ئاماره‌كانی تایبه‌ت به‌ نه‌خۆشی مه‌یمون له‌ به‌رزبونه‌وه‌ی به‌رده‌وامدان

08:04 - 17/06/2022

3487جار خوێندراوەتەوە

نەخۆشی مەیمون Monkeypox

خه‌ندان-

نه‌خۆشی مه‌یمون (Monkeypox)، به‌ر له‌ 3 (سێ) هه‌فته‌ له‌ ته‌واوی ئه‌وروپا و به‌تایبه‌یش له‌ بریتانیا یه‌كه‌مین حاڵه‌ته‌كان توشبون به‌م ڤایرۆسه‌ تۆماركران، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به‌رپرسانی ته‌ندروستی رێكاری خۆپارێزیان بۆ ته‌واوی هاوڵاتیانیان بڵاو كردوه‌، به‌ڵام هێشتا ڤایرۆسه‌كه‌ له‌ بڵاوبونه‌وه‌ی به‌رده‌وامه‌ و ته‌نها ئه‌مڕۆ هه‌ینی 71 (حه‌فتا ویه‌ك) كه‌یسی نوێ له‌ ئیتاڵیا تۆماركران.

ته‌ندروستی جیهان له‌به‌رده‌م خۆ تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی نوێدایه‌

به‌پێی ماڵپه‌ڕی Global Health كه‌ ئامارو زانیاریه‌كان له‌باره‌ی ته‌ندروستی له‌ جیهاندا بڵاوده‌كاته‌وه‌، "داتاسێته‌كانی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی سه‌باره‌ت به‌ بڵاوبونه‌وه‌ و ژماره‌ی توشبوان به‌ نه‌خۆشی مه‌یمون (Monkeypox)، به‌شێوه‌یه‌كی چاوڕواننه‌كراو ئاگادارمان ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ توشبون به‌م نه‌خۆشییه‌ به‌هێواشی له‌ (كه‌یس) تێپه‌ڕێت و ئێستا هه‌نگه‌و به‌ره‌و به‌ دیارده‌بون ده‌نێت"، ته‌ندروستی جیهانیش له‌به‌رده‌م خۆ تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی نوێدایه‌.

له‌سه‌رانسه‌ری جیهانه‌وه‌ تا ئه‌مڕۆ 2.093 (دو هه‌زار و نه‌وه‌د و سێ) كه‌یس توشبون تۆماركراوه‌

هه‌روه‌ها، به‌شێوه‌یكی گشتیش، له‌سه‌رانسه‌ری جیهانه‌وه‌ تا ئه‌مڕۆ 2.093 (دو هه‌زار و نه‌وه‌د و سێ) كه‌یس توشبون تۆماركراوه‌ و 2.193 (دو هه‌زار و سه‌د و نه‌وه‌د و سێ) كه‌یس بونی هه‌یه‌، كه‌ پزیشكان گومانی توشبون و هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه‌یان لێده‌كرێت. 

 

داتاسێته‌كانی توشبون به‌ ڤایرۆسی نه‌خۆشی مه‌یمون (Monkeypox)

 

یه‌كه‌م: بریتانیا، 524 (پێنجسه‌د و بیست و چوار) كه‌یس.


دوه‌م: ئیسپانیا، 313 (سێسه‌د و سیازده‌) كه‌یس.

سێیه‌م: ئه‌ڵمانیا، 271 (دوسه‌د و حه‌فتا و یه‌ك) كه‌یس.

چواره‌م: پۆرتوگال، 241 (دو سه‌د و چل و یه‌ك) كه‌یس.

پێنجه‌م:  كه‌نه‌دا، 167 (سه‌د و شست و حه‌وت) كه‌یس.

شه‌شه‌م: فڕه‌نسا، 120 (سه‌د و بیست) كه‌یس.

حه‌وته‌م: ئه‌مریكا، 100 (سه‌د) كه‌یس.

هه‌شته‌م: هۆڵندا، 95(نه‌وه‌د و پێنج) كه‌یس.

نۆیه‌م: به‌لجیكا، 52 (په‌نجا و دو) كه‌یس.

ده‌یه‌م: ئیتاڵیا، 48 (چل و هه‌شت) كه‌یس.

داتاسێتی ئه‌و كه‌یسانه‌ی كه‌ گومانی توشبونیان لێده‌كرێت

 

یه‌كه‌م: ئیسپانیا، 354 (سێسه‌د و په‌نجا و چوار) كه‌یس.

دوه‌م: ئه‌ڵمانیا، 273 (سێسه‌د و حه‌فتا و سێ) كه‌یس.

سێیه‌م: پورتوگال، 241 (دوسه‌د و چل و یه‌ك) كه‌یس.

چواره‌م: كه‌نه‌دا، 191 (سه‌د و نه‌وه‌د و یه‌ك) كه‌یس.

پێنجه‌م: فڕه‌نسا، 125(سه‌د وبیست و پێنج) كه‌یس.

شه‌شه‌م: ئه‌مریكا، 100 (سه‌د) كه‌یس.