خه‌ندان-
ئینستیتیوتی په‌ی بۆ په‌روه‌رده و گه‌شه‌پێدان راپۆرتی چاودێریی و هه‌ڵسه‌نگاندنی كاره‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان، راپۆرتی نۆیەمی بڵاوكرده‌وه و به‌گوێره‌ی راپۆرته‌كه‌ش، ئه‌م دامه‌زراوه گرنگه، خول له‌دواى خول و سات له‌دواى سات له‌لایه‌ك لاوازتر ده‌بێت و له‌لایه‌كى تره‌وه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتى جێبه‌جێكردنه‌وه بێ بایه‌ختر ده‌كرێت.
ئینستیتیوتی په‌ی بۆ په‌روه‌رده و گه‌شه‌پێدان راپۆرتی چاودێریی و هه‌ڵسه‌نگاندنی كاره‌كانی په‌رله‌مان له‌چوارچێوه‌ی راپۆرتی هه‌شته‌مدا بڵاویكردوه‌ته‌وه، هسهروبهندی كاتی ته‌واوبونی ماوه‌ی ئه‌م خوله‌یدا، سه‌رۆكی په‌رله‌مان داوای درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی ته‌مه‌نی په‌رله‌مان ده‌كات و به‌هاوكاری لایه‌نی به‌رامبه‌ر كه پارتی دیموكراتی كوردستانه، به‌مه‌ش پرسیاری ئه‌وه دێته كایه ئاخۆ په‌رله‌مانێك له‌ماوه‌ی ته‌مه‌نی ئاسایی خۆیدا نه‌یتوانیبێت كاره‌كانی بكات بۆچی ده‌بێت ته‌مه‌نی درێژ ده‌كه‌نه‌وه؟، یا ته‌مه‌نی ئه‌و حكومه‌ته درێژده‌كه‌نه‌وه كه به حكومه‌تی قه‌یران ناسراوه؟ یان ته‌مه‌نی ئه‌و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمه درێژ ده‌كه‌نه‌وه كه خۆی له‌ئاست پرس و گرفته‌كان ناكات به خاوه‌ن؟ یان ته‌مه‌نی خۆیان وه‌ك ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و ئه‌ندامان درێژ ده‌كه‌نه‌وه تا به‌رده‌وامبن له وه‌رگرتنی موچه‌و ئیمتیازاته‌كانیان؟".
كۆتا ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌یه سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان جوامێرانه بچێته مه‌یدان و قبوڵی نه‌كات دامه‌زراوه‌یه‌ك به نایاسایی ته‌مه‌نی درێژ بكرێته‌وه كه ئیشی پێ ناكرێت
ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕو، "كۆتا ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌یه سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان جوامێرانه بچێته مه‌یدان و قبوڵی نه‌كات دامه‌زراوه‌یه‌ك به نایاسایی ته‌مه‌نی درێژ بكرێته‌وه كه ئیشی پێ ناكرێت، موچه‌و ئیمتیازه‌كانی خۆی بخاته لاوه‌و ده‌ستله‌كار بكێشێته‌وه، له هه‌مان كاتدا ئه‌ندامانی په‌رله‌مان هاوشانی ده‌ست له‌كار بكێشنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به ئیجباری حزبه‌كانیان ناچار بكه‌ن رێك بكه‌ون و هه‌ڵبژاردن بكرێت، هه‌روه‌ك له بڕگه‌ی چواره‌می مادده‌ی (10) ی یاسای ژماره (1)ی سالی 2005 ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمدا هاتوه دهڵێَ ئه‌گه‌ر زۆرینه‌ی ئه‌ندامان ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه ده‌بێت له‌ماوه‌ی دو مانگدا هه‌ڵبژاردن بكرێت. هه‌رچه‌نده له‌و كاته‌شدا كێشه‌ی نه‌بونی كۆمسیۆن دێته كایه‌وه، به‌ڵام زۆر ئاساییه كۆمسیۆنی هه‌لبژاردنه‌كانی عیراق هه‌لبژاردنه‌كه ئه‌نجام بده‌ن چونكه دۆخێكی له‌ناكاوه".
