به‌رپرسی نوێی هه‌رێمی خێرسن: هه‌رێمه‌كه‌ ده‌بێته‌ به‌شێك له‌ روسیا

12:41 - 20/05/2022

1579جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

به‌رپرسی نوێی هه‌رێمی خێرسۆن ئه‌مڕۆ هه‌ینی رایگه‌یاند، له‌ رۆژانی داهاتودا به‌فه‌رمی كار له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ هه‌رێمی خێرسۆن بكه‌نه‌ به‌شێك له‌ سنوره‌كانی فیدراسۆنی روسیا و هاوڵاتیانی ئه‌و ناوچانه‌ش ده‌توانن داواكاری بۆ وه‌رگرتنی ناسنامه‌ی روسی پێشكه‌شك بكه‌ن.

له‌ رۆژانی داهاتودا به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی كار له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ ئه‌م هه‌رێمه‌ بخه‌نه‌ سه‌ر سنوری روسیا

به‌پێی تۆڕی هه‌واڵی BBC، ڤۆڵۆدیمیر ساڵدۆ، به‌رپرسی نوێی هه‌رێمی خێرسۆن له‌ ئۆكرانیا رایگه‌یاندوه‌، له‌ رۆژانی داهاتودا به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی كار له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ ئه‌م هه‌رێمه‌ بخه‌نه‌ سه‌ر سنوری روسیا.
به‌شێوه‌یه‌كی گشتی هاوڵاتیانی ئه‌م هه‌رێمه‌ ده‌توانن داواكاری بۆ وه‌رگرتنی ناسنامه‌ی روسی پێشكه‌شبكه‌ن
ڤۆڵۆدیمیر ساڵدۆ، ئه‌و به‌رپرسه‌ نوێیه‌ی هه‌رێمی خێرسن كه‌ پاش داگیركردنی ئه‌و هه‌رێمه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی روسیاوه‌ وه‌ك به‌رپرسی ئه‌و هه‌رێمه‌ دانرا و ده‌ستبه‌كار بو له‌ تێلیگرامی تایبه‌ت به‌خۆی نوسیویه‌تی، "به‌شێوه‌یه‌كی گشتی هاوڵاتیانی ئه‌م هه‌رێمه‌ ده‌توانن داواكاری بۆ وه‌رگرتنی ناسنامه‌ی روسی پێشكه‌شبكه‌ن و ببنه‌ هاوڵاتی روسیا، چونكه‌ ئه‌م هه‌رێمه‌ ده‌بێته‌ به‌شێك له‌ سنوره‌كانی خاكی فیدراسیۆنی روسیا".
به‌رپرسانی ئۆكرانیا چه‌ندینجار هۆشداریاندا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی مۆسكۆ ده‌یه‌وێت به‌شێوه‌یه‌كی نا دروست، ریفراندۆمێك له‌و ناوچانه‌ رێكبخات كه‌ له‌ ژێر كۆنترۆڵی خۆین 
هه‌روه‌ها، به‌رپرسانی ئۆكرانیا چه‌ندینجار هۆشداریاندا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی مۆسكۆ ده‌یه‌وێت به‌شێوه‌یه‌كی نا دروست، ریفراندۆمێك له‌و ناوچانه‌ رێكبخات كه‌ له‌ ژێر كۆنترۆڵی خۆین و ده‌شیه‌وێت هه‌رێمی خێرسن و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری بكاته‌ به‌شێك له‌ سنوره‌كانی فیدراسۆنی روسیا.

پێشتریش دمێتری پیسكۆڤ، وته‌بێژی كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی روسیا "كرێملن" رایگه‌یاندبو، داهاتوی ئه‌و ناوچانه‌ی كۆنترۆڵكراون له‌ژێر ده‌ستی هاوڵاتیانی ئه‌و ناوچانه‌ خۆیاندایه‌ و ده‌بێت خۆیان چاره‌نوسی خۆیان دیاری بكه‌ن.