یۆنان چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نییه‌كی زۆر ره‌وانه‌ی ئۆكرانیا ده‌كات

07:16 - 05/06/2022

2108جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

به‌رپرسانی حكومه‌تی ئه‌سینا (ئاسنس) ئەمڕۆ یەکشەممە رایانگه‌یاند، بڕیاریانداوه‌ كاروانێكی گه‌وره‌ی هاوكارییه‌ سه‌ربازییه‌كان ره‌وانی كیێڤی پایته‌خت بكه‌ن كه‌ له‌ نێویشیدا 20.000 (بیست هه‌زار) چه‌كی ئۆتۆماتیكی له‌ جۆری 3.2، 1.000.000 (یه‌ك ملیۆن) فیشه‌كی كڵاشینكۆڤا (AK-47)، 60 (شه‌ست) موشه‌كی به‌رگری ئاسمانی له‌ جۆری "ستینگه‌ر" بونی هه‌یه‌.

ماڵپه‌ڕی PRO Newsی یۆنانی له‌سه‌ر زاری به‌رپرسانی حكومه‌تی ئه‌سینا (ئاسنس)ه‌وه‌ بڵاویكردوه‌ته‌وه‌، حكومه‌تی یۆنان (گریس) له‌ پلانیدایه‌ به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی و به‌ كاروانێكی فراوان هاوكاری سه‌ربازی بگكه‌یه‌نێته‌ هێزه‌كانی ئۆكرانیا.

122 (سه‌د و بیست و دو) زرێپۆشی سه‌ربازی له‌ جۆری "BMP-1" و 15.000 (پازده‌ هه‌زار) گوله‌ هاوه‌نی 73 (حه‌فتا و سێ) ملیمه‌تر ده‌نێرێته‌ ئۆكرانیا 
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، حكومه‌تی یۆنان بڕیاری داوه‌، 122 (سه‌د و بیست و دو) زرێپۆشی سه‌ربازی له‌ جۆری "BMP-1" و 15.000 (پازده‌ هه‌زار) گوله‌ هاوه‌نی 73 (حه‌فتا و سێ) ملیمه‌تر و 2.100 (دو هه‌زار و سه‌د) موشه‌كی 122 (سه‌د و بیست و دو) ملیمه‌تری ره‌وانه‌ی ئۆكرانیا بكات.
60 (شه‌ست) موشه‌كی به‌رگری ئاسمانی له‌ جۆری "ستینگه‌ر" و  1.100 (هه‌زار و سه‌د) موشه‌كی دژه‌ تانك ره‌وانه‌ی كییڤ ده‌كات
هه‌روه‌ها، له‌گه‌ڵیشیدا 20.000 (بیست هه‌زار) چه‌كی ئۆتۆماتیكی له‌ جۆری 3.2، 1.000.000 (یه‌ك ملیۆن) فیشه‌كی كڵاشینكۆڤا (AK-47)، 60 (شه‌ست) موشه‌كی به‌رگری ئاسمانی له‌ جۆری "ستینگه‌ر" و  1.100 (هه‌زار و سه‌د) موشه‌كی دژه‌ تانك له‌ جۆری "RPG-18"یش ره‌وانه‌ی كیێڤ بكات.

ئه‌مه‌ش یه‌كه‌مجار نییه‌ كه‌ گریس (یۆنان) هاوكارییه‌ سه‌ربازییه‌كانی خۆی ره‌وانه‌ی ئۆكرانیا بكات و له‌ 27ی (شوبات/2)ی ئه‌مساڵ، نزیكه‌ی 40 (چل) ته‌ن كه‌لوپه‌لی سه‌ربازی و به‌رگری ره‌وانه‌ی هێزه‌كانی به‌رگری ئۆكرانیا كرد.