پێویسته په‌رله‌مان به‌ده‌ستێك كاره‌كانی خۆی بكاته‌وه‌و به‌ده‌سته‌كه‌ی تریشی هه‌وڵی سازان بدات له‌و پرسانه‌ی كه پێویستن
ئینستیتیوتی په‌ی بۆ په‌روه‌رده و گه‌شه‌پێدان راپۆرتی چاودێریی و هه‌ڵسه‌نگاندنی كاره‌كانی په‌رله‌مانی ئه‌وه‌شی راگه‌یاندوه، "حكومه‌ت له غیابی په‌رله‌مان ئه‌وه‌نده‌ی دیكه ده‌كه‌وێته وێزه‌ی هاوڵاتیان، بۆیه پێویسته په‌رله‌مان به‌ده‌ستێك كاره‌كانی خۆی بكاته‌وه‌و به‌ده‌سته‌كه‌ی تریشی هه‌وڵی سازان بدات له‌و پرسانه‌ی كه پێویستن، هه‌رچه‌نده پێمان وایه هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای هه‌لبژاردن گرنگه، به‌لام ناكرێت به بیانوی به‌دیموكراسی كردنی یاساكه ناوه‌ندێكی دیموكراسی په‌رله‌مانه په‌ك بخرێت".
ئه‌م دامه‌زراوه گرنگه، خول له‌دواى خول و سات له‌دواى سات له‌لایه‌ك لاوازتر ده‌بێت و له‌لایه‌كى تره‌وه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتى جێبه‌جێكردنه‌وه بێبایهختر ده‌كرێت
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، "ئه‌م دامه‌زراوه گرنگه، خول له‌دواى خول و سات له‌دواى سات له‌لایه‌ك لاوازتر ده‌بێت و له‌لایه‌كى تره‌وه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتى جێبه‌جێكردنه‌وه بێبایهختر ده‌كرێت، ئه‌وه‌تا په‌رله‌مانى كوردستان زۆرترین پسپۆریی (یاسا)ى تیادایه كه (26) په‌رله‌مانتارن، جگه له‌مه له‌نێو راوێژكاره‌كانى په‌رله‌مانیشدا زۆرترینیان هه‌مان پسپۆرییان هه‌یه، سه‌ربارى ئه‌مانه بۆردێكى راوێژكاریی به گرێبه‌ستیش له (9) مامۆستاى زانكۆ پێكهێنراوه له په‌رله‌مان، كه‌چى له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌شدا كوالیتى ئه‌و یاسایانه‌ى ده‌ریده‌كه‌ن نزمه‌و پڕن له بۆشایی و كه‌له‌به‌ر و هه‌ربۆیه زۆرینه‌یان به‌ر له‌وه‌ى جێبه‌جێ بكرێن داواى هه‌مواریان ده‌كرێته‌وه. بۆ مه‌سه‌له‌ى به‌كه‌م سه‌یركردن و بێبایه‌خ كردنى دامه‌زراوه‌كه‌ش، ئه‌وه‌تا زۆرینه‌ى یاساكانى جێبه‌جێناكرێن، بڕیاره‌كانى بڕناكهن، ده‌سه‌ڵاتى جێبه‌جێكردن گوێیان لێناگرێت و به‌ده‌م بانگهێشت و داواكارییه‌كانیانه‌وه ناچێت و له‌ته‌مه‌نى ئه‌م پهرلهمانهشدا پرۆژه یاساى بودجه‌ى بۆ نهناردون".
هیچ په‌رله‌مانتارێك هیچ یادداشتێكى به‌مه‌به‌ستى پرساندنى سه‌رۆكى حكومه‌ت، جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌ت، وه‌زیرێك یا هه‌ر به‌رپرسێكى تر واژۆ نه‌كردوه
له‌به‌شێكی دیكه‌ی راپۆرته‌كه‌دا هاتوه، "له ماوه‌ى یه‌ك ساڵى هه‌ردو خولى گرێدانى پاییزه‌و به‌هاره‌ى ساڵى 2021 دا هیچ په‌رله‌مانتارێك هیچ یادداشتێكى به‌مه‌به‌ستى پرساندنى سه‌رۆكى حكومه‌ت، جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌ت، وه‌زیرێك یا هه‌ر به‌رپرسێكى تر واژۆ نه‌كردوه كه بۆ سه‌رۆكایه‌تى به‌رز بكاته‌وه به‌مه‌به‌ستى لێپرسینه‌وه‌ى".
بۆ خوێندنه‌وه‌ی ده‌قی راپۆرته‌كه‌ی ئینستتیوتی په‌ی بۆ په‌روه‌رده‌و گه‌شه‌پێدان كلیك لێره بكه