خه‌ندان-
لێكۆڵه‌رانی ئیتاڵیا و یۆنان له شاری سیسالۆنیكی ده‌روازه‌ی سنوری یۆنان 4 (چوار) هاوڵاتی بریتانیایان ده‌ستگیركرد و هه‌روه‌ها له‌سنوره‌كانی ئیتاڵیاش ده‌ستیان به‌سه‌ر 300 (سێسه‌د) كیلۆگرام مادده‌ی كۆكایندا گرت.
پۆلیسی دارایی ئیتاڵیا له شاری ریجیۆ كالابریا ئه‌مڕۆ شه‌ممه رایگه‌یاند، هێزه‌كانیان له به‌نده‌ره‌كانی یۆنان ده‌ستیان به‌سه‌ر 300 (سێسه‌د) كیلۆ مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌جۆری كۆكاین گرتوه كه ئه‌و ماددانه به به‌های 10.000.000 (ده ملیۆن) یۆرۆ بون كه ده‌كاته 10.500.000 (ده ملیۆن و پێنجسه‌د هه‌زار) دۆلار، له 260 (دوسه‌د و شه‌ست) پاكه‌تدا حه‌شاردرابون.
ئه‌و 4 (چوار) كه‌سه‌ی به‌تۆمه‌تی بازرگانیكردنی به‌و مادده هۆشبه‌رانه له شاری سیسالۆنیك ده‌ستگیركراون هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی بریتانیان
له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه پۆلیسی ده‌روازه‌كانی یۆنان ئاماژه‌یان به‌وه‌كردوه، ئه‌و 4 (چوار) كه‌سه‌ی به‌تۆمه‌تی بازرگانیكردنی به‌و مادده هۆشبه‌رانه له شاری سیسالۆنیك ده‌ستگیركراون هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی بریتانیان و ته‌مه‌نیان له‌نێوان 38-52 ساڵانه.
گومانیان ده‌كرێت هاوڵاتیه بریتانییه‌كان ئه‌ندامی رێكخراوێكی تاوانكاری بن له ناوچه‌ی باڵكان
له‌وباره‌یه‌وه، به‌رپرسێكی پله باڵای پۆلیس به‌بێ ئه‌وه‌ی ناوه‌كه‌ی ئاشكرابكرێت راگه‌یاندوه، "به‌پێی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان، گومانیان ده‌كرێت هاوڵاتیه بریتانییه‌كان ئه‌ندامی رێكخراوێكی تاوانكاری بن له ناوچه‌ی باڵكان".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، هێزه‌كانیان جگه له مادده هۆشبه‌ره‌كان له‌خانویه‌كی ناوچه‌ی كالابریای باشوری ئیتاڵیا ده‌ستیان به‌سه‌ر چه‌قۆیه‌ك و بڕێك پاره و 11 (یازده) مۆبایلدا گرتوه كه تۆمه‌تباره‌كان له‌ناو خانوه‌كه‌دا حه‌شاریانداوه و پیشتریش خۆیان تێیدا نیشته‌جێبون.
دەرمانەکان لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان لە شارۆچکەی جیۆیا تاورۆی کەنار دەریا لە شاری کالابریا لە باشوری ئیتاڵیا دۆزراونه‌ته‌وه، به‌وته‌ی به‌رپرسانی ئیتاڵیاش، بە بەردەوامی له‌و شارۆچكه‌یه دەست بەسەر ماددە هۆشبەرەکان ده‌گیرێت.
به‌گوێره‌ی ئاژانسێكی هه‌واڵی ئه‌ڵمانیا، بەڕێوەبەرایەتی جێبەجێکردنی ماددە هۆشبەرەکانی ئەمریکا زانیاری داوەتە لێکۆڵەرانی ئیتاڵیا و یۆنان له‌سه‌ر ئه‌و بانده تاوانكاریه.