یۆنان دەستبەسەر کەشتییەکی ئێرانییدا دەگرێت

08:00 - 25/05/2022

2148جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ئەمڕۆ چوارشەممە دەسەڵاتدارانی یۆنان دەستیان بەسەر کەشتییەکی بازرگانیدا گرت کە خاوەنداریەتییەکەی بۆ ئێران دەگەڕێتەوە و ئاڵای ئەو وڵاتەی لەسەر بوە، حکومەتی یۆنانیش رایگەیاند، ئەو هەنگاوەیان لەسەر داواکاری ئەمریکا بوە و لەم کاتەدا تیمی کەشتییەکەی دەستبەسەر کراون.

 یۆنان لەسەر داواکاری ئەمریکا دەستیان بەسەر کەشتییەکی وڵاتەکەماندا گرتوە
دەستەی بەندەرەکانی ئێران ئەمڕۆ چوارشەممە لە راگەیەنراوێکدا هەواڵی دەستبەسەرداگرتنی کەشتییەکی وڵاتەکەی پشتڕاستکردەوە و ئاماژەی بەوەشکردوە، یۆنان لەسەر داواکاری ئەمریکا دەستیان بەسەر کەشتییەکی وڵاتەکەیاندا گرتوە، بەبێ ئەوەی رەچاوی یاسای نێودەوڵەتی بکەن.
ئەو هەنگاوە دزینی دەریاییە لەلایەن دەوڵەتێکەوە
ئاماژەی بەوەشکردوە، دوای راگرتنی کەشتییەکە، سەرجەم کەلوپەلەکانی ناوی گوازراونەتەوە بۆ ناو خاکی یۆنان و تیمی کەشتییەکە دەستبەسەر کراون، ئەو هەنگاوەش بە "دزینی دەریایی لەلایەن دەوڵەتێکەوە" ناو دەبات.
ئەسینا دەستبەجێ کەشتییەکەی تاران ئازاد بکات
دەستەی بەندەرەکانی ئێران دەڵێت، پێویستە لایەنە پەیوەندیدارەکان لە ئەسینا دەستبەجێ کەشتییەکەی تاران ئازاد بکەن و پابەندی ئەرکە نێودەوڵەتییەکانیان بن.

نیشانەکردن

ئێران یۆنان