خه‌ندان-
وه‌زاره‌تی به‌رگری روسیا ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه رایگه‌یاند، ته‌نها له 24 كاتژمێری رابردودا 771 (حه‌وتسه‌د و حه‌فتا و یه‌ك) سه‌ربازی ئۆكرانیا خۆیان راده‌ست كردوه و به‌و ژماره‌یه‌ش كۆی ئه‌و سه‌ربازانه‌ی كه له 16ی (ئایار/5)ی ئه‌مساڵه‌وه خۆیان راده‌ست كردوه 1.730 (هه‌زار و حه‌وتسه‌د و سی) سه‌ربازی بون.
له دوێنێوه تا ئێستا 800 (ههستسهد) سه‌ربازی ئۆكرانیا له كارگه‌ی ئازۆڤستال خۆیان راده‌ستی هێزه‌كانی روسیا كردوه
به‌پێی تۆڕی هه‌واڵی
BBC، وه‌زاره‌تی به‌رگری روسیا له راگه‌یاندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، هێزه‌كانیان له دوێنێوه رابردوه‌وه تا ئێستا 800 (ههستسهد) سه‌ربازی ئۆكرانیا له كارگه‌ی ئهلهمۆنیۆمی ئازۆڤستال له شاری ماریۆپۆڵ خۆیان راده‌ستی هێزه‌كانیان كردوه.
له 16ی (ئایار/5)ی ئه‌مساڵه‌وه زیاتر له 1.730 (هه‌زار و حه‌وتسه‌د و سی) سه‌ربازی ئۆكرانیا له‌نێو كارگه‌ی ئازۆڤستالهوه خۆیانیان راده‌ستی هێزه‌كانی روسیا كردوه
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، له 16ی (ئایار/5)ی ئه‌مساڵه‌وه زیاتر له 1.730 (هه‌زار و حه‌وتسه‌د و سی) سه‌ربازی ئۆكرانیا كه له كارگه‌ی ئهلهمۆنیۆمی ئازۆڤستالهوه برهگریان ده‌كرد خۆیانیان راده‌ستی هێزه‌كانی روسیا كردوه كه له‌و ژماره‌یه 80 (هه‌شتا) سه‌ربازیان برینداربون.
771 (حه‌وتسه‌د و حه‌فتا و یه‌ك) سه‌ربازیان له‌نێو كارگه‌ی ئازۆڤستالدا ماونه‌ته‌وه
له به‌رامبه‌ریشدا وه‌زاره‌تی به‌رگری ئۆكرانیا رایگه‌یاند، 771 (حه‌وتسه‌د و حه‌فتا و یه‌ك) سه‌ربازیان له‌نێو كارگه‌ی ئازۆڤستالدا ماونه‌ته‌وه و به‌هیچ شێوه‌یه‌كی خۆ به‌ده‌سته‌وه‌دان به‌رامبه‌ر هێزه‌كانی روسیا ره‌تكردوه‌ته‌وه و به‌رده‌وامیش ده‌بن له به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی هێزه‌كانی مۆسكۆ و هه‌روه‌ها، ده‌یانه‌وێت له رێگه‌ی رێكه‌وتنێكی ئالأَوگۆڕكردنی دیله‌وه ئه‌و سه‌ربازانه‌یان بگێڕنه‌وه كیێڤ.