خه‌ندان-
به‌رپرسانی كۆمپانیا مێرسیدس بێنز-ی ئه‌ڵمانی ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه رایانگه‌یاند، به‌پشتبه‌ستن به هه‌ڵسه‌نگاندنی به‌شێكی زۆری خاوه‌ن ئۆتۆمبێله‌كانی "M-class" و به‌هۆی كێشه له سیستمی خودكاری (ئۆتۆماتیكی) برهیكی ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌دا، بڕیاریانداوه 993.407 (نۆسه‌د و نه‌وه‌د و سێ هه‌زار و چوارسه‌د و حه‌وت) ئۆتۆمبێل و 70.000 (حه‌فتا هه‌زار) ئۆتۆمبێلی دیكه‌ش كه له‌ناو ئه‌ڵمانیادایه له‌و جۆره له بازاڕه‌كان بكشێنهتهوه.
به‌پێی تۆڕی هه‌واڵی BBC، به‌رپرسانی كۆمپانیا مێرسیدس بێنز-ی ئه‌ڵمانی رایانگه‌یاندوه، به‌هۆی كێشه‌یه‌ك له یه‌كێك له ئۆتۆمبێله‌كانیان له جۆری "M-class" به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی ته‌واوی ئه‌و جۆره مۆدێله له جیهان و بازاره‌كانی فرۆشتن ده‌كشێنێته‌وه.
بڕیاریانداوه 993.407 (نۆسه‌د و نه‌وه‌د و سێ هه‌زار و چوارسه‌د و حه‌وت) ئۆتۆمبێل له جۆری "M-class" له ته‌واوی جیهان بكشێنێته‌وه
ئاماژه‌یان بهوهشكردوه، به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو كۆمپانیاكه‌یان له‌لایه‌ن كڕیارانی ئه‌و مۆدێله له ئۆتۆمبێلانه‌وه په‌یوه‌ندی به‌رده‌وامیان پێوه ده‌كرێت، به‌هۆی ئه‌وه‌ی نارێكیهك له سیستمی برێكهكانیدا هه‌یه، بڕیاریانداوه 993.407 (نۆسه‌د و نه‌وه‌د و سێ هه‌زار و چوارسه‌د و حه‌وت) ئۆتۆمبێل له جۆری "M-class" له ته‌واوی جیهان و 70.000 (حه‌فتا هه‌زار) ئۆتۆمبێلی دیكه‌ش كه له‌ناو ئه‌ڵمانیادایه بیگه‌ڕێنێته‌وه.
كێشه‌كه له كاتی كاركردنی خودكاری (ئۆتۆمایكی) سیستمی برهیكی ئه‌و جۆره ئۆتۆمبێلانه‌دا دروست بوه
به‌رپرسانی كۆمپانیاكه باسیان له‌وه‌شكردوه، كێشه‌كه له كاتی كاركردنی خودكاری (ئۆتۆمایكی) سیستمی برهیكی ئه‌و جۆره ئۆتۆمبێلانه‌دا دروست بوه و هه‌ندێكیان به‌شێوه‌یه‌كی له‌ناكاو ده‌وه‌ستێت و هه‌ندێكیشیان به‌هیچ شێوه‌یه‌ك كارناكات.
ساڵی رابردوش كۆمپانیاكه به‌هۆی دروستبونی كێشه‌ی ته‌كنیكیه‌وه مێرسیدس بێنز زیاتر له 1.000.000 (یه‌ك ملیۆن) ئۆتۆمبێلی تایبه به كۆمپانیاكه‌ی له جۆری "CLA-Class
، GLA-Class
، GLE-Class, GLS-Class، SLC-Class، A-Class، GT-Class
، C-Class
، E-Class
، S-Class
، CLS-Class
، SL-Class, B-Class
، GLB-Class
، GLC-Class
، G-Class vehicles" له ته‌واوی جیهان كشانده‌وه.