خه‌ندان-
وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ شه‌ممه له‌ڕوداوێكی ته‌قه‌كردندا و به‌هۆی كێشه‌ی خێزانیه‌وه، 4 (چوار) كه‌س برینداربون و لێكۆڵینه‌وه‌ی پۆلیسیش له‌باره‌ی ئه‌و روداوه ده‌ستیپێكردوه.
هۆگر عه‌زیز وته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر له لێدوانێكدا به خه‌ندان-ی راگه‌یاند، ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڕه‌كی ته‌عجیلی شاری هه‌ولێر كه‌سێك كه به‌ڕه‌گه‌ز عه‌ره‌به له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی بوه‌ته شه‌ڕ و ده‌ماقه‌ڵه‌یان، به‌وهۆیه‌شه‌وه هاوسه‌ره‌كه‌ی چوه‌ته ماڵێكی دیكه هه‌ر له‌هه‌مان گه‌ڕه‌ك، ئه‌و كه‌سه‌ش كه له‌كارگه‌یه‌كی به‌فر كارده‌كات، به ئۆتۆمبێلێك رۆیشتوه بۆئه‌و ماڵه‌ی ژنه‌كه‌ی خۆی تێیدا حه‌شارداوه.
تۆمه‌تباره‌كه به‌و ئۆتۆمبێله‌كه‌ی كه رۆیشتوه ده‌مانچه‌یه‌كی تێدابوه، دوای ئه‌وه‌ی چوه‌ته‌سه‌ر ماڵه‌كه و وتویه‌یه‌تی، هاوسه‌ره‌كه‌م بده‌نه‌وه
وتیشی، "تۆمه‌تباره‌كه به‌و ئۆتۆمبێله‌كه‌ی كه رۆیشتوه ده‌مانچه‌یه‌كی تێدابوه، دوای ئه‌وه‌ی چوه‌ته‌سه‌ر ماڵه‌كه و وتویه‌یه‌تی، هاوسه‌ره‌كه‌م بده‌نه‌وه، به‌ڵام خاوه‌ن ماڵه‌كه ره‌تیكردوه‌ته‌وه به‌زۆر هاوسه‌ره‌كه‌ی ببات و پێیوتوه، هاتوه‌ته ماڵی ئێمه و ناتوانین به‌زۆر بتدهینهوه، له‌ئه‌نجامیشدا ده‌مه‌قاڵێ له‌نێوانیان دروستبوه".
تۆمه‌تباره‌كه به‌ده‌مانچه ته‌قه‌ی كردوه، گوللـه‌یه‌كی له خاوه‌ن ماڵه‌كه و كوڕێك و كچێكی هه‌مان كه‌س داوه
ئه‌وه‌شی رونكرده‌وه، تۆمه‌تباره‌كه به‌ده‌مانچه ته‌قه‌ی كردوه، گوللـه‌یه‌كی له خاوه‌ن ماڵه‌كه و كوڕێك و كچێكی هه‌مان كه‌س داوه، دواتریش گوللـه‌یه‌كی له هاوسه‌ره‌كه‌ی داوه و پاشانیش به‌ره‌و شوێنێكی نادیار هه‌ڵاتوه.
له‌ئێستادا برینداره‌كان ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون و دۆخی ته‌ندروستیان جێگیره
باسی له‌وه‌شكرد، "له‌ئێستادا برینداره‌كان ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون و دۆخی ته‌ندروستیان جێگیره، خاوه‌نی ئۆتۆمبێل و ده‌مانچه‌كه كه خاوه‌نی هه‌مان ئه‌و كارگه‌یه‌یه كه تۆمه‌تباره‌كه كاری تێدا ده‌كات ده‌ستگیركراوه، گه‌ڕان و به‌دواداچونیش بۆ دۆزینه‌وه و ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباری سه‌ره‌كی روداوه‌كه ده‌ستیپێكردوه".
سه‌باره‌ت به‌ڕوداوی كوشتنی پیاوێك له‌لایه‌ن زاواكهیهوه، هۆگر عه‌زیز ره‌تیكرده‌وه هیچ روداوێكی له‌وجۆره تۆماركرابێت و وتی، "سه‌رجه‌م ئه‌و زانیاریانه‌ی سه‌باره‌ت به‌كوشتنی ژنێك و باوكی له‌لایه‌ن تۆمه‌تبارێك كه گوایه هاوسه‌ری ژنه‌كه‌یه دورن له‌ڕاستیه‌وه".