ئاماره‌كانی مردن به‌هۆی لافاوه‌كه‌ی به‌نگڵادێش به‌رزده‌بێته‌وه‌

01:51 - 23/06/2022

476جار خوێندراوەتەوە

بەنگڵادێش

خه‌ندان-

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی یه‌كه‌ ته‌ندروستییه‌كانی به‌نگڵادێش ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ رایگه‌یاند، باران بارینی چڕ و به‌رده‌وامی لافاوه‌كان ئاماره‌كانی مردنی بۆ 42 كه‌س له‌ رۆژێكدا به‌رزكرده‌وه‌، به‌كۆی گشتیش تا ئێستا 1.000 (هه‌زار) كه‌س مردون و  زیاتر له‌ 3.400 (سێ هه‌زار و چوارسه‌د) هاوڵاتی توشی نه‌خۆشی بون و راگواستنی هاوڵاتیانیش له‌ ناوچه‌كه‌نی مه‌ترسی به‌رده‌وامیان هه‌یه‌.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی یه‌كه‌ ته‌ندروستییه‌كانی به‌نگڵادێش رایگه‌یاند، به‌هۆی باران بارینی چڕ و به‌رزبونه‌وه‌ی ئاوی ڕوباره‌كانی ناوچه‌كانی ناوه‌ڕاست و باكوری وڵاته‌كه‌، ته‌نها ئه‌مڕۆ زیاتر له‌ 42 (چل و دو) كه‌س مردون.

له‌ ناوچه‌كانی باكوری سڵهێت، 21 (بیست و یه‌ك) كه‌س مردون
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، له‌ ناوچه‌كانی باكوری سڵهێت، 21 (بیست و یه‌ك) كه‌س مردون، له‌ ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری شاری مایمنسینگ 18 (هه‌ژده‌) كه‌س و له‌ ناوچه‌كانی باكوری راجبوریش 3 كه‌یس دیكه‌ مردون.
زیاتر له‌ 3.400 (سێ هه‌زار و چوارسه‌د) هاوڵاتی توشی نه‌خۆشی بون
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی یه‌كه‌ ته‌ندروستییه‌كانی به‌نگڵادێش باسیان له‌وه‌شكردوه‌، به‌هۆی گواستنه‌وه‌ نه‌خۆیشییه‌ به‌كتیرییه‌كانه‌وه‌ زیاتر له‌ 3.400 (سێ هه‌زار و چوارسه‌د) هاوڵاتی توشی نه‌خۆشی بون، زیاتر له‌ 560 (پێنجسه‌د و شه‌ست) كیلۆمه‌تر چوارگۆشه‌ زه‌وی به‌پیتی برنج بون به‌ژێر لافاوه‌كانه‌وه‌.
تا ئێستا  زیاتر له‌ 1.000 (هه‌زار)  هاوڵاتی مردون 
هه‌روه‌ها، تائێستاش به‌كۆی گشتی له‌ یه‌كه‌م رۆژی دروستبه‌نی لافاوه‌گانه‌وه‌ كه‌ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كه‌ هیندستان و به‌نگڵادێشی به‌ چڕی گرتوه‌ته‌وه‌ زیاتر له‌ 1.000 (هه‌زار)  هاوڵاتی مردون و زیاتر له‌ 300.000 بۆ 600.000 (سێسه‌د هه‌زار و بۆ شه‌سه‌د هه‌زار) هاوڵاتی له‌ ناوچه‌كانی مه‌ترسی گواستراونه‌ته‌وه‌ و 231.000 (دوسه‌د و سی و یه‌ك)هاوڵاتیان دیكه‌ش له‌و ناوچانه‌ی كه‌ له‌ روی جیۆلۆجییه‌وه‌ له‌روی ئاستی ده‌ریاكانه‌وه‌ نزمان بۆ چه‌نده‌ كه‌مپێكی 1.000 (هه‌زار) كه‌سی گواستراونه‌ته‌وه‌.
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان بڕی 2.500.000 (دو ملیۆن و پێنجسه‌د هه‌زار) دۆلاری وه‌ك هاوكاری به‌ حكومه‌تی به‌نگڵادیش به‌خشیوه‌

له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه‌، نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان بڕی 2.500.000 (دو ملیۆن و پێنجسه‌د هه‌زار) دۆلاری وه‌ك هاوكاری به‌ حكومه‌تی به‌نگڵادیش به‌خشیوه‌ و به‌شێوه‌یه‌كی گشتیش زیاتر له‌ 1.600.000 (ملیۆنێك و شه‌سه‌د هه‌زار) منداڵ له‌و وڵاته‌ پێویستیان به‌ هاوكاری خێرا هه‌یه‌.

ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كه‌ بارانێكی چڕ بشێكی زۆری هیندستان و به‌نگڵادێشی به‌تایبه‌ت گرتوه‌ته‌وه‌ و تا ئێستاش به‌رزبونه‌وه‌ی ئاستی روباره‌كان و بارینی بارانێكی ئێجگار زۆر و لافاوه‌كان به‌رده‌وامیان هه‌یه‌ و تا دێت ئاماره‌كانی مردن و برینداربون رو له‌ به‌رزبونه‌وه‌ ده‌كه‌ن.


نیشانەکردن

بەنگلادیش لافاو