خه‌ندان-
هێزه‌كانی به‌رگری ئاسمانی سوریا ئه‌مڕۆ هه‌ینی ڕوبه‌ڕوی هێرشێكی موشه‌كی ئاسمانی ئیسرائیل بونه‌ته‌وه كه ئاراسته‌ی ناوچه‌ی جۆلان كرابون، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ زیانێكی گیانی لێبكهوێـتهوه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی فه‌رمی سه‌ربازی سوریا ڕایگه‌یاندوه: "كاتژمێر 8:04 خوله‌كی به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی، هێزه‌كانی ئیسرائیل هێرشێكی موشه‌كیان كرده سه‌ر ناوچه‌ی جۆلانی سوریا، لهئهندامدا چه‌ند خاڵێكی هێزه ئه‌منیه‌كان له باشوری شاری دیمه‌شق كرانه ئامانج، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی به‌رگری ئاسمانی سوریاشه‌وه به‌رپه‌رچی موشه‌كه‌كان درانه‌وه و به‌بێ زیان سه‌رجه‌میان خرانه‌خواره‌وه".
هێرشه موشه‌كیه‌كه بوه‌ته هۆی برینداربونی هاوڵاتییه‌كی مه‌ده‌نی
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، هێرشه موشه‌كیه‌كه بوه‌ته هۆی برینداربونی هاوڵاتییه‌كی مه‌ده‌نی و چه‌ند زیانێكی ماددیش كه به‌ر شوێنی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی موشه‌كه‌كان.
پێشتریش چه‌ندجارێك سوپای ئیسرائیل به‌بیانوی هێرشكردنه سه‌ر ئه‌ندامانی حزبوڵا و ملیشیاكان، هێرشی موشه‌كی بۆسه‌ر ناوچه جیاجیاكانی سوریا ئه‌نجامداوه، له‌لایه‌ن رژێمی سوریاشه‌وه به پاڵپشتی سیستمی به‌رگری ئاسمانی روسیا وه‌ڵامی هێرشه‌كان دراوه‌ته‌وه.