خه‌ندان-
سه‌رۆكی ئۆكرانیا ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه رایگه‌یاند، هێزه‌كانی سوپای روسیا به بۆردومانكردن و به ئامانجگرتنی ته‌واوی شاره‌كانی سه‌ر به ناوچه‌ی دۆنباس ده‌یه‌وێت ئه‌و ناوچه‌یه تێكوپێكبشكێنێت و به‌ڵام به‌م شێوه‌یه‌ی ئێستاش هەر به‌رده‌وامده‌بن له راوه‌دونانی ده‌ستی داگیركه‌رانه‌ی وڵاته‌كه‌یان.
به‌پێی تۆڕی هه‌واڵی BBC، ڤۆڵۆدمیر زلێنسكی، سه‌رۆكی ئۆكرانیا له میانه‌ی چاوپێكه‌وتنێكیدا رایگه‌یاندوه، هێزه‌كانی روسیا ده‌یانه‌وێت به‌هه‌رچ شێوه‌یه‌ك بێت ئۆكرانیا و ناوچه‌كانی دۆنباس وێرانبكه‌ن و تێكوپێكیبشكێنێت.
به هاوكاری تۆپهاوێژ و فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی، روسیا ده‌یه‌وێت تاواوی شاره‌كانی دۆنباس خاپوربكهن
وتیشی، "سوپای روسیا به‌شێوه‌یه‌كی چڕ‌وپڕ ده‌ستی كردوه به بۆردومانكردنی ته‌واوی ناوچه‌كانی دۆنباس و به هاوكاری تۆپهاوێژ و فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ده‌یانه‌وێت تاواوی شاره‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه خاپوربكهن".
به‌م شێوه‌یه‌ی ئێستاش به‌رده‌وامده‌بن له راوه‌دونانی ده‌ستی داگیركه‌رانه‌ی وڵاته‌كه‌مان
سه‌رۆكی ئۆكرانیا باسی له‌وه‌شكردوه، "ئێمه سه‌دانجار ئه‌وه‌مان دوپاتكردوه‌ته‌وه كه تا ئه‌و كاته‌ی به‌خێرایی و به‌رده‌وامی چه‌ك به هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌مان نه‌گات ناتوانین به‌هیچ شێوه‌یه‌ك پارێزگاری له شاره‌كانمان بكه‌ین، به‌ڵام به‌م شێوه‌یه‌ی ئێستاش كۆڵناده‌ین و به‌رده‌وامده‌بین له راوه‌دونانی ده‌ستی داگیركه‌رانه‌ی وڵاته‌كه‌مان".
هێزه‌كانی روسیا به گشتی ته‌واوی ئامانج و تیشكی هێرشه‌كانیان خستوه‌ته‌سه‌ر هه‌ردو شاری سڤرۆدنێستك و لیسیكێنسك
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، "هێزه‌كانی روسیا به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ته‌واوی ئامانج و تیشكی هێرشه‌كانیان خستوه‌ته‌سه‌ر هه‌ردو شاری سڤرۆدنێستك و لیسیكێنسك، چونكه له‌وبڕوایه‌دان دوا خاڵی روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی هێزه‌كانیانه له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌مان".
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه پێشتر به‌هۆی بۆردومان و وێرانكردنی به‌شێكی زۆری شاره‌كانی وڵاته‌كه‌یه‌وه سه‌رۆكی ڤۆڵۆدمیر زلێنسكی، سه‌رۆكی ئۆكرانیا رایگه‌یاندبو، بڕی 5.000.000.000 (پێنج ملیار) دۆلارمان پێویسته بۆ پشتگیریكردنی سیستمی ئابورییان كه ئێستا نیوه‌ی ئه‌و سیسته‌مه له‌كاركه‌وتوه، هیچ وڵاتێكیش ناتوانێت له دۆخێكی له‌و شێوه‌یه‌دا بژی تا یارمه‌تی دارایی وه‌رنه‌گرێت و كار بۆ بونیادنانه‌وه‌ی شاره‌كانی نه‌دات.