یه‌كێتی ئه‌وروپا: به‌كارهێنانی دانه‌وێڵه‌ی ئۆكرانیا وه‌ك كارتێكی فشار، تاوانی جه‌نگه

02:47 - 20/06/2022

1297جار خوێندراوەتەوە

دانه‌وێڵه‌ی ئۆكرانیا

خه‌ندان-

به‌رپرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه‌ رایگه‌یاند، هێزه‌كانی روسیا تۆمه‌تبارن به‌وه‌ی "تاوانی جه‌نگ"یان دژ به‌ ته‌واوی جیهان ئەنجامداوه‌، چونكه‌ هۆكاربون بۆ ئه‌وه‌ی قه‌یرانی دانه‌وێڵه‌ و به‌رهه‌مه‌كانی به‌شێوه‌یه‌كی فراوان له‌ جیهاندا دروستببێت و "به‌هۆی ئه‌و هه‌ستنه‌كردن به‌ به‌رپرسیاریه‌تییه‌وه‌یه‌ كه‌ به‌ ده‌یان هه‌زار هاوڵاتی له‌ ته‌واوی جیهاندا روبه‌ڕوی برسێتی بونه‌ته‌وه‌".

به‌پێ تۆڕی هه‌واڵی DWی ئه‌ڵمانی، جۆزێف بۆریڵ، به‌رپرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا رایگه‌یاندوه‌، به‌كارهێنانی دانه‌وێڵی ئۆكرانیا وه‌ك كارتێكی فشار تاوانه‌ و بە هه‌زاران ته‌ن دانه‌ویڵه‌ی ئەو وڵاتە له‌ كۆگاكاندا هه‌ڵگیراون و رێگه‌ به‌ هارده‌كردنیان نادرێت، "به‌ڕاستی ناكرێت له‌بیرخۆمانی ببه‌ینه‌وه‌ كه‌ چی تاوانێكه‌ ئا به‌و شێوه‌یه‌ به‌ هه‌زاران ته‌ن دانه‌ویڵه‌ی ئۆكرانیا له‌ كۆگاكاندا هه‌ڵگیراون و رێگه‌ به‌ هارده‌كردنیان نادرێت".

ئه‌مه‌ی روسیا ده‌یكات تاوانی جه‌نگه‌
به‌رپرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، "ئه‌وه‌ی روسیا ده‌یكات تاوانی جه‌نگه‌ و به‌هۆی ئه‌و هه‌ستنه‌كردن به‌ به‌رپرسیاریه‌تییه‌وه‌یه‌ كه‌ به‌ ده‌یان هه‌زار هاوڵاتی له‌ ته‌واوی جیهاندا روبه‌ڕوی برسێتی و جیهانی قه‌یرانی دانه‌وێڵه‌ و به‌رهه‌مه‌كانی روبه‌ڕو بوه‌ته‌وه‌".
ئه‌وه‌ ئه‌وروپا نییه‌ سزاكانی دژ به‌ رێگریكردن له‌ هاورده‌كردنی دانه‌وێڵه‌ دابێت
ئاشكراشیكردوه‌، "به‌رپرسانی روسیا، ئه‌وروپا به‌ دروستبوتی ئه‌م قه‌یرانانه‌ تۆمه‌تبار ده‌كەن بەوەی ئه‌وروپا هۆكاری رێگریكردنه‌ لە هه‌نارده‌كردنی دانه‌وێڵه‌ی ئۆكرانیا، به‌ڵام ئه‌وه‌ ئه‌وروپا نییه‌ سزاكانی دژ به‌ رێگریكردن له‌ هاورده‌كردنی دانه‌وێڵه‌ دەرکرد بێت و قه‌یرانی دانه‌وێڵه‌ بۆ سه‌رانسه‌ری جیهان دروستبكات". 

پێشتریش له‌سه‌ر پرسی دانه‌وێڵه‌ی ئۆكرانیا و قه‌یرانه‌كانی جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیا رایگه‌یاندبو، كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی و به‌رپرسانی ئۆكرانیایان ئاگاداركردوه‌ته‌وه‌ له‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی وڵاته‌كه‌ی ئاماده‌ی كردنه‌وه‌ی رێره‌وی مرۆییە له‌ پێناو هه‌نارده‌كردنی دانه‌وێڵه‌ بە كۆگاكراوەکانی ئه‌و وڵاته‌، به‌ڵام به‌مه‌رجێك له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و كاره‌دا كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی به‌شێك له‌ سزا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی له‌سه‌ر روسیا هه‌ڵبگرێت.