نهێنی مێشكێكی ئاسوده‌؛ هاندانی زیاتری هۆرمۆنه‌كانی دڵخۆشییه‌

05:51 - 16/06/2022

2696جار خوێندراوەتەوە

مێشک

خه‌ندان-

هه‌موان له‌م رۆژگاره‌دا به‌هۆی زیادبونی فشاره‌ ده‌رونییه‌كانه‌وه‌ ده‌ناڵێنین، هه‌ره‌یه‌كێكمان  له‌ ده‌روازه‌ی ژیانی خۆیه‌وه‌ فشاره‌ ده‌رونییه‌كان ته‌نگیان پێهه‌ڵچنیه‌وه‌، هه‌ر له‌ هه‌رای جه‌نگ، به‌رزبونه‌وه‌ی نرخه‌كانی به‌نزین، زیادبونی هه‌ڵئاوسانی ئابوری و تا ده‌گاته‌ به‌ربه‌ره‌كانی له‌گه‌ڵ ده‌ستكه‌وتنی قوتی ژیانی رۆژان هه‌ریه‌كێكیان بۆ خۆیان هۆكارێكن تا ببنه‌ فشار له‌سه‌ر ده‌رونمان، به‌ڵام هێشتا ئه‌مه‌ مانای كۆتایی نییه‌ و هه‌ندێك رێگا هه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین ئه‌م په‌ستان و فشارانه‌ له‌سه‌ر ده‌رونی خۆمان تا ئاستێكی باڵا له‌سه‌ر كه‌م بكه‌ینه‌وه‌.

ئه‌وه‌ی زۆربه‌یكات دڵخۆشمان ده‌كات گرێدراوه‌ به‌ چوار هۆرمۆنی سه‌ره‌كی و ده‌ردراوه‌كان له‌ مێشكدا
ماڵپه‌ری Cnet، له‌سه‌ر زاری ڵۆریتا بێروێنی، پزیشك و لێكۆڵه‌ر له‌ بواره‌كانی مێشك و هۆرمۆنه‌كان و دامه‌زرێنه‌ری په‌یمانگای به‌شه‌ ناوه‌كییه‌كانی تایبه‌ت به‌ شیرده‌ره‌كان و هه‌روه‌ها خاوه‌ن په‌رتوكی (خوه‌كانی مێشكێكی ئاسوده‌) بڵاویكرده‌وه‌، ئه‌وه‌ی زۆربه‌یكات دڵخۆشمان ده‌كات گرێدراوه‌ به‌ چوار هۆرمۆنی سه‌ره‌كی و ده‌ردراوه‌كان له‌ مێشكدا كه‌ ده‌كرێت به‌ تێگه‌یشتن له‌ سروشتی شێوازی كاركردنی ئه‌م هۆرمۆنانه‌ بتوانیت له‌كاتی فشاره‌ ده‌رونیه‌كاندا سودیان لێوه‌ربگریت.
هۆكاری دڵخۆشیمان بۆ رژانی یه‌كێك له‌ هۆرمۆنه‌كانی دۆپانین، سێرۆتۆنین، ئێندۆرفین و ئۆكسیتۆسین ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ 
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، زۆربه‌ی كات كه‌ مرۆڤ به‌هۆی بیستنی هه‌واڵێكه‌وه‌ دڵخۆش ده‌بێت، هۆكاره‌كه‌ی بۆ رژانی یه‌كێك له‌ هۆرمۆنه‌كانی (دۆپانین، سێرۆتۆنین، ئێندۆرفین و ئۆكسیتۆسین) ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ كه‌ له‌لایه‌ن مێشكه‌وه‌ ده‌رده‌درێن.

