خه‌ندان-
به‌رپرسانی ته‌ندروستی هه‌ریه‌ك له وڵاتانی سوید و ئیتاڵیا ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه رایانگه‌یاند، یه‌كه‌م حاڵه‌تی توشبونی هاوڵاتیانیان به ڤایرۆسی كوشنده‌ی مه‌یمون "Monkeypox" تۆماركردوه كه یه‌كێكیان له شاری رۆما و ئه‌وی دیكه‌شیان له ستۆكهۆڵمی پایته‌ختی سویده و له ئێستاشدا له‌ژێر چاودێری پزیشكیدان و هۆشداریش ده‌ده‌ن له بڵاوبونه‌وه‌ی ئه‌و ڤایرۆسه به ته‌واوی ئه‌وروپادا.
به‌رپرسانی ته‌ندروستی هه‌ریه‌ك له وڵاتانی سوید و ئیتاڵیا رایانگه‌یاند، یه‌كه‌م توشبویان به ڤایرۆسی كوشنده‌ی مه‌یمون "Monkeypox" تۆماركردوه كه یه‌كێكه له ڤایرۆسه مه‌ترسیدار و كوشنده‌كان و هۆشداری له بڵاوبونه‌وه‌ی به‌رفراوانی ده‌ده‌ن.
له ناوچه‌كانی نزیك له ستۆكهۆڵمی پایته‌خته‌وه یه‌كه‌م كه‌یسی توشبونیان به ڤایرۆس مه‌یمون "Monkeypox" تۆمار كردوه
له‌وباره‌یه‌شه‌وه به‌رپرسانی ته‌ندروستی سوید رایانگه‌یاند، له ناوچه‌كانی نزیك له ستۆكهۆڵمی پایته‌خته‌وه یه‌كه‌م كه‌یسی توشبونیان به ڤایرۆس مه‌یمون "Monkeypox" تۆمار كردوه و هێشتا سه‌رچاوه‌ی توشبونی ئه‌و كه‌سه به ڤایرۆسه‌كه نازانن و لێكۆڵینه‌وه‌ی چڕیان ده‌شتپێكردوه.
پاش ئه‌نجامدانی پشكنین ده‌ركه‌وتوه ئه‌و كه‌سه هه‌ڵگری ڤایرۆسی مه‌یمون "Monkeypox" و له ئێستاشدا به‌شێوه‌یه‌ك ته‌نها له ژێر چاودێری پزیشكاندایه
هه‌روه‌ها، په‌یمانگای نه‌خۆشییه گوازراوه‌كانی لازارۆ سپاڵانازانی له رۆمای پایته‌ختی ئیتاڵیا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردوه، هاوڵاتییه‌ك سه‌ردانی كردون كه ماوه‌یه‌ك له دورگه‌كانی كه‌ناریی ماوه‌ته‌وه و پاش ئه‌نجامدانی پشكنین ده‌ركه‌وتوه ئه‌و كه‌سه هه‌ڵگری ڤایرۆسی مه‌یمون "Monkeypox" و له ئێستاشدا به‌شێوه‌یه‌ك ته‌نها له ژێر چاودێری پزیشكاندایه.
یه‌كێتی ئه‌وروپا به‌وردی چاودێری بارودۆخه‌كه ده‌كه‌ت و به پێویستی ده‌زانن ئه‌و كه‌سانه‌ی كه توشبوی ڤایرۆسه‌كه‌ن به‌شێوه‌یه‌كی ته‌واوله هاوڵاتیانی دیكه دابڕێندرێن
یه‌كێتی ئه‌وروپاش به‌وردی چاودێری بارودۆخه‌كه ده‌كه‌ت و به پێویستی ده‌زانێت ئه‌و كه‌سانه‌ی كه توشبوی ڤایرۆسه‌كه‌ن به‌شێوه‌یه‌كی ته‌واو له جیهان و هاوڵاتیانی دیكه دابڕێندرێن، به‌زوترین كاتیش سه‌رچاوه، هۆیه‌كانی بڵاوبونه‌وه و توشبونی ئه‌و دوكه‌سه له سوید و ئیتاڵیا بدۆزرێنه‌وه پێش ئه‌وه‌ی كاره‌سات دروستببێت.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌وه بریتانیا 9 (نۆ) حاڵه‌ت و ئیپانیان و پرتوگال و كه‌نه‌دا چه‌ند حاڵه‌تێكی توشبونیان راگه‌یاند.
ڤایرۆسی مه‌یمون "Monkeypox"، یه‌كێكه له ڤایرۆسه مه‌ترسیداره‌كان و به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له نێو مه‌یمونه‌كان له جۆری مه‌كاك-دا بڵاو ده‌بێته‌وه و ده‌گوازرێته‌وه بۆ ئاژه‌ڵانی دیكه و ده‌كرێت بۆ مرۆڤیش زۆر به خێرای بگوازرێته‌وه، تالێهاتن، ئازاری سه‌ر، ئازاری جومگه‌كان و گه‌وره‌بونی لیمفه گرێیه‌كان و هه‌ستكردن به ماندویه‌تی نیشانه‌كانی ئه‌م ڤایرۆسه‌ن.