بەهۆکارێکی سەیر.. مسوڵمانێکی سودانی دەبێتە مەسیحی

12:07 - 30/05/2022

8911جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

هاوڵاتییەکی مسوڵمانی خەڵکی سودان بەناوی ئەحمەد ئادەم رایگەیاند، دینی خۆی لە ئاینی ئیسلامەوە گۆڕیوە بۆ مەسیحی، چونکە گەلانی مسوڵمان هەڵوێستیان نەبوە بەرامبەر دۆسییەی کچەکەی کە هەڵاتوە و هاوسەرگیری لەگەڵ گەنجێکی مەسیحیدا کردوە، ئەوەش لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کاردانەوەی فراوانی لێکەوتەوە.

گەلی عەرەب ئاینیی ئیسلامیان گەڕاندوەتەوە بۆسەردەمی جاهیلی

ئەحمەد ئادەم گرتەیەکی ڤیدیۆیی لەبارەی هۆکاری گۆڕینی بیروباوەڕی خۆی بڵاوکردوەتەوە و ئاماژەی بەوەشداوە، "گەلی عەرەب ئاینیی ئیسلامیان گەڕاندوەتەوە بۆسەردەمی نەزانی (جاهیلی) و خێڵەکی، ئەوەش هۆکارێکی یەکلاییکەرەوەیە کە بڕیارمانداوە دینەکەم بگۆڕم".

 حکومەتی سوید رەگەزنامەی بە ئیحسان و هاوسەرەکەی بەخشیوە 

هاوکات ئیحسان ئەحمەد کچی ئەحمەد ئادەم لە چاوپێککەوتنێکدا ئاماژەی بەوەداوە، کە بەمەبەستی ئەنجامدانی هاوسەرگیری لەگەڵ خۆشەویستەکەیدا چەندجارێک داوای لە خێزانەکەی کردوە وەک بەشێک لە تەواوکاری رێکارەکانی بێن و لە دادگا رەزامەندی بدەن، بەڵام ئەوان رەتیانکردوەتەوە بۆیە لەگەڵ هاوسەرەکەیدا بەرەو باشوری سودان هەڵاتون و لەم کاتەشدا حکومەتی سوید رەزامەندی دەربڕیوە کە رەگەزنامەیان پێببەخشێت.

لە سودان رەزامەندی باوکی کچ بۆ پرۆسەی هاوسەرگیری پێویستییەکی سەرەکییە

لە کۆمەڵگەی سودان بونی رەزامەندی باوکی کچ وەک پرۆسەیەکی تەواوی کاری بۆ هاوسەرگیری پێویستییەکی سەرەکییە، بەڵام ئیحسان ئەحمەد دەڵێت، لە ئاینی ئیسلامدا چوار مەزهەب و هەیە بەگوێرەی مەزهەبی حەنەفیش، هاوسەرگیری پێویستی بە رەزامەندی باوکی کچ و خێزانەکەی ناکات.
 
باوکی ئیحسان هۆکاری گۆڕینی دینەکەی روندەکاتەوە:

 

نیشانەکردن

جۆراوجۆر