خه‌ندان-
خزمه‌تگوزاری (دیزنی+) له‌سه‌ر ته‌له‌فزیۆنه گونجاوه‌كانی (ئێڵ جی) له زیاتر له 4 (چل) وڵات و ناوچه‌ی نوێ له سه‌رانسه‌ری ئه‌فریقا و ئه‌وروپا و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا به‌رده‌سته، ئێستا ژماره‌ی زیاتر له خاوه‌نه‌كانی ته‌له‌فزیۆنی (ئێڵ جی) ده‌توانن له یه‌ك شوێن چێژ وه‌ربگرن له باشترین فیلم و به‌رنامه‌كان له (دیزنی+، پیكسار، مارڤێڵ، ستار وۆرز، ناشناڵ جیۆگرافیك و ستار) ئه‌گه‌ر webOS به‌رده‌ست بێت له ته‌له‌فزیۆنه‌كانیان.
بۆ چێژوه‌رگرتن له هه‌مو ئه‌و شتانه كه خزمه‌تگوزاریی (دیزنی+) پێشكه‌ش ده‌كات، به‌كارهێنه‌رانی (ئێڵ جی) ده‌توانن به‌شێوازێكی ئاسان كلیك له‌سه‌ر ئایكۆنی (دیزنی+) بكه‌ن له ئامێری مۆبایلی LG Home Launcher یان ڕاسته‌وخۆ له‌سه‌ر دوگمه‌ی (دیزنی+) له ماجیك ریمۆتی (ئێڵ جی)، دوای ئه‌وه‌ش جۆری به‌شداریكردن هه‌ڵبژێرن و ده‌ستبكه‌ن به ته‌ماشاكردنی به‌رنامه دڵخوازه‌كانیان، به‌پێی یه‌كگرتنی به شێوه‌یه‌كی ئاسان له پلاتفۆرمی webOS ، ئه‌پڵیكه‌یشتنی Disney+ له‌سه‌ر ته‌له‌فزیۆنه‌كانی LG ئه‌زمونێكی ئاسان و ناوه‌ڕۆكی زۆر، بۆ هه‌مو تام و چێژێك پێشكه‌ش ده‌كات.
سامانێكی زۆر له ناوه‌ڕۆكی نایاب چاوه‌ڕێت ده‌كات له‌سه‌ر (دیزنی+)
له‌سه‌ر داواكاریت، سامانێكی زۆر له ناوه‌ڕۆكی نایاب چاوه‌ڕێت ده‌كات له‌سه‌ر (دیزنی+)، خزمه‌تگوزاری په‌خشكردن كه گه‌یشتن به سه‌دان له فیلمه ڕه‌سه‌نه‌كانی (دیزنی+) و هه‌زاران زنجیره له كتێبخانه‌ی گه‌وره‌ی واڵت دیزنی به‌رده‌ستده‌كات، سه‌ره‌ڕای هه‌ڵبژارده‌یه‌كی گه‌شه‌سه‌ندو له چێژوه‌رگرتنی ڕه‌سه‌نی تایبه‌ت، فیلمه درێژه‌كان، به‌رنامه ته‌له‌فزیۆنییه‌كان، كورته ناوه‌ڕۆكه‌كان و فیلمه به‌ڵگه‌نامه‌ییه‌كان پۆلێن ده‌كرێن، به‌شێوه‌یه‌ك گونجاو ده‌توانرێت گه‌ڕان به‌ناو فیلمه‌كاندا بكرێت، چونكه ئێستا به‌رده‌ستن له ماڵه‌وه و به ئاسانی بۆ په‌خشكردن له‌سه‌ر شاشه‌ی گه‌وره.
به‌شداره‌كان هیچ كه‌موكوڕیه‌ك نابینن له‌باره‌ی دۆزینه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ده‌رخستن
له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له به‌رنامه‌كانی خاوه‌ندارێتی دیزنی كه ده‌توانیت هه‌ڵیانبژێریت، له‌وانه Marvel Cinematic Universe وStar Wars ، به‌شداره‌كان هیچ كه‌موكوڕیه‌ك نابینن له‌باره‌ی دۆزینه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ده‌رخستن، (دیزنی+) كۆمه‌ڵێك له هه‌ڵبژاردنه سه‌رنجڕاكێشه‌كان ده‌هێنێته به‌شداربوان وه‌كو (( Obi-Wan Kenobi، Marvel Studios ، TheKardashians )) و زۆر بابه‌تی دیكه.
