خه‌ندان-
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی هه‌رێمی كوردستان زانیاری نوێی له‌باره‌ی پرۆژه‌ی دروستكردنی 20.000 (بیست هه‌زار) یه‌كه‌ی نیشته‌جێبون به‌شێوه‌ی شوقه و پێدانی به‌هاوڵاتیان به‌قیستی درێژخایه‌ن خسته‌ڕو و راشیگه‌یاند، "سه‌رۆك وه‌زیران فه‌رمانی كردوه، ئه‌وانه‌ی ئه‌و یه‌كه نیشته‌جێیانه وه‌رده‌گرن ده‌بێت 100% شایه‌ن بن و به خه‌ڵكی هه‌ژار و كه‌مده‌رامه‌ت بدرێن كه پێشتر هیچ جۆره قازانجێكیان له هیچ ئۆفه‌رێكی حكومه‌ت نه‌كردبێت".
محه‌مه‌د شوكری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان له‌دیدارێكدا له‌گه‌ڵ فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری رایگه‌یاند، به بڕیاری سه‌رۆك وه‌زیران، 20.000 (بیست هه‌زار) یه‌كه‌ی نیشته‌جێبون له‌سه‌ر شێوه‌ی شوقه بۆ هه‌مو هه‌رێمی كوردستان دروست ده‌كرێت، له‌ئێستاشدا ڕێكاره‌كانی دروستكردن و پێوه‌ر و دابه‌شكردنیان له‌سه‌ر هه‌مو هه‌رێمی كوردستان ده‌ستپێكراوه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته سه‌ره‌تا له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌كانمان له پارێزگه و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان دانیشتین و دواتریش ئه‌و فهرمانگهیانه له‌گه‌ڵ پارێزگه و ئیداره سه‌ربه‌خۆ و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كۆبونه‌وه، تا بتوانرێ زه‌وی بۆ ئه‌م شوقانه ده‌ستنیشان بكرێت".
هه‌وڵ ده‌ده‌ین له ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌باشترین كوالێتی ئه‌م شوقانه دروست بكرێن،
وتیشی، "تا ئێستا نرخی شوقه‌كان دیاری نه‌كراوه، به‌ڵام بێگومان هه‌رزان ده‌بن له‌گه‌ڵ پێشه‌كییه‌كی كه‌م بۆ ئه‌وه‌ی كاریگه‌ریی له‌سه‌ر داهاتی هاوڵاتیان نه‌كات و قیستێكی مانگانه‌ی كه‌م و درێژخایه‌نیشی هه‌یه، بۆیه هه‌وڵ ده‌ده‌ین له ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌باشترین كوالێتی ئه‌م شوقانه دروست بكرێن، سه‌رۆك وه‌زیران فه‌رمانی داوه ئه‌وانه‌ی ئه‌و یه‌كه نیشته‌جێیانه وه‌رده‌گرن ده‌بێ 100% شایه‌ن بن و به خه‌ڵكی هه‌ژار و كه‌مده‌رامه‌ت بدرێن كه پێشتر هیچ جۆره قازانجێكیان له هیچ ئۆفه‌رێكی حكومه‌ت نه‌كردبێت".
به فه‌رمانی سه‌رۆك وه‌زیران نابێت وه‌رگرتنه‌كه هیچ پێشێلكارییه‌كی تێدا بێت چونكه ڕێكاری یاسایی به‌دوادا ده‌بێت و كه‌سانی ناشایسته له لیسته‌كان ده‌رده‌هێنرێن
سه‌باره‌ت به میكانیزمی وه‌رگرتنی شوقه‌كان، محه‌مه‌د شوكری باسی له‌وه‌شكرد، "داوامان له پارێزگه‌كان كردوه لیژنه‌یه‌ك به سه‌رۆكایه‌تی پارێزگار له‌گه‌ڵ هه‌مو لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان دروستبكه‌ن بۆئه‌وه‌ی فۆڕمی تایبه‌ت دروست بكه‌ن و به‌سه‌ر خه‌ڵكیدا دابه‌شی بكه‌ن و خانه‌واده‌ی شایسته وه‌ربگرن و دواتر لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم وردبینی بۆ زانیارییه‌كان بكه‌نه‌وه، به فه‌رمانی سه‌رۆك وه‌زیرانیش نابێت وه‌رگرتنه‌كه هیچ پێشێلكارییه‌كی تێدا بێت چونكه ڕێكاری یاسایی به‌دوادا ده‌بێت و كه‌سانی ناشایسته له لیسته‌كان ده‌رده‌هێنرێن".
له هه‌مو ئاسته‌كان و له سه‌نته‌ری شار و قه‌زا و ناحیه‌كان یه‌كه‌كان دروستده‌كرێن
سه‌باره‌ت به شوێنی جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌كانیش، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، "له هه‌مو ئاسته‌كان و له سه‌نته‌ری شار و قه‌زا و ناحیه‌كان یه‌كه‌كان دروستده‌كرێن، گفتوگۆی زۆرمان له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته كردوه تا بتوانین له چه‌ند شوێنی نزیك له یه‌ك ئه‌م شوقانه دروست بكرێن بۆ نمونه بۆ سنوری چه‌ند قه‌زایه‌ك له شوێنێك بێت یان بۆ چه‌ند ناحیه‌یه‌ك له شوێنێك دروست بكرێت تا خه‌ڵكی كه‌مده‌رامه‌تی سنوری ناحیه‌كان و له گونده‌كان سودی لێ ببینن".
