چین؛ بازاڕی كار به‌ڕوی ده‌رچوانی زانكۆ و په‌یمانگاكان به‌ به‌راورد به‌ سه‌ده‌ی رابڕدو رو له‌ خراپترین ئاستی ده‌كات

04:50 - 23/06/2022

2401جار خوێندراوەتەوە

دەرچوانی چین

خه‌ندان-

ده‌رچوانی په‌یمانگا و زانكۆكان له‌ تەواوی هەرێمەکانی چین لەبه‌رده‌م مه‌ترسییه‌ك و به‌ربه‌ره‌كانییه‌كی نوێدان به‌هۆی ئه‌وه‌ی كۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ده‌رفه‌تی كاركردنیان به‌ڕوی تازه‌ ده‌رچواندا داخستوه‌ و ته‌نها له‌ مانگی رابردودا زیاتر له‌ 10.800.000 (ده‌ ملیۆن و هه‌شتسه‌د هه‌زار) خوێندكاری ده‌رچوی زانكۆكان و به‌تایبه‌ت به‌شی زانسته‌ كۆمپیوته‌رییه‌كان رێكه‌وتنه‌كانیان هه‌ڵوه‌شێندراوه‌ته‌وه‌، هه‌روه‌ها نه‌بونی بودجه‌ و داهاتیش رێگه‌ی دامه‌زراندنیان داخستوه‌ و موچه‌ی كارمه‌ندانیش به‌ رێژه‌ی 6.2% كه‌میكردوه‌ و خاوه‌ن كۆمپانیایه‌كیش ده‌ڵێت، "سه‌رده‌می زێڕینی دامه‌زراندنی گشتی ئیدی ته‌واوبوه‌".

