خه‌ندان-
به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری كۆمپانیای تێسلا ئه‌مڕۆ هه‌ینی رایگه‌یاند، به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌های پشكه‌كانی له بۆرسه جیهانییه‌كاندا و به‌شی فرۆشتن و كڕینی كۆمپانیاكه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زینی به‌خۆیه‌وه بینیوه، بڕیاریداوه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو هه‌لی كار له كۆمپانیاكه رابگرێت و ستافی نوێ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك دانه‌مه‌زرێنن.
ئاژانسی هه‌واڵی Reuters له‌سه‌ر زاری ئیلۆن مه‌سك، به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری كۆمپانیای تێسلا بڵاویكرده‌وه، به‌هۆی ئه‌و كورتهێنانهیكه كۆمپانیای تێسلا له‌ماوه‌ی رابردودا تۆماری كردوه بڕیاریداوه 10%ی هه‌لی كاركردن له كۆمپانیاكه‌ی كه‌مبكاته‌وه.
رێگاكانی پێشكه‌شكردنی داواكری بۆ بون به فه‌رمانبه‌ر له‌سه‌رانسه‌ری جیهانه‌وه دابخه‌ن
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری كۆمپانیای تێسلا به فه‌رمانبه‌ره‌كانی راگه‌یاندوه رێگاكانی پێشكه‌شكردنی داواكری بۆ بون به فه‌رمانبه‌ر له‌سه‌رانسه‌ری جیهانه‌وه دابخه‌ن و هه‌لی كار به‌شێوه‌یه‌ك به‌رچاو كه‌مبكه‌نه‌وه.
له ئه‌مریكا به‌ڕێژه‌ی 3% و له فرانكفۆرتیش 3.6%ی پشكه‌كانی نرخهكنیان له بۆرسه‌ی جیهانی و بازاره‌كانی بارزگانیدا دابه‌زینیان به‌خۆوه بینیوه
ئه‌و ئاژانسه باسی له‌وه‌شكردوه، دوێنی و به‌ره‌به‌ریانی ئه‌مڕۆ پشكه‌كانی كۆمپانیای تێسلا به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو له‌سه‌رانسه‌ری جیهانه‌وه دابه‌زینی به‌خۆیه‌وه بینیوه، به‌شێوه‌یه‌ك له لقه‌كانی له ئه‌مریكا به‌ڕێژه‌ی 3% و له فرانكفۆرتیش 3.6%ی پشكه‌كانی نرخهكنیان له بۆرسه‌ی جیهانی و بازاره‌كانی بارزگانیدا دابه‌زینیان به‌خۆوه بینیوه.
بڕی كڕین و فرۆشتنی كۆمپانیاكه‌ش به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زیوه به‌راورد به‌ساڵی رابردو
ئاشكراشیكردوه، نهكتهنها نرخی پشكه‌كانی، به‌ڵكو بڕی كڕین و فرۆشتنی كۆمپانیاكه‌ش به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زیوه به‌راورد به‌ساڵی رابردو، ئه‌مه‌ش نیگه‌رانی بۆ ئیڵۆن مه‌سك، خاوه‌ن كۆمپانیای تێسلا و به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری ئه‌و كۆمپانیایه دروستكردوه.