خه‌ندان-
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی زاخۆ رایگه‌یاند، دوای كه‌متر له 24 كاتژمێر توانرا تۆمه‌تباری سه‌ره‌كی كوژرانی ژنێكی ته‌مه‌ن 42 ساڵ ده‌ستگیربكرێـت و له‌ئێستاشدا لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌نجامده‌درێت.
نه‌هشه‌ت سه‌لمان، وته‌بێژی پۆلیسی زاخۆ له تۆمارێكی ڤیدیۆیدا رایگه‌یاند، دوێنێ هه‌ینی ته‌رمی ژنێكی ته‌مه‌ن 42 ساڵ له‌گوندی حه‌سه‌ن ره‌شۆڵ كه ناوچه‌یه‌كی كشتوكاڵیه له‌سنوری قه‌زای زاخۆ دۆزرایه‌وه و ئاسه‌واری زه‌برێك به سه‌ریه‌وه دیار بو، پاشانیش ره‌وانه‌ی پزیشكی دادی كرا و لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌وباره‌یه‌وه ده‌ستیانپێكرد.
پێده‌چێت له‌شوێنێكی دیكه ئه‌و ژنه كوژرابێت و پاشانیش له گوندی حه‌سه‌ن ره‌شۆڵ ته‌رمه‌كه‌ی فڕێدرابێت
وتیشی، "وته‌ی ئه‌ندامانی خانه‌واده‌ی ژنه‌كه و هاوسه‌ره‌كه‌ی وه‌رگیراوه، كه دانیشتوی ناحیه‌ی دۆمیزن، پێده‌چێت له‌شوێنێكی دیكه ئه‌و ژنه كوژرابێت و پاشانیش له گوندی حه‌سه‌ن ره‌شۆڵ ته‌رمه‌كه‌ی فڕێدرابێت".
ئه‌و ژنه كێشه‌ی له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌یدا هیچ كێشه‌یه‌كی نه‌بوه و حه‌وت منداڵی هه‌یه
ئه‌وه‌شی رونكرده‌وه، "ئه‌و ژنه كێشه‌ی له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌یدا هیچ كێشه‌یه‌كی نه‌بوه و حه‌وت منداڵی هه‌یه، پاش به‌دواداچونه‌كانی پۆلیسیش توانراوه تۆمه‌تباری سه‌ره‌كی ئه‌و روداوه ده‌ستگیربكرێت و له‌به‌رده‌م دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ش دانی به‌تاوانه‌كه‌یدا ناوه".
نه‌هشه‌ت سه‌لمان باسی له‌وه‌شكرد، لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ تۆمه‌تباری سه‌ره‌كی به‌رده‌وامه بۆ زانینی هۆكاری سه‌ره‌كی روداوه‌كه.