مانگی رابردو زیاتر له‌ 10.800.000 (ده‌ ملیۆن و هه‌شتسه‌د هه‌زار) خوێندكاری ده‌رچوی زانكۆ و ده‌رچوانی به‌شی زانسته‌ كۆمپیوته‌رییه‌كان رێكه‌وتنه‌كانیان هه‌ڵوه‌شێندراونه‌ته‌وه‌
ئاژانسی Reuters له‌ راپۆرتێكیدا ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ بڵاویكرده‌وه‌،  مانگی رابردو زیاتر له‌ 10.800.000 (ده‌ ملیۆن و هه‌شتسه‌د هه‌زار) خوێندكاری ده‌رچوی زانكۆ و په‌یمانگا جیاوازه‌كان و به‌تایبه‌ت ده‌رچوانی به‌شی زانسته‌ كۆمپیوته‌رییه‌كان به‌ ته‌واوه‌تی گشت رێكه‌وتنه‌كانیان هه‌ڵوه‌شێندراوه‌ته‌وه‌ و به‌ هۆكاری كاریگه‌ری بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و كورتهێنانی بودجه‌ و داهاتی كۆمپانیاكان ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ ده‌رچوانی زانكۆكان ئه‌م هاوینه‌ بێكار ده‌بن.
ماوه‌ی یه‌ك سه‌ده‌یه‌ی چین به‌م شێوه‌یه‌ روبه‌ڕوی پێشهاتێكی له‌م جۆره‌ی تایبه‌ت به‌ بێكاری نه‌بوه‌ته‌وه‌
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، له‌م هاوینه‌وه‌ به‌شێكی زۆری ده‌رچوان كه‌ رێژه‌یان زۆر له‌ رێژه‌ی دانیشتوانی ته‌واوی وڵاتی پڕتوگال زیاتره‌ بێكرا ده‌بن و ئه‌م رێژه‌ی بێكارییه‌ش ژماره‌یه‌كی پێوانه‌ییه‌ و ماوه‌ی یه‌ك سه‌ده‌یه‌ی چین به‌م شێوه‌یه‌ روبه‌ڕوی پێشهاتێكی له‌م جۆره‌ نه‌بوه‌ته‌وه‌.
ژماره‌ی بێكاری له‌ نێو توێژی گه‌نجاندا 3 (سێ) هێنده‌ زیاتره‌ له‌ كۆی گشتی رێژه‌ی بێكاری له‌ سه‌رانسه‌ری چین
راپۆرته‌كه‌ی ئاژانسی Reuters باسی له‌وه‌شكردوه‌، له‌ ئێستادا ژماره‌ی بێكاری له‌ نێو توێژی گه‌نجاندا 3 (سێ) هێنده‌ زیاتره‌ له‌ كۆی گشتی رێژه‌ی بێكاری له‌ سه‌رانسه‌ری چین به‌ رێژه‌یه‌كی پێوانه‌ی كه‌ ده‌گاته‌ %18.4، ئاسته‌نگی له‌ دۆزینه‌وه‌ی كار پێیناوه‌ته‌ قۆناغێكی مه‌ترسیداره‌وه‌ و ئه‌و خوێندكارانه‌ی كه‌ چه‌نیدن ساڵه‌ به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام هیوای كارێكی به‌رده‌وام له‌سه‌ر بڕوانامه‌كانیان هه‌ڵچنیه‌وه‌ هه‌نگاو به‌ره‌و نا ئومێدبون ده‌نێن.
ئایا شتێك هه‌یه‌ ناوی گۆڕانكاری و باشتركردنی رێكاره‌كانی ژیانی لێبندرێت؟
له‌م باره‌یه‌شه‌وه‌ مایكڵ پێتیس، پرۆفیسۆری ئابوری له‌ زانكۆی پێكیین رایگه‌یاند، "بنه‌مای كاری پارتی ده‌سه‌ڵاتدار ئه‌وه‌بوه‌ كه‌ ته‌نها ده‌ستێوه‌ردان له‌ كاری سیاسی و ناوناتۆره‌ بۆ رابه‌ڕان دروست مه‌كه‌، ئیدی ئه‌وا گه‌ره‌نتی داهاتویه‌كی باشترت وه‌ك له‌ ئه‌مساڵ بۆ فه‌راهه‌مده‌كه‌ن، ئه‌ی كه‌ ئێستا نزیكین له‌وه‌ی گه‌نجان روبه‌ڕوی مه‌ترسی بێكارییه‌كی مێژوی ببنه‌وه‌! ئایا شتێك هه‌یه‌ ناوی گۆڕانكاری و باشتركردنی رێكاره‌كانی ژیانی لێبندرێت؟".
به‌شێكی زۆری كۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌كانی وڵاته‌كه‌مان ده‌رفه‌تی كاری یه‌كسان به‌ڕوی توێژی گه‌نجاندا ده‌كه‌نه‌وه‌ 
له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه‌، ڵی كه‌چانگ، سه‌رۆك وه‌زیرانی چین رونیكرده‌وه‌، كاری له‌ پێشینه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی بریتیه‌ له‌ گه‌ره‌نتیكردن و فه‌راهه‌مكردنی ده‌ستی كار و داهاتویه‌كی باشتر بۆ گه‌نجانی وڵاته‌كه‌ی، ده‌شڵێت، "به‌شێكی زۆری كۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌كانی وڵاته‌كه‌مان ده‌رفه‌تی كاری یه‌كسان به‌ڕوی توێژی گه‌نجاندا ده‌كه‌نه‌وه‌، ئه‌وه‌ش له‌ پێناو دابین كردنی داهاتویه‌كی باشتر".
