ئەمریکا: دەتوانرێت نیگەرانییەکانی تورکیا لەبارەی بەئەندامبونی سوید و فینلاند لە ناتۆ چارەسەربکرێت

10:48 - 20/05/2022

1121جار خوێندراوەتەوە

خەندان-
راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمەریکا رایدەگەیەنێت دەتوانرێت ئەو نیگەرانییە ئەمنییانەی تورکیا سەبارەت بە ئەندامێتی سوید و فینلاند لە ناتۆ بۆ دروستبوە لەرێگەی گفتوگۆوە چارەسەر بکرێن.

 جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا، لەگەڵ سەرکردەکانی سوید و فینلاند کۆبوەتەوە

جەیک سولیڤان، راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمەریکا رایگەیاندوە،" جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا، لەگەڵ سەرکردەکانی سوید و فینلاند کۆبوەتەوە، جەختی لەوە کردەوە کە ئەمریکا بە تەواوی پشتیوانی لە پرۆسەی ئەندامێتی هەردو وڵات دەکات لە پەیمانی باکوری ئەتڵەسی(ناتۆ).

 نیگەرانییەکانی تورکیا سەبارەت بە فینلەندا و ئەندامێتی سوید لە ناتۆ، دەتوانرێت گفتوگۆی لەسەر بکرێت و چارەسەر بکرێت

رونیشیکردوەتەوە،" ئێمە پێمان وایە نیگەرانییەکانی تورکیا سەبارەت بە فینلەندا و ئەندامێتی سوید لە ناتۆ، کە لەلایەن سەرکۆماری تورکیا، ئەردۆگان و بەرپرسانی دیکەوە خراوەتەڕو، دەتوانرێت گفتوگۆی لەسەر بکرێت و چارەسەر بکرێت".

سەرۆکی فینلاند و سەرۆکوەزیرانی سوید کە بەنیازن راستەوخۆ لەگەڵ سەرکۆمار ئەردۆگان کۆببنەوە

ئاشکراشیکردوە،" ئەنتۆنی بلینکن لەگەڵ ھاوتا تورکەکەی، مەولود چاوشئۆغڵو کۆبونەتەوە و  رایگەیاندوە ئەمڕۆ سەرۆکی فینلاند و سەرۆکوەزیرانی سوید کە بەنیازن راستەوخۆ لەگەڵ سەرکۆمار ئەردۆگان کۆببنەوە".

ئەمریکا نیازی نییە راستەوخۆ لەگەڵ سەرکۆماری تورکیا  قسە بکات بۆ چارەسەری ئەو پرسە 

جەختیلەوەشکردوە،" ئەمریکا نیازی نییە راستەوخۆ لەگەڵ سەرکۆماری تورکیا  قسە بکات بۆ چارەسەری ئەو پرسە، ئەم پرسە لە راستیدا پرسێکە کە پێویستە لە نێوان تورکیا و فینلاند و سوید چارەسەر بکرێت".

چوارشەممە، 18ی ئایار/5ی 2022، هەریەکە لە کلاوس کۆرهۆنین و ئاکسیل یارنهۆڤ، باڵیۆزانی فینلاند و سوید لە ناتۆ داواکاری فەرمی بەئەندامبونیان پێشکەش بە یانس ستۆڵتنبێرگ، سکرتێری گشتی ناتۆ کرد.

هاوکات ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان ئه‌ردۆغان ڕایگه‌یاندبو، سوید و فینلاند هه‌ڵوێستێكی ڕون له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و ڕێكخراوه‌ تیرۆریستیانه‌دا نیشان ناده‌ن كه‌ توركیا له‌ دژیان شه‌ڕ ده‌كات به‌تایبه‌ت په‌كه‌كه‌، هه‌ر بۆیه‌ش ئه‌نقه‌ره‌ ناتوانێت له‌م قۆناغه‌دا ڕازی بێت به‌ ئه‌ندامبونیان به‌ ناتۆ.