كێشه‌ی سه‌ره‌كی وه‌ستانی پڕۆژه‌كان بریتییه له پێدانی پڕۆژه به وه‌به‌رهێنه‌رێك كه شایسته نه‌بوه یا جێبه‌جێكارێكی خراپ بوه
له‌باره‌ی راگرتنی به‌شێك له پرۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان محه‌مه‌د شوكری رونیكرده‌وه، "كێشه‌ی سه‌ره‌كی وه‌ستانی پڕۆژه‌كان بریتییه له پێدانی پڕۆژه به وه‌به‌رهێنه‌رێك كه شایسته نه‌بوه یا جێبه‌جێكارێكی خراپ بوه، به‌ڵام ئێستا له قۆناغی چاره‌سه‌رین، بۆ نمونه (وه‌رین ستی) بڕیاری كۆتایی بۆ دراوه و له ماوه‌یه‌كی كه‌م كێشه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌بن و ده‌كه‌وێته‌وه بواری جێبه‌جێكردن، بۆ پڕۆژه‌كانی دیكه‌ش بۆردێكی تایبه‌ت دانراوه، بۆ نمونه (فلۆریا ستی) ده‌ستی كردوه‌ته‌وه كه‌مێك كێشه‌ی قهرهبوهكان و به‌ڵێنده‌ریی ماوه كه له ڕێگه‌ی لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت و بۆردی تایبه‌ت خه‌ریكی چاره‌سه‌ركردنین، بۆ پڕۆژه‌ی (ده‌شتی به‌هه‌شت) و پڕۆژه‌كانی تر، هه‌ماهه‌نگیمان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی شاره‌وانی كردوه بۆ ئه‌وه‌ی لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌ش دروستبكرێت تا بتوانرێت كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ر بكرێت".
حكومه‌ت سێ شتی سه‌ره‌كی بۆ یارمه‌تی هاوڵاتیان له‌م پڕۆژانه یه‌كه‌میان، 35٪ له نرخی ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌و زه‌ویه له وه‌به‌رهێنه‌ر وه‌رده‌گیرێت
سه‌باره‌ت به گۆڕینی ره‌گه‌زی پڕۆژه‌كان محه‌مه‌د شوكری رایگه‌یاند، "حكومه‌تی هه‌رێم ڕێكاری تایبه‌تی داناوه بۆ گۆڕینی ڕه‌گه‌ز له‌نێو بڕیاری (587) ی ئه‌نجومه‌نی باڵای وه‌به‌رهێنان بۆ ئه‌وه‌ی ڕه‌گه‌زی ئه‌م پڕۆژانه بگۆرین كه ڕه‌زامه‌ندیی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان و ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان و سه‌رۆك وه‌زیرانیشی پێویسته، حكومه‌ت سێ شتی سه‌ره‌كی بۆ یارمه‌تی هاوڵاتیان له‌م پڕۆژانه یه‌كه‌میان، 35٪ له نرخی ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌و زه‌ویه له وه‌به‌رهێنه‌ر وه‌رده‌گیرێت، 5٪ تێكڕایی دروستكراوه‌كانی ئه‌و پڕۆژه‌یه ده‌بێته موڵكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌و موڵكهش شوقه بێت یا شوێنی بازرگانی یا هه‌ر شوێنێكی دیكه‌ی ناو پڕۆژه‌كه، دوه‌میان ڕێنمایی پێدانی زه‌وی یا به موڵككردنی زه‌وی بۆ پڕۆژه‌كان كه نیشته‌جێبون، به موڵك ده‌كرێت و سێیه‌میشیان به موڵككردنه دیسان پێویسته وه‌به‌رهێنه‌ر له 17% و 32% به پێی دور و نزیكی له‌سه‌نته‌ری شار له نرخی ڕاسته‌قینه‌ی زه‌وییه‌كه بدات، بۆیه ئه‌و پڕۆژانه‌ی ڕه‌زامه‌ندیی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی هه‌یه و گونجاوه بۆ نیشته‌جێبون، ئه‌م بره پاره و دروستكراوانه‌ی كه حكومه‌تی هه‌رێم وه‌ریده‌گرێت ده‌چێته سندوقێكه‌وه كه به فه‌رمانی سه‌رۆك وه‌زیران دروستده‌كرێت به ناوی سندوقی وه‌به‌رهێنانی هه‌رێمی كوردستان و جارێكی دیكه وه‌به‌رهێنانی پێده‌كرێته‌وه و به‌مه‌ش داهاتی زیاتر بۆ حكومه‌ت دروستده‌بێت بۆئه‌وه‌ی بتوانێت زیاتر خزمه‌تی هاوڵاتیانی بكات".
محه‌مه‌د شوكری ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، "له كۆبونه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ وه‌زیری كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی بابه‌تی ته‌رخانكردنی یه‌كه‌كانی نیشته‌جێبون ڕێژه‌ی 5٪ یان 10٪ بۆ پێشمه‌رگه و خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت و بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان تاوتوێكراوه بۆ ئه‌وه‌ی له پڕۆژه‌كانی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان پڕۆژه‌ی نیشته‌جێبون، ببێته به‌شێك له بڕیاره‌كان و له مه‌رجه‌كان و بێگومان هه‌وڵی بۆ ده‌ده‌ین به پێی توانا ئه‌م بابه‌ته جێبه‌جێبكرێت.