ڕێگه به به‌كارهێنه‌ران ده‌ده‌ن خۆیان له تامه‌زرۆیی چیرۆكه دڵخوازه‌كانیان یاخود وروژاندنی كرداره ڕاسته‌وخۆكان به‌ده‌ستبهێنن
ئه‌و ئامێره ته‌له‌فزیۆنییه‌كانی LGه به‌سیسته‌می webOS كارده‌كه‌ن، ڕێگه به به‌كارهێنه‌ران ده‌ده‌ن خۆیان له تامه‌زرۆیی چیرۆكه دڵخوازه‌كانیان یاخود وروژاندنی كرداره ڕاسته‌وخۆكان به‌ده‌ستبهێنن، بۆ ده‌رخستنی بچوكترین ورده‌كارییه‌كان له هه‌مو دیمه‌نێكه‌وه، ته‌كنه‌لۆژیای LG OLED كوالێتی وێنه‌ی پێشه‌نگی پیشه‌سازی پێشكه‌شده‌كات كه باشترین وێنه هه‌ژمارده‌كرێت، هه‌روه‌ها به‌هۆی ڕێژه‌ی كۆنتراستی بێكۆتایی و ئاستی ڕه‌نگی ڕه‌شی ته‌واو كه به‌رده‌ست ده‌بێت به‌هۆی ته‌كنه‌لۆژیای پێكسڵی خۆڕوناككه‌ره‌وه‌ی بنچینه‌یی OLED كه پێویستی به هیچ ڕوناكییه‌كی پشته‌وه نییه، ته‌له‌فزیۆنه‌كانی (ئێڵ جی) ئه‌زمونێكی نایابی بینینی ماڵه‌وه پێشكه‌شده‌كه‌ن چونكه له‌گه‌ڵ Dolby Vision و Dolby Atmos ده‌گونجن.
تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ته‌له‌فزیۆنی زیره‌كی LG كه ئاسوده‌یی زیاد ده‌كه‌ن
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه، تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ته‌له‌فزیۆنی زیره‌كی LG كه ئاسوده‌یی زیاد ده‌كه‌ن، له‌وانه‌ش ThinQ AI و ئه‌ركی گه‌ڕانی گشتگیر له ئاستی سیستمی سه‌ره‌كی له‌گه‌ڵ Disney+ به‌شێوه‌یه‌كی ئاسان كارده‌كه‌ن.
ئێستا ئێڵ جی ئه‌پیڵیكه‌یشنی (دیزنی+) له‌سه‌ر ته‌له‌فزیۆنه گونجاوه‌كانی (ئێڵ جی) پێشكه‌شده‌كات
ئێڵ جی LG هه‌میشه هه‌وڵده‌دات باشترین ئه‌زمونی به‌كارهێنه‌ر و هه‌ڵبژاردنی ناوه‌ڕۆك پێشكه‌شبكات، ئێستا ئێڵ جی ئه‌پیڵیكه‌یشنی (دیزنی+) له‌سه‌ر ته‌له‌فزیۆنه گونجاوه‌كانی (ئێڵ جی) پێشكه‌شده‌كات، له زیاتر له 90 (نه‌وه‌د) وڵات له جیهان.
بۆ زانیاری زیاتر له‌سه‌ر ته‌له‌فزیۆنه‌كانی ئێڵ جی سه‌ردانی ماڵپه‌ڕه‌كه‌مان بكه‌ن:
ده‌رباره‌ی كۆمپانیای LG Electronics Home Entertainment
كۆمپانیای LG Home Entertainment كۆمپانیایه‌كی پێشه‌نگییه له بواری ئامێره‌كانی ته‌له‌فزیۆن و سیستمه‌كانی ده‌نگ و ڤیدیۆ، ناسراوه له ئاستی جیهانیدا به‌هۆی ته‌له‌فزیۆنه پێشه‌نگه‌كانی OLED كه شۆڕشێك له پۆلی ته‌له‌فزیۆنی جیاوازه‌كانیان دروستدكرد. LG پابه‌نده به باشتركردنی ژیانی به‌كارهێنه‌ران له‌ڕێگه‌ی به‌رهه‌مه‌كانی داهێنراوه‌كان بۆ ئاسوده‌یی ناوماڵ به‌پێشه‌نگی ته‌له‌فزیۆنه‌كانی OLED كو خه‌ڵات (QNED Mini LED)یان وه‌رگرتوه كه جیاوازه به ته‌كنه‌لۆژیای Quantum Dot NanoCell ، چاره‌سه‌ری دیزاینی به‌رده‌وامی ده‌نگ، بۆ زانیاری زیاتر له‌سه‌ر ئێڵ جی سه‌ردانی ئه‌م لینكه بكه‌ن www.LGnewsroom.com