کەربەلا؛ رفێنەرێک دەستگیرکرا و رفێندراوێکیش ئازادکرا

09:00 - 20/05/2022

1020جار خوێندراوەتەوە

خەندان-
پۆلیسی کەربەلا، دەستگیرکردنی رفێنەرێکی راگەیاند کەلەیەکێک لە ناوچەکانی پارێزگاکە ژنێکی رفاندبو، لەهەمان کاتیشدا توانرا رفێندراوەکە رزگاربکرێت.

پرۆسەی گەڕان بەدوای رفێندراوەکەدا لەسەرجەم شوێنەکانی پارێزگاکە دەستیپێکرد

ئەمڕۆ هەینی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی کەربەلا بڵاویکردوەتەوە،" دوای ئەوەی لەلایەن هاوڵاتییەکەوە ئاگادارکراینەوە کە ژنەکەی رفێندراوە، بە سەرپەرشتی فەرماندەیی پۆلیسی کەربەلا و لیوا ئەحمەد عەلی زوینی و سەرجەم بەشەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکە، پرۆسەی گەڕان بەدوای رفێندراوەکەدا لەسەرجەم شوێنەکانی پارێزگاکە دەستیپێکرد".

لەماوەیەکی کەمدا توانرا رفێنەرەکە دەستگیربکرێت

رونیشیکردەوە،" لەماوەیەکی کەمدا توانرا رفێنەرەکە دەستگیربکرێت و رفێندراوەکەش بە سەلامەتی رزگاربکرێت و بگەڕێتەوە ناو خێزانەکەی".

دوای تەواوبونی رێکارەکان تۆمەتبار رادەستی دادگا دەکرێت

ئاشکراشیکردوە،" دوای تەواوبونی رێکارەکان تۆمەتبار رادەستی دادگا دەکرێت بە مەبەستی بڕیاردان لەبارەیەوە".

بەگوێرەی ماددەی 423ی یاسای سزادانی عێراقی، هەر کەسێک هەڵبستێت بە رفاندنی کەسێک لە رەگەزی مێ، سزادەدرێت بە زیندانیکردن کە لە 15 ساڵ زیاتر نەبێت، بەڵام گەر لەکاتی رفاندن ئازاری درا یان دەستدرێژی کرایە سەر سزاکە سەردەکێشێت بۆ لەسێدارەدان.