خه‌ندان-
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی هه‌رێم 4 (چوار) پۆست له زانكۆی هه‌ڵه‌بجه بۆ جاری یه‌كه‌م راده‌گه‌یه‌نێت، هه‌ر كه‌سێك ئاره‌زوی هه‌یه‌و مه‌رجه‌كانی تێدایه ده‌توانێت له ماوه‌ی دیاریكراودا (c.v) و داواكارییه‌كه‌ی پێشكه‌ش بكات، تا ناوی له لیستی خوازیاراندا تۆمار بكرێت.
له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی بڵاویكرده‌وه، له‌چوارچێوه‌ی رێنماییه‌كاندا بۆ جاری یه‌كه‌م 4 (چوار) پۆستی له زانكۆی هه‌ڵه‌بجه راگه‌یاندوه، هه‌ركه‌سێكیش مه‌رجه‌كانی تێدایه ده‌توانێت له ماوه‌ی دیاریكراودا (c.v) پێشكه‌ش بكات.
پۆسته‌كان:
یه‌كه‌م: یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری كارگێڕی و دارایی
دوه‌م: ڕاگری كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی بنه‌ڕه‌ت
سێیه‌م: ڕاگری كۆلێژی زانسته مرۆڤایه‌تیه‌كان
چواره‌م: ڕاگری كۆلێژی زانست
مه‌رجه‌كان:
یه‌كه‌م: هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی دكتۆرا بێت .
دوه‌م: نازناوی زانستی له پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر كه‌متر نه‌بێت.
سێیه‌م: خزمه‌تی زانكۆیی له 10 ساڵ كه‌متر نه‌بێت.
تێبینیه‌كان:
یه‌كه‌م: ئه‌و به‌ڕێزه‌ی داواكاری پێشكه‌ش ده‌كات باشتره دیدو بۆچون و به‌رنامه‌ی كاری خۆی پێشكه‌ش بكات بۆ به‌ره‌و پێشبردنی زانكۆ بۆ ئه‌و چوار ساڵه‌ی كه پۆسته‌كه‌ی وه‌رده‌گرێت.
دوه‌م: زانینی زمانی ئینگلیزی و شاره‌زایی له به‌كارهێنانی ته‌كنه‌لۆجیای بواری خوێندن و فێركردن و كارایی بڵاوكردنه‌وه‌ی توێژینه‌وه‌ی زانستی هه‌لی زیاتر بۆ پێشكه‌شكار ده‌ڕه‌خسێنیت.
سێیه‌م: دواكات بۆ پێشكه‌شكردنی (c.v) و پوخته‌ی ڕاژه كۆتایی ده‌وامی ڕێكه‌وتی (29/5/2022) ڕۆژی (یه‌ك شه‌ممه) ده‌بێت.
چواره‌م: پێویسته پوخته‌ی ڕاژه‌ی له‌لایه‌ن به‌رپرسی یه‌كه‌می فه‌رمانگه‌كه‌یه‌وه واژوو كرابێت.
پێنجه‌م: هه‌ر به‌ڕێزێك ئاره‌زوی هه‌یه‌و مه‌رجه‌كانی سه‌ره‌وه‌ی تێدا به‌دی ده‌كرێت ده‌توانێ (c.v) و پوخته‌ی ڕاژه‌ی ڕاسته‌وخۆ له‌م به‌سته‌ره‌ی خواره‌وه پڕ بكاته‌وه و ڕه‌وانی بكات.
لەم لینكەوە فۆڕم پڕبكەرەوە