به‌شێك له‌ به‌ڕێوه‌به‌رانی هه‌رێمه‌كانی سه‌ر به‌ چین، ده‌رفه‌تی پێدانی قه‌رزی بچوك و گه‌وره‌یان به‌ توێژی گه‌نجان داوه‌
به‌شێكی دیكه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رانی هه‌رێمه‌كانی سه‌ر به‌ چین، ده‌رفه‌تی پێدانی قه‌رزی بچوك و گه‌وره‌یان به‌ توێژی گه‌نجان داوه‌، ئه‌مه‌ش له‌ پێناو ئه‌وه‌ی ده‌ست به‌ دروستكردنی كاری خۆیان بكه‌ن و ئه‌وانه‌ی خاوه‌نی بیرۆكه‌ی داهێنه‌رانه‌ن كار بۆ پێكهێنان و دامه‌زراندنی كارگه‌ و كۆمپانیای تایبه‌ت به‌ خۆیان بكه‌ن، ئه‌م هه‌نگاوه‌ش وه‌ك هه‌نگاوێكی ئه‌رێنیانه‌ لێڕوانینی بۆ ده‌كرێت، به‌ڵام ته‌واوی هه‌رێمه‌كانی چین ناتوانن به‌م شێوه‌یه‌ ده‌رفه‌ت بۆ ته‌واوی توێژی گه‌نجان كه‌ روبه‌ڕوی بێكاری بونه‌ته‌وه‌ فه‌راهه‌مبكه‌ن.
ئاستی موچه‌ی كارمه‌ندان به‌ رێژه‌ی 6.2% كه‌میكردوه‌ به‌راورد به‌ساڵی رابردوش، رێژه‌ی دۆزینه‌وه‌ی كار به‌راورد به‌ ساڵی رابردو 20 بۆ 30%دا كه‌میكردوه‌
ده‌رباره‌ی ده‌رفه‌تی كار و دۆزینه‌وه‌ بۆ توێژی گه‌نجان رۆكی چانگ، به‌ڕیوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری كۆمپانیای چینی مه‌زن بۆ ده‌رفه‌تی دامه‌زراندن رایگه‌یاند، له‌ وڵاته‌كه‌یاندا ئاستی دۆزینه‌وه‌ی كار و ده‌رفه‌ته‌كانی به‌ به‌راورد به‌ ساڵی 2008 بۆ 2009، كه‌ یه‌كێك بو له‌ هه‌ره‌ خراپتیرین دۆخه‌كانی ئابوری، به‌ره‌و ئاسته‌نگی هه‌نگاوی ناوه‌ و رێژه‌ی دۆزینه‌وه‌ی كار به‌ به‌راورد به‌ ساڵی رابردو 20 بۆ 30%دا كه‌میكردوه‌ و ده‌شڵێت، "ئاستی دۆزینه‌وه‌ كار به‌شێوه‌یه‌كی زۆر به‌رچاو كه‌میكردوه‌ و ئه‌مساڵ خراپریت ئاستی خۆی تۆماركردوه‌، ته‌نانه‌ت ئاستی موچه‌ی كارمه‌ندانیش به‌ رێژه‌ی 6.2% كه‌میكردوه‌".
بۆ هه‌رساڵێك ته‌نها 200 (دوسه‌) ده‌رچو به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی  داده‌مزرێندرێن
هه‌روه‌ها، به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمیش، به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌رچاوه‌ مرۆییه‌كانی چینیش رایگه‌یاند، ئاستی دامه‌زراندنی توێژی ده‌رچوان به‌شێوه‌یه‌كی گشتی روی له‌كه‌میكردوه‌ و له‌ ئێستاداشدا و بۆ هه‌رساڵێك ته‌نها 200 (دوسه‌) ده‌رچو به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی  داده‌مزرێندرێن، كۆمپانیاكانی ئینته‌رنێت به‌ ده‌یان هه‌زار ده‌رفه‌تی كاریان داخستوه‌ و ئه‌گه‌ر بیشیانه‌وێت كه‌سێك دابمه‌زرێنن ئه‌وا هه‌نگاو بۆ ئه‌وه‌وه‌ ده‌نێن كه‌ به‌شێوه‌یكی گشتی بیر له‌ دامازراندنی كه‌سانی به‌ ئه‌زمون بكه‌نه‌وه‌ نه‌وه‌ك ده‌رچویه‌كی زانكۆ كه‌ ئه‌زمونێكی دیاریكراوی كاری نییه‌.
سه‌گێكی به‌خێو بكردایه‌ زۆر له‌ تۆ باشتربو
له‌سه‌ر ئه‌م پێشهاتانه‌ی ئێستاش گه‌نجێكی 21 ساڵ كه‌ ده‌رچویه‌كی زانكۆیه‌كی چینه‌ و به‌هۆی ئاشته‌نگی له‌ دۆزینه‌وه‌ی كار روبه‌ڕی كه‌م خه‌وی و فشاری ده‌رونی بوبوه‌ رایگه‌یاند، باوكی پێی وتوه‌ كه‌ ئیدی بۆینیه‌ هه‌رگیز بچێته‌وه‌ ماڵه‌كه‌ی خۆیان، پێشی وتوه‌ كه‌ "سه‌گێكی به‌خێو بكردایه‌ زۆر له‌ تۆ باشتربو"، شه‌وانه‌ زۆربه‌ی هاو ته‌مه‌نه‌كانی خۆی ده‌بینێت كه‌ به‌هۆی بێكارییه‌وه‌ ده‌ناڵێنن و روبه‌روی چه‌ندان كێشه‌ بونه‌ته‌وه‌.

نیشانەکردن

چین