ماره‌كان هه‌رچه‌نده‌ دڕنده‌شبن له‌ كۆتایدا هه‌ر گیانله‌به‌رن

04:44 - 29/05/2022

18045جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

له‌ گه‌رمایه‌كی تاقه‌ت پڕوكێندا، ئارامبونه‌وه‌ و چێژوه‌رگرتن له‌ بینی دیمه‌نی سروشت،  مه‌له‌كرد و به‌سه‌ربردنی كاتێك له‌ نزیك یه‌كێك له‌ كانییاوه‌كان یه‌كێكه‌ له‌ هه‌ره‌ كاته‌ چێژ به‌خشه‌كان، به‌ڵام گیانداره‌كانی سروشت له‌م چێژه‌ ناكرێت بێبه‌ش بكرێن، هه‌رچه‌نده‌ به‌شێكیان وه‌ك دڕنده‌ به‌رامبه‌ر جوڵه‌كانی مرۆڤ په‌رچه‌كرداریان هه‌بێت، به‌ڵام له‌كۆتایدا هه‌ر گیانله‌به‌رن و به‌شێكن له‌ پێكهێنه‌ره‌كانی سروشت.
 
تۆڕی هه‌واڵی Indian.com ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ بڵاویكرده‌وه‌، یه‌كێك له‌ خۆشترین ساته‌ وه‌خته‌كان بریتییه‌ له‌ به‌رسه‌ربردنی كاتێكی خۆش له‌ نێو ئاوێك یاخود مه‌له‌كردن و چێژوه‌رگرتن له‌ دیمه‌نی سروشت له‌ نزیك یه‌كێك له‌ كانییاوه‌كان به‌تایه‌بت له‌ كه‌شێكی گه‌رمای تاقه‌ت پڕوكێندا.

به‌پێی شێوه‌ و درێژیه‌كه‌ی بێت به‌ به‌چكه‌ی یه‌كێك له‌ ماره‌كانی جۆری "ئاناكۆندا" ده‌چێت
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، له‌یه‌كێك له‌ ناوچه‌كانی پۆرتۆریكۆ كۆمه‌ڵێك گەشتیار بۆ به‌سه‌ره‌بردنی كاتێكی خۆش له‌ناو نیمچه‌ كانییاوێكدا خه‌ركی مه‌له‌كردنن، له‌و كاته‌شدا مارێكی گه‌وره‌ به‌ناو ئاوه‌كه‌دا و به‌لای ئه‌و گه‌شتیارانه‌دا تێده‌په‌ڕێت، به‌پێی شێوه‌ و درێژیه‌كه‌ی بێت به‌ به‌چكه‌ی یه‌كێك له‌ ماره‌كانی جۆری "ئاناكۆندا" ده‌چێت.
به‌شێك له‌و گه‌شتیارانه‌ ئازاری ماره‌كه‌ ناده‌ن، چونكه‌ له‌ كۆتایشدا ئه‌ویش به‌شێكه‌ له‌ پێكهێنه‌ره‌كانی ئه‌م سروشته‌ و رێگه‌یان به‌ ماره‌كه‌شدا له‌سه‌ر رێره‌وه‌كه‌ی به‌رده‌وام بێت

باسی له‌وه‌شكردوه‌، ئه‌م ڤیدیۆیه‌ تا ئێستا له‌ ته‌واوی سۆشیاڵمیدیاكاندا به‌شێوه‌یه‌كی زۆر بینه‌ری بۆ هاتوه‌ و له‌ یه‌كێك له‌ په‌یجه‌كانی ئێنستاگرام به‌ ناوی "wildistic" بڵاویكرده‌وه‌ و تا ئێستا 4.000.200 (چوار ملیۆن و دوسه‌د هه‌زار) بینه‌ر و 108.000 (سه‌د و هه‌شت هه‌زار) لایك بۆ ئه‌م ڤیدیۆیه‌ هاتوه‌ و به‌پێی ڤیدیۆكه‌ش به‌شێك له‌و گه‌شتیارانه‌ ئازاری ماره‌كه‌ ناده‌ن، چونكه‌ له‌ كۆتایشدا ئه‌ویش به‌شێكه‌ له‌ پێكهێنه‌ره‌كانی ئه‌م سروشته‌ و رێگه‌یان به‌ ماره‌كه‌شدا له‌سه‌ر رێره‌وه‌كه‌ی به‌رده‌وام بێت.

بۆ بینینی ڤیدیۆکە کلیک لەسەر ئەم لینکە بکە..... 


نیشانەکردن

جیهان