خه‌ندان-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی پارێزگای دهۆك رایگه‌یاند، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه له‌ئه‌نجامی ڕوداوێكی هاتوچۆ له‌سنوری قه‌زای ئاكرێ، كه‌سێك مرد و 3 (سێ) كه‌سی دیكه‌ش برینداربون.
ئازاد ته‌ها وته‌بێژی هاتوچۆی دهۆك، له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه روداوێكی هاتوچۆ له‌جۆری وه‌رگه‌ڕان له‌سه‌ر رێگای سه‌ره‌كی قه‌ندیل له‌نزیك گوندی (بیێ)ی سه‌ر به‌ناحیه‌ی بجێل رویدا.
له‌ئه‌نجامی روداوه‌كه كه‌سێك كۆتایی به‌ژیانی هات
وتیشی، "له‌ئه‌نجامی روداوه‌كه كه‌سێك كۆتایی به‌ژیانی هات و 3 (سێ) كه‌سی دیكه‌ش برینداربون".
له‌ڕوداوێكی دیكه‌ی هاتوچۆدا، نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ، له‌سه‌ر رێگای نێوان هه‌ولێر- خه‌بات، شۆفێرێك كۆتایی به‌ژیانی هات، هاتوچۆی هه‌ولێریش رایگه‌یاند، هۆكاری سه‌ره‌كی روداوه‌كه‌ش بۆ تیژڕه‌وی ده‌گه‌ڕێته‌وه.