هەواڵی ئەمڕۆ

مه‌كسیك؛ شارێكی مێژویی شارستانیه‌تی مایا ده‌دۆزرێته‌وه‌

04:14 - 28/05/2022

2454جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

زانایانی بواری شوێنه‌وارناسی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ رایانگه‌یاند، له‌ گه‌ڕان و پشكنینه‌كانیاندا شوێنه‌وارێكی مێژویی شارستانیه‌تیی مایایان دۆزیوه‌ته‌وه‌ كه‌ ده‌بێته‌ هۆیه‌كی باش بۆ ئه‌نجامدانی لێكۆڵینه‌وه‌ی مێژویی و به‌پێی پشكنینه‌كانیشیان، زیاتر له‌ 1.000 (هه‌زار) كه‌س تیایدا ژیاون و گۆڕی منداڵان و هاوڵاتیانی دیكه‌ی تێدا دۆزراوه‌ته‌وه‌ كه‌ به‌ڵگه‌یه‌ بۆ زیندویه‌تی ئه‌م شاره‌.

زانایانی بواری شوێنه‌وارناسی رایانگه‌یاند، شارێكی مێژوییان له‌ نیزك شاری میرێدا-ی وڵاتی مه‌كسیك دۆزیوه‌ته‌وه‌ كه‌ مێژوه‌كه‌ی بۆ 600 بۆ 900 (شه‌ست سه‌د بۆ نۆسه‌د) ساڵ 
بۆ پێش زاین ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ و یه‌كێكه‌ له‌و شاره‌ مێژوییانه‌ی كه‌ زانیاریی مێژویی گرنگ ئاشكرا ده‌كات.

له‌م شاره‌ی كه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ شارستانیه‌تی مایا، زیاتر له‌ 1.000 (هه‌زار) كه‌س ژیاون و گۆڕی منداڵان و هاوڵاتیانی دیكه‌ی تێدا دۆزراوه‌ته‌وه‌
ئاماژه‌یان به‌وه‌شكردوه‌، له‌م شاره‌ی كه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ شارستانیه‌تی مایا، زیاتر له‌ 1.000 (هه‌زار) كه‌س ژیاون و گۆڕی منداڵان و هاوڵاتیانی دیكه‌ی تێدا دۆزراوه‌ته‌وه‌ كه‌ به‌ڵگه‌یه‌ بۆ زیندویه‌تی ئه‌م شاره‌.
یه‌كێك ده‌بێت له‌و شوێنه‌وارانه‌ی كه‌ ده‌بێته‌ هۆكارێكی گرنگ بۆ ئه‌نجامدانی لێكۆڵینه‌وه‌ مێژوییه‌كان
له‌و باره‌یه‌شه‌وه‌ كارلۆس پێرازا، سوێه‌وارنا و سه‌رپه‌رشتیاری دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و شوێنه‌واره‌ رایگه‌یاند، "له‌م شوێنه‌واره‌ گرنگه‌ جیاوازی چینایه‌تی درك پێكراوه‌ و به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو هه‌ست به‌و جیاوازییه‌ ده‌كرێت و یه‌كێكیش ده‌بێت له‌و شوێنه‌وارانه‌ی كه‌ ده‌بێته‌ هۆكارێكی گرنگ بۆ ئه‌نجامدانی لێكۆڵینه‌وه‌ مێژوییه‌كان".
به‌پێی ئه‌و كه‌ره‌سته‌ و وێنانه‌ی دۆزراونه‌ته‌وه‌، ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ نوسه‌ر و كه‌سانی شاره‌زا له‌ بونیادنانه‌ ئه‌ندازییه‌كاندا لێره‌ ژیاون

وتیشی، "به‌پێی ئه‌و كه‌ره‌سته‌ و وێنانه‌ی دۆزراونه‌ته‌وه‌، ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ نوسه‌ر و كه‌سانی شاره‌زا له‌ بونیادنانه‌ ئه‌ندازییه‌كاندا لێره‌ ژیاون و به‌ پێی ئه‌وه‌ی له‌ روی كه‌ناره‌ئاوییه‌كانه‌وه‌ نزیكییه‌تیان هه‌بوه‌ پشتیان به‌ ره‌وه‌ ماسی و ئاژه‌ڵه‌ ده‌ریاییه‌كان به‌ستوه‌".

نیشانەکردن

زانستیی جیهان