هەواڵی ئەمڕۆ

سزا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان به‌رۆكی روسیا به‌رناده‌ن

08:26 - 08/06/2022

1870جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كه‌نه‌دا ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه‌ رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی به‌ هه‌مو شێوه‌یه‌ك پشتگیری له‌ ئۆكرانیا ده‌كات و هه‌وڵی خۆشی ده‌خاته‌گه‌ڕ له‌ پێناو ئه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌كانی گاز و به‌رهه‌مه‌ سروشیتییه‌كان مۆسكۆ په‌كبخات، له‌و چوارێوه‌یه‌شدا سزا به‌سه‌ر 28 (بیست و هه‌شت) كۆمپانیای روسیدا ده‌سه‌پێنێت كه‌ كاریان گواستنه‌وه‌ی نه‌وت و گازی ئه‌و وڵاته‌یه‌.

مێڵنی جۆڵی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كه‌نه‌دا رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی لیستێكی نوێی سه‌پاندنی سزای به‌سه‌ر روسیا ئاماده‌كردوه‌ و به‌خێرایش كار له‌سه‌ر جێبه‌جێكردی ئه‌و سزا نوێیانه‌ ده‌كرێت.

سزا به‌سه‌ر 28 (بیست و هه‌شت) كۆمپانیای روسیدا ده‌سه‌پێنن
وتیشی، "به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان سزا به‌سه‌ر ته‌واوی ئه‌و كۆمپانیا روسیانه‌ ده‌سه‌پێنین كه‌ ژماره‌یان 28 (بیست و هه‌شت) كۆمپانیایه‌ كاریان گواستنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌ نه‌وتی و سورشتییه‌كانه‌ و له‌گه‌ڵیشیاندا رێگه‌ به‌و كۆمپانیا و لایه‌نانه‌ نادرێت كه‌ له‌ روی ریكلامه‌وه‌، بانگه‌شه‌ بۆ كۆمپانیا نه‌وتییه‌كانی روسیا ده‌كه‌ن".
هێزه‌كانی روسیا و ڤلادیمیر پوتن و رژێمه‌كه‌ی بونه‌ته‌ هۆكاری سه‌دان ئازار و مه‌ینه‌تی بۆ ته‌واوی هاوڵاتیانی ئۆكرانیا
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كه‌نه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، "داگیركردن و هێرشه‌كانی روسیا بۆسه‌ر ئۆكرانیا ئێستا 100 (سه‌د) رۆژی تێپه‌ڕاندوه‌، هێزه‌كانی روسیا و ڤلادیمیر پوتن و رژێمه‌كه‌ی بونه‌ته‌ هۆكاری سه‌دان ئازار و مه‌ینه‌تی بۆ ته‌واوی هاوڵاتیانی ئۆكرانیا و ده‌بێت به‌شێوه‌یه‌كی توند باجی ئه‌و تاوانه‌یان بده‌ن".
گوێ به‌ لێدوان و هه‌ڵوێسته‌كانی روسیا ناده‌ین و به‌رده‌وامده‌بین له‌سه‌ر سه‌پاندنی سزای قورستر به‌سه‌ر روسیادا
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، "گوێ به‌ لێدوان و هه‌ڵوێسته‌كانی روسیا ناده‌ین و به‌رده‌وامده‌بین له‌سه‌ر سه‌پاندنی سزای قورستر به‌سه‌ر روسیادا، كه‌نه‌دا به‌هه‌موشێوه‌یه‌كی فشار له‌سه‌ر روسیا داده‌نێت تا به‌هه‌مو شێوه‌یه‌ك گاز و به‌رهه‌مه‌ سروشتییه‌كانی روسیا وشكبكات و رێگریبكات له‌وه‌ی ببنه‌ ئامێرێك بۆ كارپێكردنی ئامێره‌ جه‌نگییه‌كانیان".