کەشناسی هەرێم: سبەی ئەگەری بەرزبونەوەی تۆزێکی سوک هەیە

11:04 - 20/05/2022

1750جار خوێندراوەتەوە

خەندان-
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم رایدەگەیەنێت، سبەی لە بەشێک لە ناوچەکانی هەرێم ئەگەری بەرزبونەوەی تۆزێکی سوک هەیە، بەڵام لە پارێزگای دهۆک ئاسمان ساماڵ دەبێت.

 ئەمڕۆ لە پارێزگای هەڵەبجە، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم بڵاویکردوەتەوە،" ئەمڕۆ لە پارێزگای هەڵەبجە، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لەگەڵ بونی تۆزو خۆڵێکى سوک لەکاتەکانی نیوەڕۆدا پاشان  کاریگەریەکەی نامێنێت، سبەی شەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەوردەبێت لەگەڵ بونى تۆزێکى سوک.

سبەینێ ئاسمان ساماڵ و  پەڵە هەور دەبێت

رونیشیکردوەتەوە،" ئەمڕۆ لەپارێزگای کەرکوک ئاسمان ساماڵ و  پەڵە هەور دەبێت، لەگەڵ بونی خۆڵێکى سوک، سبەینێ ئاسمان ساماڵ و  پەڵە هەور دەبێت، لەگەڵ بونی خۆڵێکى سوک".

ئەمڕۆ لەپارێزگای دهۆک  ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت

ئاشکراشیکردوە،" ئەمڕۆ لەپارێزگای دهۆک  ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، بۆ سبەیش  ئاسمان ساماڵ دەبێت".

ئاسمان ساماڵ و  پەڵە هەور دەبێت، لەگەڵ بونی خۆلێکى سوک بە تایبەتى لە کاتەکانى دوای نیوەڕۆدا

سەبارەت بە کەشوهەوای پارێزگای سلێمانی کەشناسی ئاماژەی بەوەداوە،"  ئاسمان ساماڵ و  پەڵە هەور دەبێت، لەگەڵ بونی خۆلێکى سوک بە تایبەتى لە کاتەکانى دوای نیوەڕۆدا، ئاسمان ساماڵ پەڵە هەور دەبێت لەگەڵ بونى تۆزێکى  سوک بە درێژایى کاتەکان".

ئاسمان ساماڵ دەبێت، لەگەڵ بونی تۆزێکی سوک بەدرێژایى کاتەکان

هاوکات لە سنوری پارێزگای هەولێر،" ئاسمان لەزۆربەى کاتەکان ساماڵ دەبێت، لەگەڵ بونی تۆزێکی سوک بەدرێژایى کاتەکان، ئاسمان ساماڵ دەبێت، لەگەڵ بونی تۆزێکی سوک بەدرێژایى کاتەکان".