خه‌ندان-
وه‌زیری به‌رگری روسیا ئه‌مڕۆ هەینی رایگه‌یاند، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له كۆنترۆڵكدرنی هه‌رێمی لۆهانیسك نزیكبونه‌ته‌وه و سه‌ربازانی كۆماری گه‌لی لوهانیسك به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو ده‌ستیان هه‌بوه له به‌ره‌و پێشچونی ئۆپراسیۆنه‌كان و خۆشیان ده‌بنه پارێزه‌ری هه‌رێمه‌كه‌ی خۆیان.
به‌پێی تۆڕی هه‌واڵ BBC، سێرگێی شۆێیگو، وه‌زیری به‌رگری روسیا رایگه‌یاندوه، ئۆپراسیۆنی كۆنترۆڵكردن و پاراستنی ناوچه‌كانی دۆنباس و به‌تایبه‌ت هه‌رێمی لوهانیسك به‌ره‌و كۆتایی ده‌چن.
كۆنترۆڵكردنی هه‌رێمی لۆهانیسكیش به‌شێوه‌یه‌كی گشتی به‌ره‌و كۆتایی ده‌چێت
وتیشی، "به‌شێكی زۆری ناوچه‌كان له ئۆكرانیا له‌لایه‌ن هێزه‌كانمانه‌وه كۆنترۆڵكراون و كۆنترۆڵكردنی هه‌رێمی لۆهانیسكیش به‌شێوه‌یه‌كی گشتی به‌ره‌و كۆتایی ده‌چێت".
سه‌ربازانی كۆماری گه‌لی لوهانیسك به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو ده‌ستیان هه‌بوه له به‌ره‌و پێشچونی ئۆپراسیۆنه‌كان
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، "سه‌ربازانی كۆماری گه‌لی لوهانیسك به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو ده‌ستیان هه‌بوه له به‌ره‌و پێشچونی ئۆپراسیۆنه‌كان و خۆشیان ده‌بنه پارێزه‌ری هه‌رێمه‌كه‌ی خۆیان".
پێش ئه‌وه‌ی هێرشه‌كان بۆسه‌ر ئۆكرانیا ده‌ستپێبكه‌ن، ڤلادیمێر پوتین، سه‌رۆكی روسیا به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی دانی به سه‌ربه‌خۆیی هه‌ردو هه‌رێمی دۆنێتسك و لوهانیسكدا نا كه به هه‌رێمی دۆنباس ناسراون و له ئێستاشدا كۆنترۆڵكردنی ئه‌و ناوچه‌یه به‌ره‌و كۆتایی ده‌چێت.