راپۆرتێکی ئەوروپی: تەقینەوەیەکی ئابوری گەورە لە عێراقدا رودەدات

09:25 - 19/06/2022

23802جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

سایتی مۆدرن دیپلۆماسی ئەوروپی رایگەیاند، ئاماژەکانی تەقینەوەیەکی ئابوری لە عێراقدا بونیان هەیە، کە دەتوانێت لەو پاشەکشەیەی لە ساڵی 2020 بەهۆی بڵاوبونەوەی کۆرۆنا و دابەزینی نرخی نەوت توشی هاتبو رزگاری بێت، هاوکات هۆشداریش لە مەترسییەکی گەورە لەسەر وڵاتەکە دەدات.

 پێشبینی دەکرێت ئابوری عێراق مەترسی گەورە بەخۆیەوە ببینێت

سایتی مۆدرن دیپلۆماسی ئەوروپی لە راپۆرتێکدا ئەمڕۆ یەکشەممە بڵاویکردوەتەوە،" پێشبینی دەکرێت ئابوری عێراق مەترسی گەورە بەخۆیانەوە ببینێت، بەهۆی ئەوەی پشتبەستنی سەرەکی بە نەوتە ئەمە جگە لەوەی و تائێستا بودجە پەسەندنەکراوە هاوکات پێکهێنانی حکومەتی نوێ دواکەوتوە".

لەنێوان ساڵانی 2022-2024 ئابوری عێراق بەڕێژەی 5.4% گەشەسەندن بەخۆیەوە دەبینێت

ئاماژەی بەوەشکردوە،" لەنێوان ساڵانی 2022-2024 ئابوری عێراق بەڕێژەی 5.4% گەشەسەندن بەخۆیەوە دەبینێت، لە پاشەکشەیەی لەماوەی دو ساڵی رابردودا بەهۆی بڵاوبونەوەی کۆرۆنا و دابەزینی نرخ بەخۆیەوە بینیوە رزگاری دەبێت".

هەلێکی ناوازەی بۆ جێبەجێکردنی چاکسازی بەپەلە و فراوان هەیە 

باسی لەوەشکردوە،" گەشەسەندی ئابوری عێراق پەیوەندی بە هەڵگرتنی بەشێکی زۆر لە رێکارە خۆپارێزییەکانی کۆرۆناوە هەیە و بەشێکی دیکەی پەیوەندی بە بەرهەمهێنانی غەیرە نەوتییەوە هەیە بەتایبەت لە کەرتی خزمەتگوزاریدا، بە وتەی سارۆج کۆمار بەڕێوەبەری هەرێمی بانکی نێودەوڵەتیش عێراق هەلێکی ناوازەی بۆ جێبەجێکردنی چاکسازی بەپەلە و فراوان هەیە ، ئەمەش بە سودوەرگرتن لەو سودەی بەهۆی بەرزبونەوەی نرخی نەوت و بەرهەمە غەیرە نەوتییەکانەوە بەدەستهاتوە.

هۆشداری لە پوکانەوەی دارایی و ئابوری و کۆمەڵایەتی لە عێراق دراوە

لە کۆتایی راپۆرتەکەشدا هۆشداری لە پوکانەوەی دارایی و ئابوری و کۆمەڵایەتی لە عێراق دراوە و جەخت لە پێویستی خێراترکردنی چاکسازی لە بونیاتی دارایی کراوەتەوە بە ئامانجی چارەسەرکردنی لەمپەڕەکانی بەردەم گەشەسەندنی کەرتی تایبەت و زیادکردنی وەبەرهێنان لە کەرتی کشتوکاڵ و گواستنەوە بۆ سەرچاوەکانی دیکەی وزە.

 درەنگ کەوتن لە پێکهێنانی حکومەتی نوێی و پەسەندکردنی بودجە، دەبێتە هۆی سنوردارکردنی سود وەرگرتن لە داهاتە چاوەڕواننەکراوەکانی نەوت

هاوکات ئاشکراشیکردوە، درەنگ کەوتن لە پێکهێنانی حکومەتی نوێی و پەسەندکردنی بودجە، دەبێتە هۆی سنوردارکردنی سود وەرگرتن لە داهاتە چاوەڕواننەکراوەکانی نەوت ئەمەش گەشەی ئابوری کەم دەکاتەوە و وەبەرههێنانی نوێ دوادەخات.