خەندان-
پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت، هەر زانیاری و بابەتێک پەیوەست بە ڕۆڵی دەستەی سەرۆکایەتی و ئەندامانی بەڕێزی پەرلەمان و کاری لێژنەکان و بەڕێوەچونی دانیشتنەکانی پەرلەمان بە فەرمی لە ماڵپەری پەرلەمانی کوردستان بڵاونەکرابنەوە ، ڕاست نین و ئامانج لێیان چەواشەکاری و بەلاڕێدابردنی کاری دامەزراوەی پەرلەمانە.
بەڕێوەچوونی دانیشتنەکانی پەرلەمان بە فەرمی لە ماڵپەری پەرلەمانی کوردستان بڵاونەکرابنەوە ، ڕاست نین و ئامانج لێیان چەواشەکاری و بەلاڕێدابردنی کاری دامەزراوەی پەرلەمانە
بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردوەتەوە،" لەلایەن هەندێ ڕێکخراو و ناوەندەوە ناوبەناو بەناوی هەڵسەنگاندن بۆ ڕۆڵ و بەشداری و ئەدای پەرلەمان و ئەندامانی بەڕێزی پەرلەمان دەکرێت، بەداخەوە وێڕای چەندینجار ڕوونکردنەوەی پێویست لە دانیشتنەکانی پەرلەمان، دوپاتی دەکەینەوە کە هەر زانیاری و بابەتێک پەیوەست بە ڕۆڵی دەستەی سەرۆکایەتی و ئەندامانی بەڕێزی پەرلەمان و کاری لێژنەکان و بەڕێوەچوونی دانیشتنەکانی پەرلەمان بە فەرمی لە ماڵپەری پەرلەمانی کوردستان بڵاونەکرابنەوە ، ڕاست نین و ئامانج لێیان چەواشەکاری و بەلاڕێدابردنی کاری دامەزراوەی پەرلەمانە.
ئینستیتیوتی پەی بۆ په‌روه‌رده و گه‌شه‌پێدان راپۆرتی چاودێریی و هه‌ڵسه‌نگاندنی كاره‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان، راپۆرتی نۆیەمی بڵاوكرده‌وه
ئەمە لەکاتێکدایە، دوێنێ پێنجشەممە، ئینستیتیوتی پەی بۆ په‌روه‌رده و گه‌شه‌پێدان راپۆرتی چاودێریی و هه‌ڵسه‌نگاندنی كاره‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان، راپۆرتی نۆیەمی بڵاوكرده‌وه.
هیچ په‌رله‌مانتارێك هیچ یادداشتێكى به‌مه‌به‌ستى پرساندنى سه‌رۆكى حكومه‌ت، جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌ت، وه‌زیرێك یا هه‌ر به‌رپرسێكى تر واژۆ نه‌كردوه
پەی لە راپۆرتەکەیدا ئاماژەی بەوەداوە، له ماوه‌ى یه‌ك ساڵى هه‌ردو خولى گرێدانى پاییزه‌و به‌هاره‌ى ساڵى 2021 دا هیچ په‌رله‌مانتارێك هیچ یادداشتێكى به‌مه‌به‌ستى پرساندنى سه‌رۆكى حكومه‌ت، جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌ت، وه‌زیرێك یا هه‌ر به‌رپرسێكى تر واژۆ نه‌كردوه كه بۆ سه‌رۆكایه‌تى به‌رز بكاته‌وه به‌مه‌به‌ستى لێپرسینه‌وه‌ى.
ئه‌م دامه‌زراوه گرنگه، خول له‌دواى خول و سات له‌دواى سات له‌لایه‌ك لاوازتر ده‌بێت
لەبەشێکی دیکەشدا ئئاشکرایکردوە،" ئه‌م دامه‌زراوه گرنگه، خول له‌دواى خول و سات له‌دواى سات له‌لایه‌ك لاوازتر ده‌بێت و له‌لایه‌كى تره‌وه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتى جێبه‌جێكردنه‌وه بێبایهختر ده‌كرێت، ئه‌وه‌تا په‌رله‌مانى كوردستان زۆرترین پسپۆریی (یاسا)ى تیادایه كه (26) په‌رله‌مانتارن، جگه له‌مه له‌نێو راوێژكاره‌كانى په‌رله‌مانیشدا زۆرترینیان هه‌مان پسپۆرییان هه‌یه، سه‌ربارى ئه‌مانه بۆردێكى راوێژكاریی به گرێبه‌ستیش له (9) مامۆستاى زانكۆ پێكهێنراوه له په‌رله‌مان، كه‌چى له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌شدا كوالیتى ئه‌و یاسایانه‌ى ده‌ریده‌كه‌ن نزمه‌و پڕن له بۆشایی و كه‌له‌به‌ر و هه‌ربۆیه زۆرینه‌یان به‌ر له‌وه‌ى جێبه‌جێ بكرێن داواى هه‌مواریان ده‌كرێته‌وه. بۆ مه‌سه‌له‌ى به‌كه‌م سه‌یركردن و بێبایه‌خ كردنى دامه‌زراوه‌كه‌ش، ئه‌وه‌تا زۆرینه‌ى یاساكانى جێبه‌جێناكرێن، بڕیاره‌كانى بڕناكهن، ده‌سه‌ڵاتى جێبه‌جێكردن گوێیان لێناگرێت و به‌ده‌م بانگهێشت و داواكارییه‌كانیانه‌وه ناچێت و له‌ته‌مه‌نى ئه‌م پهرلهمانهشدا پرۆژه یاساى بودجه‌ى بۆ نهناردون".