کۆشکی ئێلیزێ: حکومەتی نوێی فرەنسا رادەگەیەندرێت

09:51 - 20/05/2022

705جار خوێندراوەتەوە

خەندان-
بڕیارە ئەمڕۆ لە کۆشکی ئێلیزێ، حکومەتی نوێی فرەنسا بە سەرۆکایەتی ئێلیزابێس بۆرن رابگەیەندرێت و رۆژی دوشەممەی داهاتوش یەکەمین کۆبونەوەی ئەنجامبدات.

دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ حکومەتی نوێی فرەنسا بە سەرۆکایەتی ئیلیزابێس بۆرن رادەگەیەندرێت

ئەمڕۆ هەینی، کۆشکی ئێلیزێ لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردوەتەوە،" دوای چەند رۆژێک لە چاوەڕوانیکردن، دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ حکومەتی نوێی فرەنسا بە سەرۆکایەتی ئیلیزابێس بۆرن رادەگەیەندرێت و رۆژی دوشەممەی داهاتوش یەکەمین کۆبونەوەی خۆی سازدەکات".

ئیلیزابێس بۆرن، لەدایکبوی 18-4-1961ە ، باوکی رەچەڵەک جولەکەی روسیایە

ئیلیزابێس بۆرن، لەدایکبوی 18-4-1961ە ، باوکی رەچەڵەک جولەکەی روسیایە، دایکی فرەنسییە و لەدوای جەنگی دوەمی جیهانییەوە لە فرەنسا ژیاون، هاوسەرگیریکردوە و جیابوەتەوە و خاوەنی کوڕێکە.

ئیمانوێل ماکرۆن ئیلیزابێس بۆرن کە لە حکومەتی پێشودا وەزیری کار بو راسپارد بۆ دروستکردنی کابینەی نوێی حکومەت

لەدوای سەرکەوتنەوەی لە هەڵبژاردنە سەرۆکایەتیەکەی وڵاتەکەی، ئیمانوێل ماکرۆن ئیلیزابێس بۆرن کە لە حکومەتی پێشودا وەزیری کار بو راسپارد بۆ دروستکردنی کابینەی نوێی حکومەت.

دوای 30 ساڵ ژنێک دەبێتەوە سەرۆک وەزیران

بەگوێرەی هەواڵی میدیا فرەنسییەکان، بۆرن، دەبێتە یەکەمین سەرۆک وەزیرانی ژن لە فرەنسا دوای تێپەڕبونی 30ساڵ، کە لەنێوان ساڵانی 1991 بۆ کۆتاجار لەکاتی سەرۆک فرانسۆ میتران، ئیدیت کریسۆن راسپێردرا بۆ پێکهێنانی حکومەت.