خه‌ندان-
سه‌رۆكی فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ ئه‌ندامی شاندی دانوستانكار له كۆبونه‌وه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان، چه‌ند سه‌رنجێكی جینین پلاسخارت نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان له عێراق ئاشكراده‌كات و ده‌شڵێت، پێیوتین، "ئێستا نه ساڵی 1991یه و نه ساڵی 2003یه بۆیه پێویسته خۆتان كێشه‌كانتان چاره‌سه‌ر بكه‌ن و موئه‌سه‌سات دروستبكه‌ن و به‌سیاسیكردن كه‌مبكه‌نه‌وه له‌داموده‌زگاكانی حكومه‌ت".
كاوه عه‌بدولقادر سه‌رۆكی فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ، له‌هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك نوسیویه‌تی، چه‌ند قسه‌یه‌كی جینین پلاسخارت كه‌جێگای سه‌رنج بو ئه‌وه‌بو پێی وتین، "پار ساڵ لێره كه مه‌به‌ستی هه‌ولێر بو په‌یامێكی ڕونم ڕونم پێدان له‌سه‌ر بارودۆخی هه‌رێم به‌ڵام به‌رپرسانی هه‌رێم نه‌ك گوێیان نه‌گرت و دۆخه‌كه‌یان چاره‌سه‌ر نه‌كرد به‌ڵكو بارودۆخه‌كه خراپتر بو، بۆیه ئه‌مساڵ له‌ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ڕونتر باسم له‌گرفت و كێشه‌كانی هه‌رێم كرد".
هاوڕێیه‌كی كوردم هه‌یه پێی وتم مناڵێكمان له‌دایكبو دوای شه‌ش مانگ ئینجا ناوه‌كه‌ی تۆمار كرا وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ سستی و ئیفلیجی داموده‌زگاكانی حكومه‌ت
راشیگه‌یاندوه، یه‌كێكی دیكه له‌قسه‌كانی پلاسخارت ئه‌وه‌بو، "هاوڕێیه‌كی كوردم هه‌یه پێی وتم مناڵێكمان له‌دایكبو دوای شه‌ش مانگ ئینجا ناوه‌كه‌ی تۆمار كرا وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ سستی و ئیفلیجی داموده‌زگاكانی حكومه‌ت، ئێستا نه ساڵی 1991یه و نه ساڵی 2003یه بۆیه پێویسته خۆتان كێشه‌كانتان چاره‌سه‌ر بكه‌ن و موئه‌سه‌سات دروستبكه‌ن و به‌سیاسیكردن كه‌مبكه‌نه‌وه له‌داموده‌زگاكانی حكومه‌ت".
له‌وه‌ڵامی قسه‌كانی جینین پلاسخارت پێموت، پارتی و یه‌كێتی ده‌ستیان خستوه‌ته ناو حكومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتی حزبیان زاڵكردوه
كاوه عه‌بدولقادر ده‌شڵێت، "له‌وه‌ڵامی قسه‌كانی جینین پلاسخارت پێموت، پارتی و یه‌كێتی ده‌ستیان خستوه‌ته ناو حكومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتی حزبیان زاڵكردوه و حكومه‌تیان بێهێز كردوه و حزبه‌كانیان به‌هێز كردوه، بۆیه تا ده‌ستی حزب له‌ناو حكومه‌ت ده‌رنه‌هێنرێت و یاسا سه‌روه‌ر نه‌بێت موئه‌سه‌سات دروستنابێت".