یه‌كه‌م: دۆپانین

یه‌كێكه‌ له‌و هۆرمۆنانه‌یه‌ی كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی گشتی په‌یوه‌ستداره‌ به‌ هاندان و پێدانی پاداشتێك له‌ به‌رامبه‌ر كارێك كه‌ ئه‌نجامی ده‌ده‌ین، ئه‌مه‌ش بۆیه‌ هه‌ست به‌ دڵخۆشی ده‌كه‌ین له‌ كاتێكدا كه‌ كه‌سێك هانمان ده‌دات یاخود به‌شێوه‌یه‌كی باش ستایشمان ده‌كات.
خواردنه‌وه‌ی كوپێك قاوه‌، یان خواردنی به‌شێك له‌ شه‌كره‌ سود به‌خشه‌كان، هه‌روه‌ها دانانی ئامانجێک ده‌ردانی هۆرمۆنی دۆپانین زیادبکات
چه‌ند رێگایه‌ك هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئاستی رژانی ئه‌م هۆرۆنه‌ به‌رزبكه‌یته‌وه‌، ئه‌ویش له‌ رێگه‌ی خواردنه‌وه‌ی كوپێك قاوه‌، یان خواردنی به‌شێك له‌ شه‌كره‌ سود به‌خشه‌كان، هه‌روه‌ها ده‌كرێت به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی له‌ رێگای دانانی ئامانجێك و رۆژانه‌ كاركردن له‌ پێناویدا، به‌شێوه‌یه‌كی باش ببێته‌ هاندانێك بۆ ئه‌وه‌ی مێشك له‌ به‌رامبه‌ریدا به‌ ده‌ردانی هۆرمۆنی دۆپانین پاداشتمان بكاته‌وه‌، ئه‌مه‌ش رێگایه‌كی نوێده‌كاته‌وه‌ بۆ رژانی هۆرۆنی دۆپانین به‌شێوه‌یه‌كی باشتر به‌ تایبه‌ت له‌و كاته‌ی كه‌ زۆر پێویستن، به‌تایبه‌ت له‌وكاته‌ی كه‌ هه‌ست به‌ فشاره‌ ده‌رونییه‌كان ده‌كه‌ین.

دوه‌م: سێرۆتۆنین
یه‌كێكه‌ له‌و هۆرمۆنانه‌ی كه‌ كار له‌سه‌ر كوێزه‌ره‌وه‌ ده‌مارییه‌كان ده‌كات و به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به‌ باری ده‌رونی (مه‌زاج)ه‌وه‌ هه‌یه‌، ئه‌م هۆرمۆنه‌ فه‌رمانی دیكه‌شه‌ی هه‌یه‌ یه‌كێك له‌وانه‌ رێكخستنی كرده‌ی هه‌رس له‌ گه‌ده‌دا، ته‌ندروستی ئێسكه‌كان و رێكخستنی خه‌وتن و باره‌كانی، هه‌روه‌ها یه‌كێكه‌ له‌و هۆرمۆنانه‌یه‌ كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی گشتی بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌مۆكی و دڵه‌راوكێ پێویسته‌.
یه‌كێك له‌ رێگا سروشتیه‌كانی هاندان بۆ ده‌ردانی ئه‌م هۆرمۆنه‌، بریتیه‌ له‌ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی متمانه‌ به‌خۆكردن
یه‌كێك له‌ رێگا سروشتیه‌كانی هاندان بۆ ده‌ردانی ئه‌م هۆرمۆنه‌، بریتیه‌ له‌ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی متمانه‌ به‌خۆكردن، چونكه‌ تیشك خسته‌سه‌ر شكسته‌كان زیان به‌ رژێنی سێرۆتۆنین ده‌گه‌یه‌نێت و كه‌مبونه‌وه‌ ئه‌م هۆرۆمۆنه‌ش كاریگه‌یری نه‌رێنی له‌سه‌ر بیركردنه‌وه‌ و بڕیاره‌كانت داده‌نێت، هه‌وری خه‌م و بیركرنه‌وه‌ نه‌رێنیه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی زۆر كاریگه‌ری له‌سه‌ر مێشكمان داده‌نێن و ئه‌مه‌ش هه‌مو به‌هۆی كه‌مبونه‌وه‌ی دره‌دانی ئه‌م هۆرمۆنه‌یه‌.

