كه‌نه‌دا؛ ره‌شه‌بایه‌كی به‌هێز نزیكه‌ی یه‌ك ملیۆن ماڵ بێ كاره‌با ده‌كات

11:10 - 22/05/2022

1458جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

به‌رپرسانی كه‌نه‌دا ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ رایانگه‌یاند، ره‌شه‌بایه‌كی به‌هێز به‌خێرای 132 (سه‌د و سی و دو) كیلۆمه‌تر له‌ كاتژمێرێكدا هه‌ردو پارێزگای ئۆنتێریۆ و كوبێكی گرتوه‌ته‌وه‌ و به‌هۆشییه‌وه‌ 4 كه‌س مردون و ده‌یان كه‌سی دیكه‌ش برینداربون، تائێستاش 900.000 (نۆسه‌د هه‌زار) ماڵ و به‌شێكی زۆری باڵه‌خانه‌كانی ئه‌و دو پارێزگایه‌ بێ وزه‌ی كاره‌با بون.

به‌پێی تۆڕی هه‌واڵی BBC، به‌رپرسانی كه‌نه‌دا رایانگه‌یاندوه‌، ره‌شه‌بایه‌كی به‌هێز هه‌ردو پارێزگای ئۆنتێریۆ و كوبێكی گرتوه‌ته‌وه‌ و زه‌ره‌ر و زیانی مادیی و گیانیشی به‌دوای خۆیدا هێناوه‌.

تا ئێستاش 900.000 ماڵی ئه‌و دو پارێزگایه‌ و به‌شێكی زۆری باڵه‌خانه‌كان بێ وزه‌ی كاره‌با بون
ئاماژه‌یان به‌وه‌شكردوه‌، ئه‌م ڕه‌شه‌با زۆر به‌هێز بوه‌ و خێراییه‌كه‌ی گه‌یشتوه‌ته‌ 132 (سه‌د و سی و دو) كیلۆمه‌تر له‌ كاتژمێرێكدا، به‌هۆشیه‌وه‌ زیانێكی زۆر به‌ دره‌خت و باڵه‌خانه‌كانی پارێزگای ئۆنتێریۆ و كوبێكی كه‌وتوه‌ و تا ئێستاش 900.000 (نۆسه‌د هه‌زار) ماڵ و به‌شێكی زۆری باڵه‌خانه‌كانی ئه‌و دو پارێزگایه‌ بێ وزه‌ی كاره‌با بون.
به‌ هۆی ره‌شه‌باكه‌وه‌ 4 كه‌س مردون و ده‌یان كه‌سی دیكه‌ش برینداربون
باسیان به‌وه‌شكردوه‌، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئه‌م ره‌شه‌بایه‌ زیانی مادیی زۆری به‌دوادا هاتوه‌، به‌ڵام 4 كه‌سیش به‌هۆیه‌وه‌ مردون و ده‌یان كه‌سی دیكه‌ش برینداربون، له‌ ئێستاشدا تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی له‌ هه‌وڵی گێڕانه‌وه‌ی وزه‌ی كاره‌بادان بۆ هاوڵاتیان و تیمه‌كانی ته‌ندروستیش خراونه‌ته‌ حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه‌.
داوا له‌ هاوڵاتیان كراوه‌ بۆ هه‌ر هاوكارییه‌ك تیماكان ئاگاداربكه‌نه‌وه‌، چونكه‌ هێشتا مه‌ترسی ره‌شه‌باكه‌ كۆتایی نه‌هاتوه‌
به‌رپرسانی هه‌ردو پارێزگای ئۆنتێریۆ و كوبێك گرایانگه‌یاند، هاوڵاتیانیان ئاگاداركردوه‌ته‌وه‌ له‌وه‌ كه‌ ماڵه‌كانیان جێنه‌هێڵن و تیمه‌كانی فریاگوزاری خێراش له‌سه‌ر هێڵی گه‌رم ده‌بن و بۆ هه‌ر هاوكارییه‌ك ده‌توانن ئاگاداریانبكه‌نه‌وه‌، چونكه‌ هێشتا مه‌ترسی ره‌شه‌باكه‌ كۆتایی نه‌هاتوه‌.

نیشانەکردن

کەنەدا