت ده‌به‌خشێت به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی گشتی به‌شێكی زۆر له ئاپلیكه‌یشن و ئاپه‌كان ناتوانن ئه‌و كوالێتییه بخوێننه‌وه یاخود ئه‌پڵۆودی بكه‌ن، بۆیه له‌م رێگه‌یه‌وه ده‌توانین كاری HDR له كاتی گرته‌ی ڤیدیۆییه‌كانتدا بوه‌ستێنیت.
Settings > Camera > Record video and turning the switch next to HDR Video to the Off position.
شه‌شه‌م: ئه‌كتڤكردنی (دارك مۆد) بۆ باستركردن ته‌مه‌نی پاتری و بارگه‌كردنه‌كه‌ی
به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌كارهێنانی مۆبایله زیره‌كه‌كه‌ت و به‌كارهێنانی ئاپه‌كان بارگه‌ی پاترییه‌كه‌ت زۆر كه‌م ده‌كاته‌وه، بۆیه یه‌كێك له رێگاكان بریتییه له ئه‌كتیڤ كردنی دارك مۆد ئه‌ویش له رێگه‌ی
Settings > Display & Brightness and selecting the Dark.