سێیه‌م: ئۆكسیتۆسین
ئه‌م هۆرمۆنه‌ به‌ زۆربه‌ی كات به‌ هۆرمۆنی (خۆشه‌ویستی) ناوده‌برێت، یه‌كێكه‌ له‌و هۆرمۆنانه‌ی كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی گشتی به‌ په‌یوه‌ندی و متمانه‌ی نێوان مرۆڤه‌كانه‌وه‌ به‌ستراوه‌ته‌وه‌، په‌یوه‌ندی نێوان مرۆڤه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی گشتی كاریگه‌ری له‌سه‌ر ده‌ردانی ئه‌م هۆرۆمۆنه‌ هه‌یه‌.
ده‌ربڕینی خۆشه‌ویستی و ئاڵوگۆڕكردنی هه‌سته‌كان به‌شێوه‌یه‌كی گشتی كاریگه‌ری له‌سه‌ر ده‌ردانی زیاتری هۆرمۆنی ئۆکسیتۆسین هەیە
ده‌ربڕینی خۆشه‌ویستی و ئاڵوگۆڕكردنی هه‌سته‌كان به‌شێوه‌یه‌كی گشتی كاریگه‌ری له‌سه‌ر ده‌ردانی زیاتری ئه‌م هۆرمۆنه‌ داده‌نێت، هاندانی كه‌سانی ده‌وروبه‌ر و به‌رزكرنه‌وه‌ی ئاستی متمانه‌ی نێوان ئێمه‌ و ده‌وروبه‌ره‌كانمان یه‌كێكه‌ له‌ رێگاكان بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م هۆرمۆنه‌ به‌شێوه‌یه‌كی زیاتر ده‌ربدرێت و خۆشه‌ویستنی كه‌سان دیكه‌ و وه‌رگرتنه‌وه‌ی هه‌مان هه‌ست ئاستێكی باڵای هه‌یه‌ له‌ ده‌ردانیدا.

 
چواره‌م: ئیندۆرفین
به‌ هۆرمۆنی (چالاكییه‌كان) ناسراوه‌، یه‌كێكه‌ له‌و هۆرمۆنانه‌ی له‌ چالاكییه‌ ئاست به‌رز و له‌كاتی جه‌نگی نێوان سه‌ربازه‌كاندا رۆڵێكی باڵای هه‌یه‌ له‌سه‌ر كه‌مكرنه‌وه‌ی هه‌ستكردن به‌ ئازار و به‌رزكرنه‌وه‌ی ئاستنی ئاسوده‌ی، یه‌كێكه‌ له‌و هۆرمۆنانه‌ی به‌شێوه‌ی هۆرمۆنی ده‌ره‌كی ئاماده‌كراو له‌ به‌ره‌كانی پێشه‌وه‌ی جه‌نگ بۆ سه‌ربازان به‌كارده‌هێندرێت.
پێكه‌نین، خوردنی چۆكله‌یته‌ زۆر تاڵه‌كان و بێشه‌كره‌كان، ته‌ماشاكردنی یه‌كێك له‌ دراما و فيلمه‌ دڵخوازه‌كان ده‌ردانی هۆرمۆنی ئیندۆرفین زیاتر ده‌كات
پێكه‌نین، خوردنی چۆكله‌یته‌ زۆر تاڵه‌كان و بێشه‌كره‌كان، ته‌ماشاكردنی یه‌كێك له‌ دراما و فيلمه‌ دڵخوازه‌كان، وه‌رزشكرد و مێدیته‌یشن یه‌كێكن له‌و رێگا سروشتییانه‌ كه‌ كاری ده‌ردانی هۆرمۆنی ئیندۆرفین زیاتر ده‌كات.

نیشانەکردن

زانستیی تەندروستی